|
به‌رز و به‌رێز بێت یادى هاورێ حه‌سه‌نى نادرى ئه‌ندامى حكا
و پێشمه‌رگه‌ى فیداكارى كۆمه‌ڵه
هاورێ حه‌سه‌نى نادرى ساڵى 1335 له شاری سه‌قز له دایك
بوو، دیپلۆمى له شارى سه‌قز وه‌رگرت و بۆ درێژه‌دان به
خوێندن چووه دانشگاى ته‌ورێز و ژیانى خه‌بات كارانه‌ى له
دانشگاه و به به‌شدارى كردن له خۆپیشاندانه دانشجویه‌كان
ده‌ست پێكرد.
به‌هارى ساڵى 1357 هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى ئه‌وه‌ڵین
نیشانه‌كانى ئعترازاتى خه‌ڵك له دژى رِژیمى
شا، هاورێ حه‌سه‌ن ده‌ستى له خوێندن هه‌ڵگرت و گه‌رِایه‌وه
شارى سه‌قز و لێبرِاوانه
چووه ریزى هه‌ڵسورِاوانى
شۆرشگێری ئه‌و شاره.
ئه‌م خۆشه‌ویسته بۆ دروس كردنى پێوه‌ندیه‌كى نزیكتر له‌گه‌ڵ
خه‌باتى كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشان، بۆماوه‌یه‌ك له شركه‌تى
"شاڵمانكار"ى سه‌قز خه‌ریكى كار كردن بوو، ماوه‌یه‌كیش وه‌ك رِانه‌نده
له نێوان شار و ئاوایه‌كانى كوردستان كارى كرد، به‌م جۆره
توانى رِاسته‌وخۆ
له رێكخستنى كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان بۆ داكۆكى كردن له ماف
و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و هه‌روه‌ها بانگه‌واز بۆ خه‌باتى
یه‌كگرتوانه ده‌ورێكى به‌رچاو بگێرێ.
ساڵى 1357 هاورىَ
حه‌سه‌ن یه‌كێك له هه‌ڵسورِاوانى
ناسراوى بزوتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى و رِاپه‌رین
له شارى سه‌قز بوو.
به په‌ره‌گرتنى خه‌باتى جه‌ماوه‌رى و پێك هاتنى
جه‌معیه‌ته‌كان له شاره‌كانى كوردستان هاورێ حه‌سه‌ن له زومرِه‌ى
فه‌عالینى پێشرِه‌وى
"جه‌معیه‌تى دیفاع له مافی خه‌ڵكى كورد" له سه‌قز بوو وه
له زۆربه‌ى خه‌باته جه‌ماوه‌ریه‌كان دا ده‌ورو نه‌قشی
به‌رچاوى گێرِا،
بۆ نمونه له شه‌رِی
داسه‌پاوى فیۆداڵه‌كان به سه‌ر خه‌ڵكى زه‌حمه‌تكێشی ئاواى
كه‌ره‌فتوو چالاكانه به‌شدارى كرد.
هاورىَ
حه‌سه‌ن له خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێى قاره‌مانانه‌ى خه‌ڵكى
سه‌قز له به‌رامبه‌ر هیرشی درِندانه‌ى
هێزه‌كانى ج ا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره به‌شدارى كرد، دواى
داگیركردنى شار له لایه‌ن رژیمه‌وه به شێوه‌ى نهێنی و له
پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه درێژه‌ى به خه‌باتى سیاسی خۆی دا.
خاكه‌لێوه‌ى ساڵی 1359 و هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی دووباره‌ى
هێزه‌كانى رژیم بۆ شاره‌كان، هاته ریزى پێشمه‌رگه‌كانى
كۆمه‌ڵه و رێبرِاوانه
تر له جاران ده‌ستى دایه هه‌ڵسورِان.
ماندووى نه‌ناسی و فیداكارى كه‌م وێنه هه‌روه‌ها خسوسیاتى
كۆمۆنسیتی و شۆرشگێرِانه
هاورىَ
حه‌سه‌نى له ریزى پێشرِه‌وترین
كۆمۆنیسته‌كان دانا بوو، ئه‌م هاورێیه یاوه‌رى دڵسۆزى
چه‌وساوه‌كان بوو، بۆیه زه‌حمه‌تكێشانى ناوچه‌ى سه‌قز وه‌ك
شۆرشگێرێكى سه‌میمى و فیداكار ده‌یاناسی و خۆشیان ده‌ویست.
هاورىَ
حه‌سه‌ن به هۆی فه‌عالیه‌تى بێ وچان و په‌یگیرانه و دواى
كۆنگره‌ى چواره‌م بوو به ئه‌ندامى حكا، له مه‌وداى ژیانى
ته‌شكیلاتى دا سه‌ره‌تا له به‌شی ئێرتباتاتى ته‌شكیلاتى نهێنى
و پاشان وه‌ك به‌رپرسی تداروكاتى ناوچه‌ى سه‌قز، ئه‌ندامى
كومیته‌ى ته‌داروكاتى موكریان و به‌رپرسی كومیته‌ى به‌خش له
ناوچه‌ى سه‌قز هه‌ڵسورِانى
شۆرشگێرِانه‌ى
برده سه‌ر.
رۆژى 28ى گوڵانى ساڵى 1363 له حاڵیك دا كه هاورىَ
حه‌سه‌نى نادرى له ئاواى مه‌رخوز مه‌شغوڵی جێبه‌جێ كردنى
مه‌ئموریه‌تێكى ته‌شكیلاتى بوو له لایه‌ن به‌كرێ گیراوانى ج ا
وه گه‌مارۆ دراو دواى شه‌رێكى قاره‌مانانه كه‌وته به‌ر
گوله‌ى دوژمن و گیانى به‌خت كرد، به مه‌رگى سوور و كۆمۆنیستى
هاورێ حه‌سه‌ن كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان یه‌كێك له لایه‌ق
ترین رِابه‌رانى
خۆیان و حكا و كۆمه‌ڵه‌ش كادرێكى فه‌عال و به‌رجه‌سته‌ى له
ده‌ست دا.
رێگاى پیرۆزى هاورێ حه‌سه‌نى نادرى تا سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى
درێژه‌ى ده‌بێ. |