|
به‌ریز بیت یادی تیكوشه‌ری كومونیست وهونه‌رمه‌ندی شورشگیر،
پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری كومه‌له و ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی
ئیران، هاوری ئه‌میر وه‌یسی
هاوری ئه‌میر وه‌یسی ناسراوو به عه‌بدوللا سالی 1338 له شاری
مه‌هاباد چاوی به ژین پشكوت. خۆیندنی سه‌ره‌تایی و راهنمایی
له‌و شاره ته‌واو كرد. به‌هوی شه‌وق و عهلاقهیهك كه به
موسیقی بووی، له‌سالی 54 دا چوو بوو دانش سه‌رای هونه‌ری سنه
و پاش چوار سال دانش سه‌رای له سنه وتاران ته‌واو كرد.
رویشتنی هاوری عهبدواللا بۆ تاران هاوكات بوو له‌گه‌ڵ
په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی كومه‌لانی خه‌لك دژی رژیمی شاه و
ئه‌ویش توانی ئه‌ركی خوی له‌و خه‌باته‌دا به جی بینی. پاش
هاتنه سه‌ركاری ج.ا كاك عه‌بدوللا دیپلومی وه‌رگرتوو هاته‌وه
بو كوردستان، و له‌و كاته‌دا خه‌باتی خوی له‌گه‌ڵ سازمانی
توفان ده‌ست پیكرد. دواجار له گه‌ل سازمانی پهیكار خه‌باتی
خۆی دریژه پی دا‌و له شاره‌كانی كوردستان وتاران فه‌عالیتی
ده‌كرد. له‌و روژانه‌دا كه خه‌لكی بوكان له‌سالی 60دا
ئازادانه كوبوونهوهیان ده‌كرد، كاك ئه‌میریش به هونه‌ری
شورشگیرانه‌ی خۆی، له‌گه‌ڵ هاوری گیانبه‌خت كردوو كاك جه‌مالی
مفتی سروود‌و ئاهه‌نگی شۆرشگیرانه‌یان ده‌هینایه سه‌ر شان‌و.
سه‌رئه‌نجام هاوری ئه‌میر سالی 61 له‌گه‌ل هاوریانی ته‌شكیلاتی
كومه‌له په‌یوه‌ندی كرد. ئه‌میر بۆ په‌یوه‌ند گرتن له‌گه‌ڵ
كرێكاران و زه‌حمتكیشان بو گه‌ره‌كی كریكاریی و زه‌حمه‌تكیش
نشین ده‌چوو وه زۆر زوو توانی په‌یوه‌ندی هاورێیانه و نزیك
نیوان خۆی و ئه‌وان دامهزرینی و بنه‌ماكانی سوسیالیسمی زانستی
له ناویان دا ره‌واج بدات. سه‌ره‌نجام سالی 62 هاورێ ئه‌میر
به كۆری بانگه‌واز له به‌شی ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی په‌یوه‌ست
بوو . ئه‌و له دانان و ده‌رهینانی سرووده‌كاندا له‌وانه:
ئاسۆی سۆسیالیزم، وه سرودی پیشه‌نگی زه‌حمه‌تكیشان و چه‌ند
سروودیكی تردا ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو. هاوری ئه‌میر پاش
ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه مه‌ئموورییه‌تی ناوچه‌ی
مه‌هابادی پی سپیردراو كوری بانگه‌وازی به جی هیشت نامه‌یه‌كی
بو گرووهی ته‌بلیغاتی هونه‌ری كومه‌له نووسی بوو كه له
به‌شیك له‌و نامه‌یه دا نوسیبووی :
هاورییان، ئیوه به كولنهدهری و ماندوویی نه‌ناسی خۆتان
به‌ردی بناغه‌ی هونه‌ری شۆرشگیرانهتان له‌م سه‌رده‌مه‌دا
داناوه و نیشانتان داوه كه هونه‌ر چیه‌و ئه‌ركی سه‌رشانی
هونه‌رمه‌ندی شورشگیر چوون به‌ریوه ده‌چی. ئیوه به‌گشتی رێ
خوشكهرانی هونه‌ری راسته‌قینه‌ن و ئالا هه‌لگری پێشره‌وی ئه‌م
مه‌یدانی خه‌باتن.
هاورێ ئه‌میر له‌مانگی ره‌شه‌مه‌ی سالی 1362دا بوو به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران.
سه‌ره‌نجام ئه‌م هاوری خوهشهویستهمان پاش چه‌ندین سال
خه‌بات شه‌وی 7ی جوزه‌ردانی سالی 63 له‌كاتیكدا كه له
یه‌كێك مهئموریتهكانی له‌شاری مه‌هاباد ده‌گه‌رایه‌وه
كه‌وته كه‌مینی سه‌ركوتگه‌رانی پاریزه‌ری سه‌رمایه‌و دلیرانه
به‌رانبه‌ریان راوستاو به توندی بریندار بوو. دوای
مهقاومهتكی زۆر ، سه‌ربه‌رزانه گیانی له ریگای ئامانجه
به‌رزه‌كانی چینی كریكارو چه‌وساوه‌كاندا به‌خت كرد.
یادی به دریژه پیدانی ریگای ریز لێ ده‌كرین. |