|
به‌رێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگێری كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هاورێ عه‌لی ره‌شیدزاده
هاورێ عه‌لی ره‌شیدزاده ناسراو به عه‌لی چاوڕه‌ش سالی 1341
له ێه‌كێك له ئاواییه‌كانی شاری بۆكان چاوی به ژین پشكووت.
هاورێ عه‌لی خوێندنی سه‌ره‌تایی له ئاوایی تیكان ته‌په‌ی
ته‌واو كرد وه بۆ درێژه‌دان به خوێندن چوو بۆ شاری بۆكان.
هاورێ عه‌لی هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه له‌گه‌ڵ ره‌نج و
كوێره‌وه‌ری و چه‌وسانه‌وه ئاشنا ببوو. له سه‌رده‌می شۆرشی
سالی 1357دا هاته ناو كۆڕی خه‌باتی سیاییه‌وه و به گه‌رم و
گۆڕییه‌كی زۆره‌وه له ناره‌زایه‌تی و خه‌باتی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكدا له ریزی پێشه‌وه‌دا، به‌شداری هه‌ڵسوڕاوانه‌ی كرد.
پاش ڕاپه‌رینی سالی 1357 بوو به لایه‌نگری رێكخراوی چریكه
فیداییه‌كان وه له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌دا
خه‌باتی خۆی درێژه پێ دا.
له به‌هاری سالی 1361دا كاك عه‌لی به قه‌بوولی رێباز و
به‌رنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هاته ناو ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه وه له هێزی پێشره‌ودا سازمان درا.
هاورێ عه‌لی توانی زۆر زوو له ریزی هاورێیانیدا جێگای خۆی
بكاته‌وه و وره‌ی به‌رزی خه‌باتكارانه‌ی خۆی نیشان بدات. خۆ و
ره‌وشتی به‌رز و كۆمۆنیستی هاورێ عه‌لی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشدا و فیداكاری و جه‌ساره‌تی له كاتی روو
به‌روو بوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژیمدا به ناوبانگ بوو. ماوه‌ی
ئه‌و دوو ساڵه كه هاورێ عه‌لی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بوو، له
زۆربه‌ی مه‌ئمورییه‌ته‌كان و هه‌ڵسوڕانی هێزی پێشره‌و وه
پاشان گوردانی 31ی بوكاندا به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌شداری
كرد.
به‌شداری هه‌ڵسوڕاوانه‌ی هاورێ عه‌لی له شه‌ڕه‌كانی
"ئاخته‌ته‌ر" و "سه‌نگسار" و "داشاغڵ"دا چه‌ند نموونه‌ی
شه‌هامه‌ت و فیداكاری ئه‌و بوون. له عه‌مه‌لیاتی ئاخته‌ته‌ر
له هاورێیانی دابڕا و له لایه‌نه ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی
دوژمنه‌وه گه‌مارۆ درا به‌لام ئه‌و هاورێیه به جه‌ساره‌ت و
لێهاتووییه‌وه پاش سێ رۆژ گه‌مارۆی شكاند و توانی خۆی ده‌رباز
بكات و بگاته‌وه به هاورێیانی. هاورێ عه‌لی به هۆی كار
لێهاتووییه‌وه بوو به جێگری فه‌رمانده‌ی ده‌سته و له مانگی
ره‌شه‌مه‌ی سالی 1362دا بوو به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران.
هاورێ عه‌لی رۆژی 25ی جۆزه‌ردانی سالی 1363 كاتێك له
مه‌ئموریه‌تێك ده‌گه‌ڕایه‌وه، له ئاوایی تیكانته‌په كه‌وته
كه‌مینی دوژمن و گیانی له رێگای ئامانجه به‌رزه‌كانی چینی
كرێكار و رزگاری كۆمه‌ڵگا له سته‌م و چه‌وسانه‌وه، فیدا كرد.
یادی به‌رزه و رێگای به‌رده‌وام |