|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاورێ فاتێح ئه‌مینی پێشمه‌رگه‌ی
ووشیار و شۆرشگێری كۆمه‌ڵه
یه‌كێكی تر له گیانبه‌خت كردووانی شه‌ری سه‌خت و
قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له له دژی هێزه
داگیركه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له خانه‌بای كامیاران هاورێ
ئازیز و خۆشه‌ویستمان هاورێ فاتێح ئه‌مینی بوو.
هاورێ فاتێح سالی 1342 له شاری سنه له دایك بوو. هاوكات له
گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنی خه‌باتی شكۆداری سه‌راسه‌ری سالی 57،
هاته ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسیه‌وه.
هه‌تا كلاسی ئه‌وه‌لی نه‌زه‌ری ده‌رسی خوێند. یه‌كێك له
پێشره‌وانی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكارانی شاری سنه بوو، و له
ئێعترازات و ته‌زاهوراتی جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره‌دا
هه‌ڵسوراوانه به‌شداری كرد.
چه‌ند جار له لایه‌ن كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌وه هه‌ره‌شه‌ی لێ كرا
و ده‌یان ویست له ده‌بیرستان ده‌ری بكه‌ن. به‌لام هیچكات
هاورێ فاتێح له به‌رانبه‌ر زه‌خت و زۆری ئه‌واندا ته‌سلیم
نه‌بوو و درێژه‌ی به خه‌باتی خۆیدا. هاورێ فاتێح ئه‌مینی
وه‌كوو شۆرشگێرێكی وشیار و شێلگیر، له كۆری هاورێیانیدا
ته‌بلیغی ده‌كرد و ئه‌وانی بۆ خه‌باتێكی هه‌ڵسوراوانه‌تر
بانگه‌واز ده‌كرد.له گرتنی ساواكی شاری سنه‌دا به‌شداری
هه‌بوو و ده‌ورێكی پێشره‌وی گێرا.
هاورێ فاتێح پاش ڕاپه‌رینی سالی 57 و هاتنه سه‌ر كاری رژیمی
سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی و هێرشی ئه‌و رژیمه بۆ سه‌ر
كوردستان و ده‌ست پێ كردنی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه و
حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به وشیاری و به ناسینی
ماهیه‌تی رژیمی تازه به ده‌سه‌لات گه‌یشتوو خه‌باتی خۆی
په‌ره پێ دا و له‌م كاته‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو.
پاش شه‌ری 24 رۆژه‌ی شاری سنه و داگیر كردنی شار له لایه‌ن
داگیركه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه هاورێ فاتێح له شار
مایه‌وه و ده‌ستی دایه هه‌ڵسورانی نهێنی. له پاییزی سالی
61دا ته‌سمیمی گرت ببێت به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و چووه
ناوچه‌ی سنه و پاش ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی ئاموزشی له هێزی
شوان‌دا سازماندهی كرا. له به‌هاری سالی 62 دا له لایه‌ن
ته‌شكیلاته‌وه نێردرایه هێزی شه‌هیدانی كامیاران و له
هاوینی هه‌ر ئه‌و ساله‌دا بۆ مه‌ئمورییه‌تێكی ته‌شكیلاتی
نێردرایه ناوچه‌ی مه‌ریوان و له گوردانی نه‌كه‌رۆز سازماندهی
كرا. هاورێ فاتێح له مه‌یدانی هه‌ڵسورانی نیزامی و كاتی
به‌ره‌و روو بوون له گه‌ڵ دوژمن دا فیداكار و دلێر و كارامه
بوو.
هاورێ فاتێح وه‌ك پێشمه‌رگه‌یێكی وشیار ئاگای له
به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان بوو و
له‌ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تیشی دا په‌یوه‌ندیه كانی خۆی له
گه‌ل خه‌لكی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌كه به‌رده‌وام په‌ره پێ
ده‌دا. ئه‌و په‌ی به‌و راستیه بردبوو كه پێویسته زانستی
خه‌باتی چینایه‌تی فێربێ و خۆی به ئاموزیشه‌كانی سوسیالیسمی
زانستی ته‌یار كات. هه‌ر بۆیه له جه‌رگه‌ی خه‌بات و
تێكۆشانی پیشمه‌رگانه‌شی هیچ فورسه‌تێكی بۆ موتاله‌عه كردن
له ده‌ست نه‌ده‌دا.
سه‌رئه‌نجام ئه‌م هاورێیه شۆرشگێر و كۆمۆنیسته، له ئاخرین
مه‌یدانی شه‌ری دژی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له خانه‌بای
كامیاران، دوای چه‌ند سه‌عات شه‌ری سه‌خت و سه‌نگه‌ر به
سه‌نگه‌ر گیانی به‌خت كرد و درێژه‌دان به رێگای پڕ له شانازی
به ئێمه سپارد.
یادی به‌رز و رێگای هه‌تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وام بێت. |