به‌رزوبه‌رِێز بىَ یادى هاورِێى
كۆمۆنیست و شۆرشگێر، عه‌لى قادر
زاده ناسراو به‌عه‌لى چاو شین،
سیماى ناسراو و خۆشه‌ویستى
كۆمه‌ڵه له ناو زه‌حمه‌تكێشانى
ئالانى سرده‌شت
خه‌ڵكى شارى سه‌رده‌شت و
دێهاته‌كانى ده‌ورو به‌ر له
بیریانه كه‌هاوینى ساڵى 60
هاورِىَ عه‌لى قادر زاده
پێشمه‌رگه‌ى ئازا و فیداكارى
كۆمه‌ڵه چلۆن پاش گیران و
راوه‌ستاوى دلێرانه‌ى به‌رامبه‌ر
ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانى ئیسلامى به
جه‌ساره‌تی بێوینه له‌كاتیكدا
حوكمی ئیعدامی درابوو توانى خۆى
له ده‌ست دوژمن ده‌رباز كاو
داخێكى گران بنیته سه‌ر دڵى
جه‌لادانى خوێن مژى كۆمارى
ئیسلامییه‌وه . شێوه‌ی ده‌رباز
بون و خۆراگرى هاورِىَ عه‌لى
به‌رامبه‌ر به جه‌لادانى رژیم
هێشتاش باسى سه‌ر زمانانه و
زه‌حمه‌تكێشانى مه‌نته‌قه و
خه‌ڵكى شارى سه‌رده‌شت له بیریان
ناچێته‌وه. هاورِىَ عه‌لى چاوشین
ڵاش خۆ رزگاركردنی ئازایانه‌ی له
زیندان و په‌یوه‌ست بونه‌وه‌ی به
خه‌بات له ریزى پرِ له شانازى
پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه،
سه‌رئه‌جام پاییز‌ى ساڵى 63 له
شه‌رِێكی قاره‌مانانه و
نابه‌رابه‌ر له گه‌ڵ هێزه
داگیركه‌ره‌كانى كۆمارى ئیسلامى
له ئاواى بێتوش كه شوینی
له‌دایك بونی ئه‌م خۆشه‌ویسته‌بوو
گیانى ئازیزی له پێناو باوه‌ر به
رزگارى یه‌ك جاری له هه‌ر
چه‌شنه چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك به‌خت
كرد.
هاورِىَ عه‌لى ساڵى 1343 له
بنه‌ماڵه‌یه‌ێكى زه‌حمه‌تكێشی
ئاواى بێتوشى ئالانى سه‌رده‌شت
چاوی به‌ژین پشكوت و هه‌رله
ئاواییه‌كه‌ى خۆیان
چوه‌مه‌دره‌سه و خویندنی
سه‌ره‌تایی ته‌واوكرد وپاشان بۆ
درێژه دان به خۆیندن ره‌وانه‌ی
شارى سه‌رده‌شت كرا‌و له‌وێش
به‌هۆى زیره‌كی له‌ده‌رسه‌كانی
ناردیانه مه‌درسه‌ی
شه‌بانه‌روزى. ساڵى 1357 له
جه‌ریانى خه‌بات و راپه‌رِینى
سه‌راسه‌رى خه‌ڵكى ئێران ، له
گه‌ڵ مه‌سائیلى سیاسى ئاشنا بو و
له ته‌زاهورات و ئیعترازاتى
جه‌ماوه‌رى ئه‌و كات دا چالاكانه
به‌شدارى كرد. پاشان بۆ درێژه
دان به خه‌بات له پێناو رزگارى
خه‌ڵكى چه‌وساوه‌و به‌ش مه‌ینه‌ت
په‌یوه‌ندى كرد به جه‌معییه‌تى
دیفاع له مافی خه‌ڵكی زه حمه‌ت
كیشی كورد له شارى سه‌رده‌شت و
له‌وێش دا له گه‌ڵ ماركسیزم
ئاشنا بوو و خه‌باتى خۆى به
سیاسه‌ت وئامانجه‌كانى
كۆمه‌ڵه‌وه گرێدا. له ده‌وره‌ى
ئه‌وه‌ڵى بزوتنه‌وه‌ى
شۆرِشگێرِانه‌ى كوردستان دا له
شار مایه‌وه‌و به شێوه‌ى نه‌هێنى
خه‌باتى خۆى درێژه پێداو ده‌ستى
كرد به بڵاو كردنه‌وه‌ى
ئیعلامییه‌و خه‌به‌ر نامه‌كانى
كۆمه‌ڵه‌و كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تى
ماڵى. به‌هارى ساڵى 59 پۆلیس
ژماره‌ێك له هه‌ڵسورِاوانى شارى
سه‌رده‌شتى گرت و زیندانى كردن
،ئه‌ویش هه‌ستى به مه‌ترسى گیران
كرد و به وریاییه‌وه مه‌دره‌سه
وشارى جێهێشت و هاته ناو ریزى
پێشمه‌رگه‌كانى كۆمه‌ڵه‌وه.
