به یادی هاورێ ئه‌نوه‌ری فاتحی ناسراو به ئه‌نوه‌ر
ئاسنگه‌رانی
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستیی ئیران و ده‌ستیاری
كۆمیته‌ی به‌شی
بێڵه‌واری كامیاران
هاورێ ئه‌نوه‌ری فاتحی سالی 1340 له بنه‌ماڵه‌یێكی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی ئاسنگه‌رانی كامیاران دا له دایك بوو.
به زه‌حمه‌ت توانی بچێته مه‌دره‌سه و فێری خوێندن و نووسین
بێت. پاشان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ یارمه‌تی ده‌ری بژیوی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێت ، ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرت و ئاواره‌ی
شاره‌كانی ئێران بوو. ژیانی سه‌خت و حه‌قده‌ستی كه‌م، كار له
گه‌رمای تاقه‌ت پرووكێنی خووزستان، واقعییه‌تی تاڵی ژیانی پر
له مه‌ینه‌ت و كۆیره‌وه‌ری هاۆرێ ئه‌نوه‌ر بوو. له جه‌ریانی
ده‌ست پێكردنی ناره‌زایه‌تی خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی شا
،به گه‌رم و گوری به‌شداری له‌و ئیعتێرازاته‌دا كرد و هه‌ر
له كاته‌ش دا بوو كه گه‌راێه‌وه بۆ كوردستان.
ئه‌و یه‌كێك له هه‌لسووراوانی پێشره‌وی خه‌باتی شۆرشگێرانه
له شاری كامیاران بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا له گه‌ل سازمانی
چریكه فیدائییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران كاری ده‌كرد. پاش هاتنه
سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی هاورێ ئه‌نوه‌ر فاتحی هه‌ر وا
خه‌باتی خۆی درێژه پێداو پاش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ل هه‌ڵسووراوانی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی كرت و هه‌ڵسوڕانی خۆێ به كۆمه‌له‌وه گرێ
دا.
سالی 1361 هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له وه پاش ته‌واو
كردنی ده‌وره‌ی ئامووزشی سیاسی نیزامی پێشمه‌رگایه‌تی، له
په‌لی هاۆری گیانبه‌خت كردوو "عه‌به ئه‌فتێ" دا سازماندهی
كرا. هاورێ ئه‌نوه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتن یه‌وه ب
ۆپێشمه‌رگایه‌تی بێ ماندوو بوون بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و
ئه‌ركانه‌ی كه پێیان ده‌سپارد و هه‌ر وه‌ها بۆ بردنه
سه‌ره‌وه‌ی ۆشیاری سیاسی خۆی تێده‌كۆشا.
زستانی سالی 1362 هاورێ ئه‌نوه‌ری فاتحی بوو به ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئیران. ئه‌و خۆشه‌ویسته به هۆی لێهاتویی و
تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوی بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ
زه‌حمه‌تكێشان و توانایی له ته‌بلیغی بیروباوه‌ری كۆمۆنیستی
دا وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌شی بێڵه‌واری كامیاران
هه‌لبژێردرا.
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی و حه‌ماسه خوڵقاندنی هاورێ
ئه‌نوه‌ری فاتحی، شه‌ری ئاوایی خانه‌بای كامیاران بوو. له
رۆژی 3ی گه‌لاۆیژی سالی 1363 و له‌و شه‌ڕه‌دا له گه‌ل 9 هاۆری
ترمان پاش چه‌ندین سه‌عات خۆڕاگری سه‌رسه‌ختانه گیانی به‌خت
كرد و چووه ریزی گیان به‌خت كردووانی رێبازی سووری
سۆسیالیزمه‌وه.
یادی به درێژه‌دان به رێگاێ پیرۆزی به رێز ده‌گرین
|