به‌رزو به‌ریز بیت یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی پیشمه‌رگه‌ی
وشیارو
فیداكاری كۆمه‌ڵه هاوری عه‌لی كه‌ره‌می موزه‌فه‌ری
ناسراو به
عه‌لی كه‌ره‌م ماراوی
هاوڕی عه‌لی كه‌ره‌می بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌ی بێڵه‌واری كامیاران
سیمایه‌كی ناسراوه و زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌م مه‌نته‌قه‌یه هیچ
كات یادی ئه‌م كومونیسته تیكوشه‌ره‌و ئه‌م هاوری خوشه‌ویسته‌ی
خویان له بیرناكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زور
له‌گه‌ڵیان ژیا‌و خه‌باتی كرد‌و سه‌رئه‌نجام گیانی له پیناو
رزگاری و به‌خته‌وه‌ری كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان دا به‌خت كرد.
هاوری عه لی كه‌ره‌م ماراوی سالی ١٣٤٢ له ئاوایی ماراو له
ناوچه‌ی ((بێڵه‌واری)) كامیاران له كۆشی خیزانیكی زه‌حمه‌تكیش
دا چاوی به ژین پشكوت. هه‌ر له مندالیه‌وه ژیانی تیكه‌لاوی
ڕه‌نج و كویره‌وه‌ری بوو. به‌هوی ده‌ست ته‌نگی
خانه‌واده‌كه‌یه‌وه نه‌یتوانی ده‌رس بخوینی و هه‌ر له
ته‌مه‌نی ٧ سالانه‌وه بویارمه‌تی به ته‌ئیمنی بژیوی
بنه‌ماله‌كه‌ی ناچار روی له كاری تاقه‌ت پڕوكینی ڕه‌نجبه‌ری
كرد.
پیش ڕاپه‌رین سالی ١٣٥٧ی كومه‌ڵانی خه‌ڵكی ئیران له په‌یوه‌ند
له‌گه‌ل خه‌باتی جوتیاران ناوچه‌ی كامیاران دا، به‌ره به‌ره
له‌گه‌ل خه‌باتی سیاسی ئاشنا بوو.
كاتیك زه‌حمت كیشانی ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی ماراو
له دژی ئاغا‌كان و بورژوا ملك داره‌كان ده‌ستیان دایه خه‌بات
و خوازیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌ویه داگیركراوه‌كانیان بوون.
هاوری عه‌لی كه‌ره‌م له‌و پیشڕه‌وانه بوو، كه له ریزی
پیشه‌وه‌ی ئه‌وخه‌باته‌دا و له ریكخستن و یه‌كگرتووكردنی
زه‌حمه‌تكیشان دا‌و له ته‌شویق كردنیان دا بۆ وه ده‌ست هینانی
مافی خویان ده‌وریكی كاریگر و به‌نرخی هه‌بوو.
هاوری عه‌لی كه‌ره‌م له جه‌ریانی ڕاپه‌رینی شكوداری خه‌ڵكی
ئیران له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاویدا له ته‌زاهورات و ئیعتیرازاتی
خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، كرماشان و كامیاران و هه‌روه‌ها ماراو
ئاوایه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا به‌شدار ده‌كردو خه‌ڵكی بو خه‌بات
له دژی زلم و زوری حاكمانی رژیمی شا هان ده‌داو خوی له
پیشره‌وانی ئه‌و حه‌ركه‌ته‌تانه بوو. هه‌ر ئه‌م هه‌ڵسووران و
خه‌باته بی وچانه‌ش ئه‌م هاوری خۆشه‌ویسته‌مان كردبوو به
جیگای باوه‌رو متمانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه كه تیاندا
هه‌ڵسورانی ده‌كرد.
له‌گه‌ل هاتنه سه‌ركاری ج. او نیازی سه‌ركوت كردنی
بزوتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردوستان، هاوری عه‌لی
كه‌ره‌م به ناسینی ماهییه‌تی كونه‌په‌رستانه‌ی رژیم دریژه‌ی
به خه‌باتی خوی دا له‌جه معیه‌تی دیفاع له خه‌ڵكی كورد له
كامیاران دا فه‌عالییه‌تی ده‌كرد.
