|
به‌رز و به‌ریز بیت یادی هاوری كۆمۆنیست، رابه‌ر و خوشه‌ویستی
زه‌حمتكیشان و فه‌رمانده‌ی لیهاتووی كۆمه‌ڵه هاۆری حه‌سه‌ن
شه‌عبانی
هاۆری حه‌سه‌نی شه‌عبانی ساڵی 1334 له شاری سنه چاوی به ژین
پشكوت.خۆیندینی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌م شاره ته‌واو
كرد. له سه‌رتایی ساله‌كانی 50دا به هۆی چه‌ند كه‌س له
هاوریانی كۆمه‌ڵه له‌وانه برای گیان به‌خت كردووی هاۆری
ئه‌حمه‌دی شعبانی و هاۆری نه‌ورۆزی گه‌نجیه‌وه هاته ناو كۆری
خه‌باتی سیاسیه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی دیپلومی وه‌رگرت بو دیتنی ئاموزشی (سپای دانش)
نیردرا بۆ شاری ساری. پاش ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی ئاموزشی له
یه‌كیك له ئاوایه‌كانی ناوچه‌ی (خانێ ) واته پیرانشار به
نیۆی "قسقهپان" ده‌ستی به كاری موعلیمی كرد.
هاوری حه‌سه‌ن به هۆی ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ ده‌رد و ره‌نج و
ژیانی پرَ
له كویره‌وه‌ری زه‌حمه‌تكیشان و هه‌روه‌ها به هۆی ره‌فتاری
سه‌میمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان زۆر زوو توانی له دلیان دا جی
بكاته‌وه و ببی به‌یار و یاوه‌ری خوشه‌ویستیان.له سالی 56
دا و دوای ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی سه‌ربازی له ریزی سپای
دانیش دا كاری موعه‌لیمی وه‌كوو پیشه هه‌لبژارد و بۆ ماوه‌ی
سالیك چۆه ئاوایی یه‌كانی "گزروهره و به‌رده‌سپی" مه‌ریوان
. له‌وێ بوو كه له‌گه‌ڵ هاوریی گیانبه‌خت كردوو حسینی پیرخزری
ئاشنایه‌تی په‌یدا كرد و بوون به هاوخه‌بات و هاو سه‌نگه‌ری
یه‌كتر. زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌و ئاوایی یانه یادی موعه‌لیمی
دلسوز و شورشگیری خۆیان، یادی هاۆری حه‌سه‌نی شه‌عبانی كه به
نیوی كاك "عهودان" ده‌یانناسی له‌بیر ناكه‌ن.
پاش ئازاد بوونی كاك فوادی مستفا سولتانی له زیندان و ئاشنایی
هاوری حه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ودا و به ده‌رس وه‌رگرتن له
ئاموژگاری و رینوینی یه‌كانی كاك فواد شیلگیرتر دریژه‌ی به
خه‌باتی خوی دا و له ئیعترازات و خۆپیشاندانه
جه‌ماوه‌ریه‌كانی شاره‌كانی سه‌رده‌شت و سنه‌دا هه‌لسوورانه
به‌شداری هه‌بوو و یه‌كیك له سازمانده رانی ته‌حه‌سونی
جوتیارانی ئاوای یه‌كانی "دارسێران و بێلوو" بوو. هاوری
حه‌سه‌ن له یه‌كه‌مین كه‌سانیك بوو كه له یه كیه‌تی
جوتیارانی مه‌ریوان دا له زستانی سالی 57 دا چه‌كی هه‌لگرت و
ژیانی پیشمه‌رگانه‌ی ده‌ست پی كرد.
هاوری حه‌سه‌ن شه‌عبانی به هۆی كارامه‌یی و لیهاتوویی نیزامی
یه‌وه له پاییزی سالی 58 دا له لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه
مه‌سئوولیه‌تی نیزامی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی له ناوچه‌ی
دیوانده‌ره پی سپیردرا و پاش ماوه‌یه‌ك نیردرایه ناوچه‌ی
كامیاران.
هاوری حه‌سه‌ن له عه‌مه‌لیاتی چه‌ك كردن و هه‌لچنینی جه‌ریانی
كونهپهرهستی ناسراو به سپای رزگاری له‌مه‌نته‌قه‌ی
هه‌ورامان و كامیاران له هاوینی سالی 58دا یه‌كیك له
فه‌رمانده‌كانی ئه‌و عه‌مه‌لیاته بوو.
هاوری حه‌سه‌ن نه‌ك هه‌ر فه‌رمانده و تهراحیكی كارامه
به‌لكوو رابهریكی دلسوز، خاراو و به‌ئیمان بوو كه له پیناو
گه‌یشتن به ئامانجی به‌رزی كریكاراندا له هه‌موو مه‌یدانه
كانی تری ئه‌م خه‌باته‌دا تیده‌كوشا و مسئوولیهته ته‌شكیلاتی
یه‌كانی به‌ریوه ده‌برد.
دلسوزی و عیشقی هاوری حه‌سه‌ن به زه‌حمه‌تكیشان و به رزگاری
ئه‌وان له‌و ژینه پرَ
مه‌ینه‌ته ببوو به هۆی پیك هاتنی په‌یوه‌ندیكی قوول و به‌رین
له نیوان یاندا.
سه‌داقه‌ت و سهمیمیت، مه‌تانه‌ت و له سه‌ره خۆیی ، دلسوزی
و به‌ده‌ربه‌ست بوون، له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی به‌رجه‌سته‌ی
ئه‌و هاورێ كومونیست و ماندویی نه‌ناسه بوون. له ئه‌نجام
دانی هه‌ر كاریك دا ئه‌وه‌ی كه پیش هه‌موو شتێك له پیش چاوی
ده‌گرت به‌رژه‌وه‌ندی ئیمرۆ و دوارۆژی خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش بوو.
هاوری حه‌سه‌ن خۆشه‌ویستی هاورییانی پیشمه‌رگه بوو و
هه‌مووان وه‌ك پیشهنگیكی پیشره‌و چاویان لی ده‌كرد ده‌رسیان
له ههلسو كه‌وته‌كانی وه‌رده‌گرت.
سه‌رئه‌نجام هاوری هاوری حه‌سه‌نی شه‌عبانی فه‌رمانده‌ی نیزامی
و كادرى هه‌لكه‌وتووی كۆمه‌له و حیزبی كومونیستی ئیران ، له
روژی 2ی شه‌هریوه‌ری سالی1363دا له‌گه‌ڵ 9 هاوری هاوسه‌نگه‌ری
تری له شه‌ریكی سه‌خت و قاره‌مانانه له دژی هیزه كانی ج_ا
له دولی ده‌ری كرماشان دا گیانی به‌خت كرد و چووه ریزی
گیانبه‌خت كردوانی ریگای ئازادی و به‌رابه‌ری
ئینسانه‌كانه‌وه.
یادی هاوری حه‌سه‌نی شه‌عبانی به‌ریز و ریگای پیر‌وز و
به‌رده‌وام بێ. |