هاورِىَ عه‌لى له ماوه‌ى
هه‌ڵسورِانى له ناو واحیده كانى
هێزى پێشمه‌رگه دا زۆر زوو توانى
گه‌لیك لیهاتوی وجه‌ساره‌ت له‌و
مه‌یدانه‌شدا له خۆ نیشان بدا.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌ێكى فداكار و له
خۆ بوردوو و نمونه‌ى نه‌ترسى و
وره به‌رزى بو، له هه‌مو ئه‌و
عه‌مه‌لیاتانه‌ى كه به‌شدارى
كردووه به‌تایبه‌ت
عه‌مه‌لیاته‌كانى سه‌ر جاده‌ى
بانه سه‌رده‌شت ده‌ور و نه‌خشى
به‌ر چاو بووه، هه‌ر بۆیه سه‌ر
ئه‌نجام به هۆى لێهاتوى و
كارزانى له‌وبواره‌دا له لایه‌ن
ته‌شكیلاته‌وه به مه‌به‌ستى
شناساى و به‌رِێوه‌بردنى
عه‌مه‌لیات ره‌وانه‌ى شار
كرایه‌وه، له‌و ماوه‌ێه‌دا كه
ئه‌و ئه‌رك و مه‌سئولییه‌ته‌ى له
سه‌رشان بو هه‌ڵسورِاوانه و بێ
وچان كارى كرد‌و چه‌ندین
عه‌مه‌لیاتى سه‌ركه‌وتوانه‌ی له
ناو شارى سه‌رده‌شت به‌هاوكارى
له گه‌ڵ هاورِێیانى ڵێشمه‌رگه
به مه‌به‌ستی سه‌زادانی چه‌كدار
و سیخوره‌كانی رژیم رێكخست
وبه‌رِێوه برد. له هاوینى ساڵى
60 دا كه بۆ دوشمن ناسرا و
له‌لایه‌ن كونه‌په‌رستانه‌وه
ده‌ستگێركراو كه‌وته ژێر
تونتدترین ئه‌شكه‌نجه و ئه‌زیه‌ت
و ئازار، بۆئه‌وه‌ی راز‌و
نه‌هینیه تشكیلاته‌كانی ڵی
بدركێنن. به‌ڵام دوشمن خه‌یاڵی
خاو بوو، چون له گه‌ڵ دیوارى
ڵۆڵاینى موقاوه‌مه‌تى
پێشمه‌رگه‌ێكی كۆمۆنیست به‌ره‌و
رِو بون كه له ته‌شكیلاتى
كۆمه‌ڵه‌دا بۆ رزگارى چینى كرێكار
و خه‌ڵكى سته‌م لێكراوى كوردستان
خارابوو. هاورِىِ على به‌و په‌رِى
شه‌هامه‌ت و شوجاعه‌ته‌وه
به‌رامبه‌ر به به‌كرێگیراوان
راده‌وه‌ستى و له وه‌ڵامیان دا
ته‌نها یك جومڵه چه‌ندین جار
تكرار ده‌كاته‌وه، كه من
پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه‌م، جومله‌ێك
كه نه حاشاى لىَ ده‌كرا و نه
حه‌زى ده‌كرد حاشاى لێ‌بكا، وه‌كو
خۆى ده‌یگوت به تكرارى ئه‌و
جومله‌یه و هێنانى ناوى
پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه روحییه‌م
ده‌گرت و ئیحساسى ئێش وئازارم
كه‌م ده‌بۆوه. عه‌لى خۆشه‌ویست
به باشى دوشمنى ده‌ناسى و له
گه‌ڵ سیاسه‌تى ئه‌و رژیمه ده‌ر
حه‌ق به شۆرِشگێرِانیك كه
ده‌ستگیر ده‌كران ئاشنا بوو ،
بۆیه له سه‌ره خۆ و به
وره‌ێه‌كى به‌رزى
شۆرِشگێرِانه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ی
دوڵات كرده‌وه كه من
پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه‌م و به‌س.
