|
به‌ریز بیت یادی پیشمه‌رگه‌ی شورشگیر و هاورێی كۆمۆنیست
ئه‌حمه‌د حه‌نیفه‌یی
هاورێ ئه‌حمه‌دی حه‌نیفه‌یی ناسراو به ئه‌حمه‌د میانه‌یی
له‌شاری میانه‌ی ئازه‌ربایجان دا چاوی به‌ژین پشكووت.
له‌جه‌ریانی ڕاپه‌رینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران له سالی 1357ی
هه‌تاوی هاته ناو كۆری خه‌باتی سیاییه‌وه و له گه‌ل سازمانی
چریكه فیدایی یه‌كان هاوكاریی ده‌كرد. كه ته‌مه‌نی گه‌یشت
به 18 سال برایه سه‌ربازی. به‌ڵام سالی 1362 له‌گه‌ڵ چه‌ند
هاورێی خۆی گه‌ڵاله‌یه‌كیان دارشت و خۆیان له سه‌ربازخانه‌ی
رژیم ده‌رباز كرد و به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت په‌یوه‌ست بوون.
هاوری ئه‌حمه‌د پاش ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی سیاسی
نیزامی له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، هاته ناو ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كومه‌له. وه پاش مانگێك پێشمه‌رگایه‌تی له‌و ناوچه‌یه به
بریاری تشكیلات چووه شیمالی كوردوستان و له‌په‌لی شه‌هیدانی
شیمال دا سازمان درا. هاوری ئه‌حمه‌د زۆر زوو توانی خۆی له
ناو دڵی هاورێیانی پێشمه‌رگه‌یدا و له ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا
جێگه بكاته‌وه و له مه‌ئمورییه‌ته‌كان و شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی
شیمالدا گه‌لێك لێهاتوویی و فیداكاری له خۆی نیشان دا.
له‌جه‌ریانی هیرشی پان و به‌رینی دوژمن دا بۆ سه‌ر شیمالی
كوردستان، رۆژی یه‌كی خه‌رمانانی سالی 63 له به‌رزایی یه‌كانی
پشتی "مه‌لوونه" له به‌شی برادۆست له جه‌ریانی شه‌رێكی 9
سه‌عاته‌ی پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌ڵه دژی هیزه‌كانی كۆماری
ئیسلامی بریندار بوو. به‌هوی كاری بوونی برینه‌كه‌ی پاش 7
سه‌عات ده‌ست وپه‌نجه نه‌رم كردن له‌گه‌ل مه‌رگ، گیانی له
ریگای ئازادی و سوسیالیزم دا فیداكرد.
یادی به‌رز وبه‌ریز وریگای به‌رده‌وام بیت |