|
به‌ریز بیت یادی هاۆری ئه‌حمه‌دی شه‌كیبا ناسراو به"سیروان"
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران و پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌له
هاورِی
ئه‌حمه‌دی شه‌كیبا كه له ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه دا و
له نێو خه‌ڵك دا به كاك سیراون ناسراو بوو سالی 1339 له
شاری سنه له دایك بوو. به ناچار بۆ دابین كردنی بژیوی
بنه‌ماله‌كه‌ی ده‌ستی له خۆیندن هه‌لگرت و بوو به شاگرد
خه‌یات. به شوین ئه‌ویشدا بوو به كریكاری شیركه‌ت و خه‌ریكی
كار بوو. پاش ماوه‌یه‌ك له په‌نا كاری روژانه‌دا درێژه‌ی به
خویندنداو سه‌ره‌نجام توانی دیپلوم وه‌رگری وه له دادگستری
سنه دامه‌زرا. له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بێ
به‌ش و زۆلم لیكراوی ئیران له ساله‌كانی 56و 57 دا كاك سیروان
به وشیاری له‌و خه‌باته‌دا هه‌ڵسووراوانه به‌شداریی كرد و
هه‌میشه دوست و رفیقه‌كانی بو خه‌بات هان ده‌دا. پاش رِاپه‌رینی
رێبه‌ندانی 57 له جه‌معه‌یه‌تی دیفاع له ئازادی و ئینقلاب
دا، خه‌باتی خۆی له دژی رژیمی كونه‌په‌رستی كۆماری ئیسلامی
درێژه پیدا.
پاش هیرش درندانه‌ی 28ی گه‌لاویژی سالی 58 له لایه‌ن
رژیمه‌وه بۆ سه‌ركوردستان، بۆ ماوه‌ی 2 مانگ ژیان و
هه‌ڵسوورانی نه‌هێنی گرته پیش تا ئه‌وه‌ی له پاییزی سالی 58
شاری سنه به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و هێزی پیشمه‌رگه‌وه ئازاد
كرا. له فه‌زایه‌كی سیاسیه‌دا كه له شاره‌كانی كوردستان پێك
هاتبوو، كاك سیروان به هاوكاریی و كوششی ژماره‌یه‌ك له هاوری
یانی كۆمۆنیستی وه‌ك هاورێ گیان به‌خت كردوو موزه‌فه‌ری
لاهوورپوور هه‌ئیه‌تی موئه‌سسه‌ی شوورای مه‌حه‌لاتی شاری
سنه‌یان پێك هینا. ئه‌ركی ئه‌و هه‌یئه‌ته یارمتی دان بۆ پێك
هێنانی بنكه‌كانی مه‌حه‌لات و شووراكانی مه‌حه‌له‌و هه‌ندیك
كاروباری تری وه‌ك دابه‌ش كردنی ئازووقه و خوارده‌مه‌نی له
نیو خه‌لكه‌دا بوو. كاك سیروان به بی ماندوو بوون هه‌موو
وه‌ختی خۆی خستبووه پیناو به‌ره‌وپیش بردنی هه‌رچی زیاتری
ئه‌و ئه‌ركه. هاورێ سیروان له شه‌رِی
24 روژه‌ی سنه‌دا هه‌ڵسووراوانه به‌شداریی كرد و پاشان
له‌گه‌ڵ پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له شارهاته ده‌ره‌وه و له
ریكه‌وتی 13ی جۆزه‌ردانی 59دا هاته ریزی پێشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه‌وه.
هاۆری ئه‌حمه‌دی شه‌كیبا ماوه‌ی پیێشمه‌رگایه‌تی خۆی له
ناوچه‌كانی كامیاران، سنه، دیوانده‌ره، و شومالی كوردستان
برده سه‌ر. له ماوه‌ی هه‌ڵسوورانیدا چه‌ند مه‌سئولییه‌تی
ته‌شكیلاتی پی سپیردرا. ماوه‌یه‌ك مه‌سئوولییه‌تی ته‌داروكاتی
په‌ل، و ماوه‌یه‌ك به‌رپرسی نیزامی مقه‌ر و پاشان
به‌رێوه‌به‌ریی ته‌داروكاتی كۆمیته‌ی به‌شی ژاوه‌رۆی له
ئه‌ستۆ بوو. كاك سیروان پیش گیان به‌خت كردنی به‌رپرسی
ئینتشاراتی ناوچه‌ی سنه بوو. له جه‌ریانی شه‌ری گه‌وروه و
حه‌ماسی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له دژی هیزه داگیر
كه‌ره‌كانی ج.ا له ریكه‌وتی 29ی گولانی 63دا كه له ناوچه‌ی
سه‌رشیوی سه‌قز له ئاوایی كه‌نۆلاَن روویدا، هاوری ئه‌حمه‌دی
شه‌كیبا ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی هه‌لسووراو و دڵسوزی كۆمه‌ڵه و
یار و یاوه‌ری زه‌حمه‌تكیشانی جنووبی كوردستان، له‌گه‌ڵ 10
هاوسه‌نگه‌ری گیانی خۆی فیدای ئامانجه به‌رزه‌كانی كرد و
چووه ریزی گیانبه‌خت كردوانی ریبازی ئازادی و سوسیالیزمه‌وه.
یادی به‌ریز بی و ریگای به‌رده‌وام. |