جه‌لادانى دڵ ره‌قى ئیسلامى كه
له گه‌ڵ دیواری مقاومه‌ت و
راوه‌ستاوى ئه‌و به‌ره‌و روو بون،
ئه‌شكه‌نجه كانیان زیاتر و زیاتر
ده‌كه‌ن بڵام ئه‌شكه‌نجه‌و ئازارى
دوشمن كار ناكاته سه‌ر وره‌ى
هاورِىَ على و لێوى نه‌هێنى
پارێزى ناكاته‌وه‌و ناتوانن هیچ
قسه‌ێكى له‌وه زیاتر كه من
پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه‌م لێببیستن.
دوژمن كه به‌رامبه‌ر به باوه‌رِ
به‌خۆی و راوه‌ستاوى عه‌لى
دامابوون و هیچكام له فێڵ و
ته‌رفه‌ند و زه‌خت و زۆره‌كانیان
نه‌یتوانى ئیمانى قورس و قایمى
هاورِىَ على به ریبازی
سوسیالیستی ئه‌و بله‌رزێنى وله
سه‌رشۆرِى و زه‌بونى زیاتر هیچیان
بۆ نه‌مابۆوه. به مه‌به‌ستى
ئیعدام كردن له پادگانى
سه‌رده‌شت را ده‌یهێننه خانه‌ى
موعه‌للیمان و له‌وێش به‌ده‌ست
به‌ستراوی له ئوتاقێكدا رای
ده‌گرن ، به‌ڵام كاك على ئه‌و
هه‌له‌ى به ده‌رفه‌ت زانى و به
هوشیارى و جه‌ساره‌ته‌وه توانى
ده‌ستی بكاته‌وه و بانى
ئوتاقه‌كه‌ش كه له جۆرى شیروانى
(له‌وح) ده‌بىَ بێدرِىَ و له‌و
رِێگایه‌وه خۆی ده‌ربازكا. به
دواى راكردنى قاره‌مانانه‌ى
هاورِىَ عه‌لى قادرزاده‌دا، دوژمن
به په‌له كه‌وته شوێنى و به‌م
جۆره خه‌به‌ره‌كه‌ى له ناو شار
ته‌قییه‌وه. دوژمنى زه‌بون له
گه‌رِان به دواى هاورِىَ عه‌لى
دا هیچى به‌نه‌سیب نه‌بو.هاورِىَ
عه‌لیش به وریاىخۆی و هاوكارى
زه‌حمه‌تكێشانى ناوچه‌كه خۆى
گه‌یانده یه‌كێك له
مه‌قه‌رِه‌كانى كۆمه‌ڵه. خه‌ڵك
كه راكردنى سه‌ركه‌وتوانه‌ى كاك
عه‌لییان بیستبو ده‌سته ده‌سته
ده‌هاتن بۆ لاى و پاش ده‌ربرِینى
هه‌ستى گه‌رم و به سۆزیان
سه‌باره‌ت به‌وه كه
قاره‌مانانه توانیویه‌تى له
چه‌نگ دوژمن و زیندان و ئیعدام
خۆى رزگار بكا، پیرۆز باییان لىَ
ده‌كرد. به دواى كۆتاى هاتنى
جه‌ژن و شادى خه‌ڵكى زه‌حمه‌تكێش
و هاورێیانى مه‌قه‌رِى كۆمه‌ڵه
كاك عه‌لى خه‌بات و هه‌ڵسورِانى
خۆى له یه‌كێك له واحیده كانى
هێزى پێشمه‌رگه دا درێژه پێدا.
