|
به‌ریز بێت یادی كۆمۆنیستی شۆرشگیر و شێلگیر و فه‌رمانده‌ی
لیهاتووی كۆمه‌له هاوری ئیسماعیلی قبادی
هاوری ئیسماعیل سالی 1343 له ئاوایی شایه‌نی كامیاران چاوی
به ژین پشكووت. ئه‌و بو به ده‌س هینانی بژیوی خانه‌واده،
سه‌ره‌رای كاری كه‌شاوه‌رزی له سالدا چه‌ند مانگ بۆ كار كردن
ره‌وانه‌ی شاره‌كانی جنووب و مه‌ركه‌زی ئێران ده‌بوو. سیمای
هاۆرێ ئیسماعیل نیشانه‌ی خۆری گه‌رمی شاره‌كانی جنووب و كاری
پرِ
زه‌حمه‌ت و نه‌داریی پیوه بووه كه ئه‌وی به ته‌مه‌ن نیشان
ده‌دا.
راوه‌ستاویی له سه‌ر خو بوون و مه‌تانه‌ت له
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاۆری ئیسماعیل بوون وه ئه‌وی له ناو
زۆربه‌ی زه‌حمه‌تكیشانی مه‌نته‌قه‌ی كامیاران و هاوریانی
پیشمه‌رگه و هه‌مووی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له نزیكه‌وه
ده‌یانناسی، خۆشه‌ویست كردبوو. له مه‌ئموورییه‌ته‌كان و
عه‌مه‌لیاته‌كان و باقی كاره‌كانی ته‌شكیلات دا وه‌ك پال پشتێك
ده‌ناسرا. هاوری ئیسماعیل زستانی سالی 59 هاته ناو ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه. له زۆربه‌ی مه‌ئمورییه‌ته‌كان و
عه‌مه‌لیاته‌كاندا وه‌كوو هاوریێكی پیشره‌و له ریزی پیشه‌وه
دا بوو. هاوری ئیسماعیل به هۆی كارزانی و توانایی یه‌وه
سه‌ره‌تا بوو به معاونی ده‌سته‌یه‌ك له هاوری یانی
پیشمه‌رگه وه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م بۆ فه‌رمانده‌یی ده‌سته
هه‌لبژیردرا.
كاك ئیسماعیل مانگی گولانی سالی 62 بوو به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه.
عیشق به رزگاری كریكاران و زه‌حمه‌تكیشان له قه‌ید و
به‌نده‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌داری، هاۆرێ ئیسماعیلی كردبووه
هه‌ڵسووراوێكی ماندوویی نه‌ناس و شۆرشگێرێكی كۆمۆنیست. كاك
ئیسماعیل به شه‌وق و عه‌لاقه‌یكی زوره‌وه به شوین بردنه
سه‌ره‌وه‌ی وشیاری سیاسی خۆیه‌وه بوو.
به‌هاری سالی 62 هاوری ئیسماعیل بوو به فه‌رمانده‌ی په‌ل وه
به هه‌لسووراویی وشیلگیریه‌وه پاییزی سالی 62 بوو به معاونی
گوردانی شاهو.
هاوری ئیسماعیل به‌هاری سالی 63 بوو به فه‌رمانده‌ی گوردانی
شاهو و له شه‌ره حه‌ماسییه‌كه‌ی ئاوایی كه‌نۆلاَن
له به‌شی سه‌رشیوی سه‌قز كه‌وته به‌ر گوله‌ی به‌كریگیراوانی
ج.ا و گیانی له پیناوی رزگاری چه‌وساوه‌كان و بی به‌شاندا
به‌خت كرد.
یادی به‌دریژه‌دان به ریگای ریز لێ ده‌گرین |