|
به‌رێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگێر و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ عه‌بدۆسه‌لام نه‌ویدی ناسراو به" سه‌لاح "
هاورێ عه‌بدۆسه‌لام له شاری بانه له دایك بوو. هه‌تا
وه‌رگرتنی دیپلۆم هه‌ر له‌و شاره ده‌رسی خوێند. له ساڵه‌كانی
ئاخری خوێندنیدا بوو كه خه‌باتی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران له
دژی رژیمی پاشایه‌تی ده‌ستی پێ كرد. ئه‌ویش به یارمه‌تی خاڵی
هاورێ گیانبه‌خت كردوو سه‌لاح ریازی هاته ناو كۆری خه‌باتی
سیاسییه‌وه. هه‌ر له‌و ده‌وره‌یه‌دایه كه دێته ناو
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه و له یه‌كێك له حه‌وزه‌كانی
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له شاری بانه، هه‌ڵسوڕانی سیاسی خۆی
درێژه پێ ده‌دا.
هاورێ عه‌بدۆسه‌ڵام گه‌لێك شێلگیرانه بۆ به‌رز كردنه‌وه
وشیاری سیاسی خۆی تێده‌كۆشا بۆ ماوه‌ی 4 سال تێكۆشه‌رێكی
نه‌سره‌وتووی خه‌باتی نهێنی له شاری بانه بوو. سالی 1362
هاته ناو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی بانه و
پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ر له پاییزی ئه‌و ساڵه‌دا وێرای ژماره‌یه‌ك
له هاورێیانی پێشمه‌رگه بۆ مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی چوونه
ناوچه‌ی پیرانشار. له گوردانی پیرانشار وێرای باقی
هاوسه‌نگه‌رانی به جه‌ساره‌ت و فیداكارییه‌وه له
شه‌ڕه‌كاندا دژی رژیم له‌و ناوچه‌یه به‌شداری كرد. هاورێ
عه‌بدۆسه‌لام زۆر زوو له ناو زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌و
مه‌نته‌قه‌یه‌دا جێگای خۆی كرده‌وه و وه‌كوو تێكۆشه‌رێكی
دڵسۆز و خۆشه‌ویستیان ناویان لێ ده‌برد.
هاورێ عه‌بدۆسه‌لام له ئاخری زستانی سالی 1362دا بوو به
فه‌رمانده‌ی ده‌سته. له‌م جێگا و شوێنه‌شه‌وه وه‌كوو
هه‌میشه به نیسبه‌ت هاورێیانییه‌وه سادق و فیداكار بوو.
كه‌م و كۆڕییه‌كانی خۆی و هاورێیانی به‌رپرسانه و دڵسۆزانه
ده‌خسته به‌رچاو و رێگای چاره‌سه‌ر كردنیانی نیشان ده‌دا.
سه‌رئه‌نجام هاورێ كۆمۆنیست و پێشره‌و عه‌بدۆسه‌لام نه‌ویدی
رۆژی 3ی جۆزه‌ردانی سالی 1363 له هێرشی هێزه داگیركه‌ره‌كانی
كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر به‌شی "به‌ری مێرگان"ی پیرانشار،
كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و دڵی پڕ له هیوای بۆ هه‌میشه
له لێدان كه‌وت وه سه‌ربه‌رزانه گیانی له پێناو رزگاری
زه‌حمه‌تكێشان له سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌دا به‌خت كرد.
یادی به درێژه‌دانی رێگاكه‌ی به‌رێز ده‌گرین. |