|
به‌رێز بیت یادی پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگیری كۆمه‌ڵه، هاوری
جه‌مشیدی ناوه
هاوری جه‌مشیدی ناوه سالی 1345 له شاری سنه چاوی به ژین
پشكووت. خویندنی تا سالی دووهه‌می راهنمایی له‌و شاره درێژه
پێدا. ئاخر سالی خۆیندنی هاۆرێ جه‌مشید هاوكات بوو له گه‌ل
داگیركرانی شاره‌كانی كوردستان له لایه‌ن هێزه
داگیركه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه .
له‌و سه‌رده‌مه‌دا رێگای ژیانی خه‌باتكارانه‌ی هه‌لبژارد و
وه‌ك هه‌لسووراوی ته‌شكیلاتی سازمانی ره‌زمی ئینقیلابی له
شاری سنه خه‌باتی خۆێ درێژه پێدا.
پاش ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی له گه‌ل كۆرێك له هه‌لسووراوانی
كۆمه‌ڵه گرت و به‌رنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئیرانی خۆێنده‌وه.
پاشان هاوری جه‌مشیدی ناوه وه‌ك هه‌لسووراوی كۆمه‌له ده‌ستی
داێه فه‌عالییه‌تی نه‌هێنی. پاش ماوه‌یه‌ك كه له
هه‌لسوورانی تێپه‌ر بوو له لایه‌ن جاسووسانی رژیمه‌وه ناسراو
شاری به جێ هێشت و هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه.
رۆژی 29ی خه‌زه‌ڵوه‌ری سالی 61 له گه‌ل په‌لی هاۆرێ گیانبه‌خت
كردوو خالد ره‌وانه‌ی ناۆچه‌ی سه‌رده‌شت كرا.
هاوری جه‌مشیدی ناوه له زوربه‌ی شه‌ره‌كانی مه‌نته‌قه دا
وه‌ك شه‌ره‌كانی ئالانی سه‌رده‌شت به‌شداری كرد و پاشان بۆ
گوردانی كاك فواد سازمان درا و بوو به بێسیمچی په‌ل.
هاوكات له گه‌ل هێرشی درندانه‌ی رژیم بۆ جنووبی كوردستان
هاۆرێ جه‌مشید له گه‌ل ژماره‌یه‌ك له هاۆرێێانی پێشمه‌رگه
سه‌عات 5ی سه‌رله به‌یانی رۆژی 27ی گۆلانی سالی 63 له ئاوایی
گوڵچێر كاتی حه‌ره‌كه‌ت زانییان كه دوژمن ته‌واوی ده‌ور و
پشتی ئه‌وانی موحاسره كردووه.
هاۆرێێان بریار
ده‌ده‌ن كه چه‌ند شۆین له دۆژمن بگرنه‌وه تا خۆیان به
هاورێێانی ترمان بگه‌ێنن. هاوری جه‌مشیدی ناوه له گه‌ل باقی
هاۆرێێانی توانیان به زوویی وه به جه‌ساره‌تێكی بێ وێنه‌وه
یه‌كێك له شوینه‌كان له ده‌ست دوژمن بسێننه‌وه.
هاوری جه‌مشیدی ناوه له سه‌نگه‌رێكدا كه له گه‌ماروێ
دوژمنی داگیركه‌ر دابوو، وه شێعاری بژی حیزبی كومونیست و بژی
كومه‌له‌ی ده‌دا، كه‌وته به‌ر گولله‌ی پارێزه‌رانی سه‌رمایه‌و
گیانی له رێگاێ ئامانجی به‌رزی كومونیزم دا فیدا كرد.
یادی هاوری جه‌مشیدی ناوه به درێژه دانی رێگاێ به‌رز و به
رێز راده‌گرین. |