|
به یادی هاورێ جبره‌ئیل ره‌حیمی كرێكاری كۆمۆنیست و
پێشمه‌رگه‌ی پێشره‌وی كۆمه‌ڵه
هاورێ جبره‌ئیل ره‌حیمی ناسراو به خه‌بات، رۆڵه‌ی
زه‌حمه‌تكێشانی ئاوایی "نه‌سه‌نار"ی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ سالی 1343
له دایك بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه رووی كرده
شاره‌كانی تاران و ده‌ستی به كرێكاری كرد. سه‌رده‌می شۆرشی
سالی 57 هاورێ جبره‌ئیل كه له ره‌شت و گێلان و مازه‌نده‌ران
كرێكاری ده‌كرد له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی ئاشنا بوو.
هاورێ كه له رژیمی تازه‌شدا هه‌ستی به سته‌م و چه‌وسانه‌وه
ده‌كرد و به ئاشنایی له‌گه‌ڵ رێبازی كۆمۆنیزم و كۆمه‌ڵه
رێگای چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و ژینه مه‌ینه‌ت باره‌ی ده‌ناسی له
پاییزی سالی 61دا هاته ریزی پێشمه‌رگانی كۆمه‌له و له په‌لی
هاورێ گیانبه‌خت كردوو موزه‌فه‌ر سازمانده‌هی كرا. فیداكاری و
جه‌ساره‌ت و سه‌داقه‌ت و رۆحیه‌ی مونزه‌بت هاورێ جبره‌ئیلی
كردبووه جێگای متمانه و خۆشه‌ویستی هاورێیانی و پاش
ماوه‌یه‌ك بوو به جێگری فه‌رمانده‌ی ده‌سته.
پاش داگیر كردنی ژاوه‌رۆ وێرای په‌لی گیانبه‌خت كردووانی
هه‌ورامان ناردرایه مه‌ریوان و پاش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ په‌لی
هاورێیانی گیانبه‌خت كردووی "توه سووران" بۆ مه‌ئمورییه‌تێكی
ته‌شكیالتی بۆ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ره‌وانه كرا. ماوه‌یه‌ك
دوای ئه‌وه بۆ ناوچه‌ی پیرانشار به‌رێ كرا. سالی 62 به هۆی
خه‌باتی شێلگیرانه و سادقانه‌یه‌وه و به هۆی شێلگیری له
به‌رِێوه
بردنی سیاسه‌ته‌كانی ته‌شكیلات هاورێ جبره‌ئیل به
به‌رئه‌ندامی ته‌شكیلات ناسرا. هاورێ جبره‌ئیل له عه‌مه‌لیاتی
نێوشاری سه‌رده‌شت، له عه‌مه‌لیاتی ته‌فر و تونا كردنی گروهی
زه‌ربه‌تی جانه‌وه‌ره له ناوچه‌ی مه‌ریوان و له شه‌ری
گه‌وره و گرانی به‌رزائیه‌كانی كه‌ڵكوژ له ناوچه‌ی
دیوانده‌ره و له ده‌یان عه‌مه‌لیاتی دیكه‌دا قاره‌مانی نواند
و بۆ فیداكاری و گیانبازی هاورێه‌كی نمونه بوو. خه‌ڵك خۆشیان
ده‌ویست و به بۆنه‌ی وره‌ی شۆرشگێرانه وه پێشره‌و
بوونیه‌وه هه‌میشه جێگای متمانه‌ی هاورێیانی پێشمه‌رگه و
كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكێش بوو.
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی هاورێ جبره‌ئیل شه‌رِی
رۆژی 23ی گولانی سالی 63 بوو له‌ه جاده‌ی سه‌قز_ مه‌ریوان كه
ئه‌م پێشمه‌رگه جه‌نگاوه‌ره‌ی كۆمه‌ڵه هێرشی برده سه‌ر
پاشماوه‌ی هێزه‌كانی رژیم و دلێرانه گیاین ناێه پێناو رزگاری
چه‌وساوه‌كان.
یادی ئه‌م كرێكاره كۆمۆنیسته به درێژه‌دانی رێگاكه‌ی، به‌رز
و به‌رێز ده‌گرین. |