له جه‌ریانی پیك هینانی یه‌كیه‌تی جوتیارانی بێڵه‌وه‌ر، ئه‌ڵك
و ماراو دا ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو و یه‌كیك له هه‌ڵسوراوانی
ئه‌م ریكخراوه شورشگیره‌ی زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌كه بوو له
دژی بورژوا مڵك داره‌كان.
یه‌كیكی تر له‌و هه‌ڵسوورانه شیلگیرانه كه هاوری عه‌لی
كه‌رم تیدا به‌شداربوو یارمه‌تی دان و كۆكردنه‌وی ئازووقه بۆ
خه‌ڵكی شاری سنه له كاتی شه‌ری ٢٤ روژه‌ی سالی ١٣٥٨ دا بوو
كه ده‌وریكی تایبه‌تی گیرا.
ساڵی ١٣٥٩ له‌گه‌ل كومه‌ڵه پیوه‌ندی گرت و هه‌ڵسوورانی خوی
له ژیر ئالای سیاست و ڕینوینه‌كانی كومه‌ڵه‌دا ده‌ست پیكرد.
هاوری عه‌لی كه‌ره‌م له په‌یوه‌ند له‌گه‌ل هاتنی دا بۆ ناو
ریزه‌كانی كومه‌ڵه ده یگوت: تنها خه‌بات له نیو جه‌ریانیك دا
ده‌كه‌م و ده‌یبه‌مه‌پیش كه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان و، وه دیهینانی ده‌سه‌ڵات سیاسی بۆ ئه‌وان
خه‌بات بكات و ئه‌و جه‌ریانه‌ش كومه‌له یه و من شانازی به
خوم ده‌كه‌م كه له كومه‌له دام.
هاوری عه‌لی كه‌رم له گوردانی شاهو دا سازمان دا‌و و هه‌رله
سه‌ره‌تای پیشمه‌رگایه‌تیه‌وه هه‌ڵسورانه به‌شداری ئه‌و
فعالییتانه بوو كه كومه‌ڵه بۆ به‌رانبه‌ركی و خه‌بات له
دژی دوژمنی چینایه‌تی تیدا هه‌ڵسوراو و چالاك بوو، له‌م
بواره‌شدا گه‌لیك قاره‌مانیه‌تی بێ وینه‌ی له خوی به یادگار
بۆ به‌جی هیشتین.
عه‌لی كه‌ره‌م له‌گه‌ل زحمه‌تكشان سه‌میمی بوو خوشیانی
ده‌ویست و ئه‌وانیش بڕوایان به‌و بوو و گویان بۆقسه‌كانی كه
ته‌بلیغی سیاسه‌ته‌كانی كومه‌ڵه بوو شل ده‌كردو به هاوری
خویان یان ده‌زانی.
سه‌ره‌نجام، به داخیكی گرانه‌وه ئه‌م پیشمه‌رگه شورشگیر و
كومونیسته‌ی كومه‌له ئه‌م یارویاوه‌ره‌ی كریكاران له شه‌ریكی
سه‌خت و چه‌ندین سه‌عاته‌ی پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌له له دژی
هیزه‌كانی ج. ا له روژی ٣ی
گه‌لاوێژی ساڵی ٦٣ له‌گه‌ل ٩
هاوری و هاوسه‌نگه‌ری ترمان پاش شه‌ریكی قاره‌مانانه‌و
ده‌سته‌و یه‌خه كه‌وته‌به‌ر گولله‌ی پارێزه‌رانی جه‌هل و
سه‌رمایه‌و گیانی له پێناو رزگاری چینی كریكارو
زه‌حمه‌تكیشاندا به‌خت كرد.
یادی هاوری عه‌لی كه‌ره‌می موزه‌فه‌ری ناسراو به
عه‌لی
كه‌ره‌م ماراوی له دلماندا زیندووه‌و دریژه
ده‌ری
ریگای سووری ده‌بین هه‌تاسه‌ركه‌وتن
|