|
یادی هاورێ ئه‌سعه‌دی قه‌لعه كرێكاری ووشیار و پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كومه‌له له دلماندا زیندووه
هاورێ ئه‌سعه‌د سالی 1343 له شاری سنه له‌دایك بوو. ئه‌و
ئازیزه ته‌نیا توانی تا كه‌لاسی دووهه‌می ده‌بیرستان ده‌رس
بخوێنێ. بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌یانیان ده‌چووه مه‌ده‌رسه و
پاش نیوه‌رۆیان كاتی ته‌عتیل بوونی مه‌دره‌سه له یه‌كێك له
كارگه‌كانی شاری سنه‌دا كرێكاری ده‌كرد. یانێ له راستی دا
چه‌وسانه‌وه، هه‌ر له مندالییه‌وه ئاوێته‌ی ژیانی بوو و
بناغه‌ی ووشیاری چینایه‌تی ئه‌و هه‌ر له‌و ده‌ورانه‌وه شكلی
گرت. وشیارییه‌ك كه سه‌ره‌نجام تیكه‌ل به ماركسیزم بووه
وه‌ك كومونیستیك ریكخراوی خوی دوزییه‌وه و هاته ناو ریزی
كۆمه‌ڵه‌وه.
له جه‌ریانی ڕاپه‌رینی سالی 1357ی هه‌تاوی له دژی رژیمی
پاشایه‌تی، خه‌باتی سیاسی ده‌ست پێكرد و به دوای رووخانی
رژیمی شا دا، كاك ئه‌سعه‌د زۆر زوو توانی ناوه‌روكی رژیمی
ئیسلامی بناسێ و برِیاری
درێژه‌ی خه‌باتی دژی ئه‌و رژیمه‌ش دا. له سه‌ر ئه‌و
بناغه‌یه بوو كه نه‌ورزی سالی 58 كاتیك یه‌كه‌م دیاری رژیمی
تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان هێرش و
سه‌ركوت بوو، هاورێ ئه‌سعه‌د شان به شانی سه‌دان تێكوشه‌ری
شاری سنه به گه‌رمی به‌شداری له خۆڕاگری خه‌ڵكی ئه‌و
شاره‌دا كرد و له به‌شی دابین كردنی ته‌داروكاتی
سه‌نگه‌ره‌كان دا سازمان درا.
هاورێ ئه‌سعه‌د له‌و كاته‌وه وه‌ك هه‌لسووراوێكی كومه‌ڵه
كاری ته‌بلیغی سیاسه‌ته‌كانی كومه‌له‌ی ده‌كرد هه‌تا سه‌ره‌تای
به‌هاری 62 به یه‌كجاری به ریزی پیشمه‌رگه‌ی كومه‌له
په‌یوه‌ست بوو.
خوشه‌ویستی ده‌رحه‌ق به زه‌حمه‌تكیشان و دڵسۆز بوونی بۆ
ئه‌وان، به‌شێكی جیا نه‌كراوه له شه‌خسییه‌تی شورشگیرانه‌ی
هاوری ئه‌سعه‌د بوو. له هه‌ر شوێنێك كه هاورێ ئه‌سعه‌د كاری
كردووه ده‌ور و نه‌قشی به‌رچاوی به پێك هێنانی په‌یوه‌ندی
نزیك له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان و هه‌وڵدان بۆ وشیار كردنه‌وه و
رێكخستنیان له خۆی نیشان داوه و به په‌رۆشی چاره‌سه‌ر كردنی
گیر و گرفته‌كانیان بووه.
له ده‌ورانی پیشمه‌رگایه‌تیدا جگه له ناوچه‌ی سنه له
ناوچه‌كانی سه‌ره‌دشت و بانه فعالیه‌تی كرد و له خه‌بات و
مۆقاومه‌تی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌ڵسوڕاوانه
به‌شدار بوو. هاورێ ئه‌سعه‌د گه‌لێك به ده‌ربه‌ستی بردنه
سه‌رێی وشیاری سیاسی خۆیه‌وه بوو و له هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ
خوێندنه‌وه و به‌شداری گه‌رم و گوڕ له باسه سیاسییه‌كاندا
كۆتایی نه‌ده‌كرد. به‌لام به‌داخه‌وه روژی پازده‌ی خه‌رمانانی
سال 1363 له جه‌ریانی شه‌ر له گه‌ل هێزه‌كانی ج.ا له ئاوایی
" گه‌ڕاو " كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی به‌خت كرد.
یادی هاوری ئه‌سعه‌دی قه‌لعه‌و هه‌موو گیانبازانی ئه‌و ریبازه
هانده‌رمانه. |