|
به یادی هاورێ گیانبه‌خت كردوو كاك بێهروز عه‌جه‌می
هاورێ بێهروز سالی 1343 له شاری سه‌قز له دایك بوو. تا
كه‌لاسی 3 راهنه‌مایی له‌و شاره ده‌رسی خوێند. ئه‌م ده‌وره
له ژیانی هاورێ بێهروز هاكات بوو له گه‌ڵ ڕاپه‌رینی
ساڵه‌كانی 56 و 57ی خه‌ڵكی ئێران. ئه‌ویش وه‌ك زۆركه‌س له
شۆرشگێران، هه‌ڵسوڕاوانه له خۆپیشاندانه‌كان و خه‌باتی ئه‌و
ده‌وره‌یه‌دا به‌شداری كرد. كاك بێهروز كه له ده‌وره‌ی
ڕاپه‌رینه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سائیلی سیاسی ئاشنا بوو، له‌گه‌ڵ
جه‌معێك له هاورێیانی ده‌ستی دایه مۆتالعه بۆ بردنه سه‌ری
وشیاری سیاسی وه رۆژ به رۆژ گه‌رم و گۆری شۆرشگێرانه بۆ
خه‌بات له‌م هاورێیه‌دا زۆرتر ده‌بوو. له ده‌ورانی هێرشی
رژیمدا بۆ سه‌ر كوردستان له شاری سه‌قز له خۆپیشاندان و
ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكدا و له مه‌راسمه جۆراوجۆره‌كاندا كه
به‌رپا ده‌بوون، به‌شداری هه‌ڵسووراوانه‌ی ده‌كرد. مانگی
به‌فرانباری سالی 60 رووی كرده خه‌باتی هه‌ڵسووراوانه‌تر و
رێكخراوتر وه خه‌باتی خۆی به كۆمه‌ڵه‌وه گرێ دا و
سه‌رئه‌نجام هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه. له‌م
ریزه سه‌ربه‌رزه‌شدا هاورێ بێهروز زۆری زه‌حمه‌ت كێشا و
هه‌ڵسووراوانه له خزمه‌ت بیر و باوه‌ریدا كاری ده‌كرد.
وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی هاورێ بێهروز مایه‌ی پششت گه‌رمی و هیوای
هاورێیانی بوو. بوونی ئه‌و دڵنیایی و خاترجه‌می زۆرتری به
هاورێیانی پێشمه‌رگه ده‌دا. هاورێ بێهروز هاورێیه‌كی وشیار و
جێ متمانه و كارزان بوو و پێشنیاره‌كانی ئه‌م هاورێیه له
لایه‌ن هاورێیانیه‌وه هه‌میشه له به‌رچاو ده‌گیرا. گه‌لێك
شوێنی مه‌نته‌قه‌ی موكریان مه‌یدانی خه‌بات و شه‌رِی
قاره‌مانانه‌ی ئه‌و بوون. له جاده‌كان، پایگاكان،
مه‌قه‌ره‌كان و ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی كه رژیم حزووری
هه‌بوو، له‌ناوچه‌ی سه‌قز و بۆكان و شه‌رِه‌كانی
ئالان، له هه‌مووی ئه‌و مه‌یدانانه هاورێ بێهروز شه‌رِی
قاره‌مانانه‌ی كردبوو، و له‌و عه‌مه‌لیاتانه‌دا نه‌قشی
پێشره‌وی خۆی نیشان دابوو.
پاییزی سالی 62 بۆ مه‌ئموریه‌تێك بۆ ناوچه‌ی پیرانشار ره‌وانه
كرا و به هۆی هه‌ڵسوراوی و كارزانییه‌وه كرایه مه‌عاونی
ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كان، رۆژی ئه‌وه‌لی مانگی
خاكه‌لێوه‌ی سالی 63 له جه‌ره‌یانی عه‌مه‌لیاتێكدا له سه‌ر
جاده‌ی سه‌قز بانه له كێوه‌كانی "هه‌واره پیره توو" له
نێوان ئاواییه‌كانی "سیایه‌ر" و "خاپوره دێ"دا كاتێك كه له
ریزی پێشه‌وه‌دا هێرشی ده‌برده سه‌ر دوژمن، كه‌وته به‌ر
گولله‌ی دوژمن و بریندار بوو. به داخێكی گرانه‌وه به هۆی
قورس بوونی برینه‌كه‌یه‌وه دوای چه‌ند سه‌عات گیانی له پێناو
ئامانجه به‌رزه‌كانی دا فیدا كرد.
یادی به‌رز و به‌رێز بێت. |