ئه‌وخوشه‌ویسته له گه‌لێك
عه‌مه‌لیاتى سه‌ركه‌وتوانه‌ى وه‌ك
عه‌مه‌لیاته‌كانى سه‌ر جاده‌ى
بانه سه‌ردشت ، كۆخان و دارساوێن
و شه‌رِى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌ر
گه ه‌كانى كۆمه‌ڵه دژ به
هێزه‌كانى رژیم له سوێروىَ و
كه‌نده‌ڵ وئالان و زۆرێك له
شه‌رِه‌كانى تر‌ى ئه‌و ناوچه‌یه
به‌شدارى كرد. دوایین مه‌یدانى
حه‌ماسى و فیداكارى هاورِىَ على
ئه‌وه‌ڵی مانگی پاییزی ساڵی 63
له نزیك ئاواى بێتوش له داوێنی
كه‌نه‌كه رِه‌ش بو. كاتیك هاوری
عه‌لی له‌گه‌ڵ هاورِێێكى تر‌ى له
ناو دىَ دابون له‌شكه‌رى زۆر و
زه‌به‌ندى به ناو ته‌كاوه‌رى
رژیم به تانك و تۆپ و ئه‌نواعى
چه‌ك هێرشیان هێنایه سه‌ر ئه‌و
ناوچه‌یه. هاورِىَ عه‌لى به هیچ
جۆرێك دڵى برِواى نه‌ده‌دا له
به‌رامبه‌ریان دا
نه‌وه‌ستێته‌وه‌و لێیان بگه‌رِىَ
بىَ ته‌له‌فات ده‌ست به سه‌ر دىَ
و مه‌نته‌قه‌كه‌دا بگرن، هه‌ر
بۆیه برِیار ده‌ده‌ن
هاورێیه‌كه‌ى كه شهید جه‌لیل
حه‌مه ره‌ش( جلیل سیسیرى ) بو
بچێت باقى هاورِێیانیان كه له
دێێكى ئه‌ولاتر بون ئاگادار بكا و
تا ئه‌وان دێن هاورِىَ عه‌لیش
جه‌م جۆله‌كانى دوژمن كۆنترِۆل
بكا، به‌ڵام بۆ وه‌ى شه‌رِ
نه‌كه‌وێته ناو دىَ و به‌و
هۆیه‌وه خه‌ڵك زه‌ره‌رمه‌ند
نه‌بن و توشى ته‌له‌فاتی گیانیش
نه‌یه‌ن، له دىَ چۆ ده‌ره‌وه،
تا ئه‌وه‌ى كرد دوژمنیش زیاد له
حه‌د لێى نزیك بونه‌وه و
رِه‌چاویان كرد و هاورِىَ عه‌لى
به ته‌نیاى له گه‌ڵ له‌شكه‌رى
زۆری دوژمن ده‌رگیر بوو، چه‌ند
جارێك هجومیان بۆ برد به‌ڵام دواى
ئه‌وه‌ى چه‌ند كه‌سێكیان
ده‌كوژران و بریندار ده‌بون، تێك
ده‌شكان و به‌ره‌و ناو دىَ رِایان
ده‌كرده‌وه. هاوكات له‌وبه‌رى دێ
وه به تۆڵى 106 میله میترى
ئه‌و شوینه‌یان به‌خه‌ستی تۆپ
باران ده‌كرد ،به‌جوَرك كه
مه‌جالى له هاورِىَ عه‌لى ته‌نگ
كردبۆوه. به داخ و كه‌سه‌رێكى
زۆر گرانه‌وه ئه‌و خۆشه‌ویسته
كه‌وته به‌ر پرِیشكه‌ی ئاگرى
ئه‌و تۆڵابارانه‌وه و گیانى
ئازیزی له پیناو ئازادی
وسوسیالیسم دا به‌خت كرد و
درێژه‌ی رِیگاى پیرۆز و پرِ له
شانازى به ئێمه سڵارد. ئه‌و
رۆژه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دا كه
هاورىَ عه‌لى شه‌هید ببو، هێزه
وره رِوخاوه‌كانى رژیم نه‌یان
وێرا له‌و شوێنه كه هاورِىَ
عه‌لى سه‌نگه‌رى لیگرتبو نزیك
ببنه‌وه، دواى هه‌وا تاریكبون
خه‌ڵكى زه‌حمه‌تكێش و لایه‌نگرانى
كۆمه‌ڵه به په‌له چونه شوێنى
رِوداوه‌كه و جه‌نازه‌ى هاورِىَ
عه‌لییان له ناو دنیاێك غه‌م و
په‌ژاره و ده‌ریاێك رق و بێزارى
له رژیمى سه‌رتاڵا جنایه‌تكارى
ئیسلامى نایه سه‌ر شان و له
ئاواى هه‌رزنىَ به خاكیان سپارد.
یادى
ئازیزى به‌رز و به‌رِێزه و رێگاى
پیرۆز و به‌رده‌وام و پرِرِێبوار
بیت .