|
به‌رێز بێت یادی هاۆرێ گیانبه‌خت كردوو به‌ختیاری كه‌مالی
هاۆرێ گیانبه‌خت كردوو به‌ختیاری كه‌مالی له كاتێكدا ده‌وره‌ی
ئامووزشی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌بینی له نامه‌یه‌كدا بۆ مامی ئاوا
ده‌نووسێ:
" پاش چه‌ند سال ژیانی پرله مه‌ینه‌ت و كوێره‌وه‌ری له ژێر
ده‌سه‌لاتی ره‌شی ج ا دا توانیم له شار بێمه ده‌ر و بێمه
ناو ریزی پر له شانازی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه . مامه
گیان دلنیا به تا دوایین هه‌ناسه‌ی ژیانم له پێناو
به‌دیهاتنی ئامانجی به‌رزی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران ، له‌پێناو
به‌دی هاتنی سۆسیالیزم دا درێژه به خه‌باتم ده‌ده‌م و وه‌كو
سه‌ربازێك له حیزبی كۆمۆنیست دا هه‌لسووراو ده‌بم. ئیستا له
مه‌ركه‌زی ئامووزشی پێشمه‌رگه تازه‌كانی كۆمه‌له دا ده‌وره‌ی
ئامووزشی سیاسی نیزامی ده‌بینم و ده‌رسی ئازادی فێر ده‌بم هیچ
كاتێك ئه‌و ده‌ورانه تاله‌ی ژیانم له بیر ناكه‌م كه
ده‌زگاكانی ته‌بلیغاتی و زلم و زۆری رژیم ماناێ ئازادی ده‌گۆرن
و ئازادی خه‌لك پێ شێل ده‌كه‌ن. به‌لام ئیستا كه له ناۆچه
ئازاد كراوه‌كاندا ده‌ژیم و له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له
دا ، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه ئالا هه‌لگری ئازاد و سۆسیالیزمن
خه‌بات ده‌كه‌م ده‌زانم كه مانای ئازادی چیه و چه‌نده
ئازادی شیرینه".
هاۆرێ به‌ختیاری كه‌مالی سالی 1346 له بنه‌ماله‌یه‌كی
ناوه‌نجی شاری بانه دا چاوی به ژین پشكووت. له جه‌ریانی
قیامی كومه‌لانی خه‌لكی ئیران دا رووی له خه‌باتی شۆرشگێرانه
كرد و به شۆێن هاتنه سه‌ركاری رژیمی سه‌رماێه‌داری جمهووری
ئیسلامیه‌وه‌و داسه‌پانی خه‌فه‌قان له شاره‌كاندا باۆكی هاۆرێ
به‌ختیار بۆ شاری یاسووج ته‌بعید كرا و ئه‌ویش له گه‌ل باۆكی
چوو بۆ ئه‌و شاره و پاش سالێك گه‌رایه‌وه بۆ شاری بانه.
هاورێ به‌ختیار ئاواتی ئه‌وه بوو ببێت به پێشمه‌رگه‌ێ
كۆمه‌له و زور جار ئه‌و ئاواته‌ێ لای هاۆرێێانی باس ده‌كرد.
پاییزی سالی 62 كاتێك شاری بانه له جه‌ریانی شه‌ری
كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئیران و عێراقه‌وه بومباران كرا له شار
هاته ده‌ر و خۆێ گه‌یانده مه‌قه‌ره‌كانی كۆمه‌له.
سه‌ركه‌وتووانه ده‌وره‌ی سیاسی نیزامی ته‌واو كرد و له
ناۆچه‌ی بانه سازمان درا.
هاوری به‌ختیار خاوه‌نی گه‌لێك خۆ وه ره‌وشتی شۆرشگێرانه بوو
و هاۆرێكانی پر به دل خوشیان ده‌ویست. لو ماوه‌ی كورتی
پێشمه‌رگایه‌تی دا نموونه‌ی دلپاكی و سه‌میمیه‌ت و ئینزبات
بوو. له چه‌ند شه‌رِ
و عه‌مه‌لییات دا به‌شداری كرد و سه‌رئه‌نجام له شه‌رێكی
قاره‌مانانه‌دا كه پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له هاوینی 63 له
شاری بانه كردیان كه‌وته به‌ر گولله‌ی پاریزه‌رانی جه‌هل و
سه‌رمایه‌و ویرای هاورێ و هاوسه‌نگه‌ری هاوری محه‌مه‌دی سالحی
گیانیان به‌خت كرد.
یادی ئه‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌ی كۆمه‌له و ئه‌م گیانبازه‌ی
حیزبی كۆمۆنیستی ئیران بۆ همیشه زیندوو ده‌مینیته‌وه. |