|
به‌رز و به‌رِیز
بێت یادی هاورِیێَ
كومونیست وپێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كومه‌ڵه كاك عه‌تای ئه‌مانی
هاورِی
عه‌تا كرێكارێكی كۆمۆنیست و تێكۆشه‌رێكی شێلگیر بوو كه له
نێو دڵی زه‌حمه‌تكێشانه‌وه هه‌ستابوو و به وشیارییه‌وه پێ
ناێه رِێگای
رزگاری هاوچینه‌كانیه‌وه. و له‌و پێناوه‌دا له به‌خشینی
گیانی خۆیشی دریغی نه‌كرد.
هاوری عه‌تا سالی 1340 له بنه‌ماڵیكی زه‌حمه‌تكیشدا له
ئاوایی "وشتر مل"ی ناوچه‌ی كامیاران له دایك بوو. له
ته‌مه‌نی 7 ساڵی دا بوو كه بۆ دابین كردنی بژیوی
بنه‌ماله‌كه‌ی ناچار بوو ره‌نجبه‌ری بكا.پاش چه‌ند سال كاتێك
كه گه‌وره‌تر بوو له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان بوو به كرێكاری
كانه‌به‌رد. له‌گه‌ڵ په‌ره‌گرتنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له‌و
سه‌روبه‌نده‌دا له دژی رژیمی شا و ئاشنا بوونی هاورێ عه‌تا
له‌گه‌ڵ مه‌سایلی سیاسی، كاك عه‌تا هه‌ستی به‌وه كرد،
ئه‌ركیكی خه‌باتكارانه‌ی له سه‌ر شانه. له خۆپیشاندانه‌كان
و مانگرتنه كرێكارییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا چالاكانه له
ریزی پێشه‌وه به‌شداری كردٍ
و گه‌لێك ئه‌زموونی سیاسی به نرخی وه‌رگرت.
پاش رووخانی رژیمی پاشایه‌تی و هاتنه سه‌ر كاری رژیمی كۆماری
ئیسلامی، هاورێ عه‌تا خه‌باتی سیاسی خۆی هه‌روا شێلگیرانه
درێژه پێ دا. كاتێك كه رژیم هێرشی خۆی له 28ی گه‌لاویژی 58
دا بو سه‌ر كوردستان ده‌ست پێ كرد كاك عه‌تا كه تازه
گه‌رابووه وه بۆ كوردستان و له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان بوو.
هه‌ر له‌م ده‌وره‌یه‌دا، له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی
كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و وه‌ك هه‌ڵسووراوێكی شێلگیر له نیو
زه‌حمه‌تكیشان دا ده‌ستی دایه ته‌بلیغی سیاسه‌ت و
هه‌لویسته‌كانی كۆمه‌ڵه. هاوری عه‌تا سالی 62 به رێزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوو و له گوردانی كاك
فواد له ناوچه‌ی مه‌ریوان ده‌ستی دایه هه‌ڵسووران و له
به‌رێوه بردنی ئه‌رك و مه‌سئوولیه‌ته ته‌شكیلاتییه‌كانی دا
مونه‌زه‌م و شێلگیر بوو.
دوای چه‌ند مانگ تێكۆشان له ریزه‌كانی گوردانی فواد دا هاورێ
عه‌تا ئه‌مانی له سه‌ره‌تای به هاری سالی 63 شوێنی
سازمانییه‌كه‌ی گوازرایه‌وه بۆ گوردانی شاهۆ. سه‌رئه‌نجام
مانگی گولانی 63 له شه‌ڕیكی به‌رین و قاره‌مانانه‌ی
پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌له‌دا له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز به هۆی
پریشكی خومپاره وه له نزیك ئاوایی "كه‌نۆلاَن"
گیانی به‌خت كرد. به گیانبه‌خت كردنی هاورێ عه‌تا، حیزبی
كۆمۆنیست و كۆمه‌ڵه یه‌كێكی تر له تێكۆشه‌رانی وشیار و
فیداكار و گیانبازی خۆی له‌ده‌ست دا.
یادی هاوری عه‌تا ئه‌م پیشمه‌رگه زه‌حمه‌تكیش و شۆرشگیره‌ی
كۆمه‌ڵه به دریژه پیدانی ریگاكه‌ی كه ریگای رزگاری
كریكاران و زه‌حمه‌تكیشانه ریز لێ ده‌گرین. |