به‌رز و به‌رێز بی یادی هاوڕێ
كه‌ریمی حاجی میرزایی هەڵسوراوی
تیكوشه‌ری كۆمه‌ڵه
هاوری كه‌ریم ساڵی ١٣٢٦ له‌ئاوایی
باوه‌ریزی ناوچه‌ی سنه له‌دایك
بوو. ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی خویندنی
هه‌ر له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان
ته‌واو كرد وپاشان بۆ درێژه دان
به خویندن چووه شاری سنه. پاش
ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی دانش
سه‌رای راهنمایی، بووبه
مووعه‌لیم و ماوه‌یه‌ك
له‌شاره‌كانی سه‌قز و مه‌ریوان
ده‌ستی به ده‌رسی گوتنه‌وه كرد.
پاشان چووه شاری سنه و له
ده‌بیرستانیكی ئه‌و شاره دریژه‌ی
به‌كاری موعه‌لیمی دا. تیكه‌ڵ
بوونی له گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی
ده‌گه‌ریته‌وه بو ئه‌و كاته‌ی
كه له ده‌بیرستان ده‌رسی
ده‌خویند.
هاوری كه‌ریمی حاجی میرزایی
په‌ێوه‌ندی نزیك و سه‌میمانه‌ی
له له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكیشان بوو و
وشیار كردنه‌وه یان، به‌شیك له
خسووسیاتی شۆرشگیرانه‌ی بوو كه
هه‌ر ئه‌مه له‌ناو كۆمه‌ڵانی
زه‌حمه‌تكیش جێگا و شوێنیكی
تایبه‌تی پێ به‌خشیبوو و ناسراو
وخۆشه‌ویستی كرد بوو.
پێش راپه‌رین وه‌ك خه‌باتکاریكی
شۆرشگیر دژی نیزامى پرتوكاوی
پاشایه‌تی ته‌بلیغی ده‌كرد و له‌م
ریگایه‌شدا له هیچ هه‌وڵ و
ته‌قه‌لایه‌ك بۆ له‌گۆرنانی ئه‌م
نیزامه كۆتایی نه‌ده‌كرد. هاوری
كه‌ریمی حاجی میرزایی له
جه‌ریانی راپه‌ڕینی ساڵی ٥٧دا له
رابه‌ری وهیدایه‌تی خه‌باتی
كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكیش شار
ودیهاتی سنه‌دا وه‌ك شۆرشگیریكی
ماندووی نه‌ناس ده‌وریی به‌ر چاوی
گیڕا، هه‌ر ئه‌وكات له‌گه‌ڵ
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی
گرت و درێژه‌ی خه‌بات
وهه‌ڵسوورانی شۆرشگیرانه‌ی خۆی
به ریبازی كومونیستی كۆمه‌ڵه‌وه
گریدا.
ئەم خۆشەویسته
ئه‌وکات
له‌په‌لاماری چه‌كدارانه‌ی
كۆمه‌ڵانی شۆرشگیری شاری سنه بۆ
سه‌ر پادگانی ئه‌و شاره‌دا
به‌شداری كرد و لیهاتوویی له
خۆنیشان دا، كاتیكیش خه‌ڵكی شاری
سنه بۆ پشتیوانی له ئيعتيرازی
خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان ریپیوانیكی
ئه‌عترازیان وه‌ڕی خست، هاوری
كه‌ریم یش هه‌ڵسووراوانه
به‌شداری تیدا كرد. پاش راپه‌ڕین
بۆ كاری موعه‌لیمی چووه ئاوایی
باوه‌ریز و وه‌ك موعه‌لیمیكی
شۆرشگیر له‌ناوه زه‌حمه‌تكیشان
وخویندكارانی ئه‌م ئاواییه
ده‌ستی به هه ڵسورانی سیاسی
كرد. له‌وماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی
زۆر له‌خویندكارانی باوه‌ریز
وه‌هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵانیكی به‌رین
له‌زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌م
مه‌ڵبه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ كومونیزم
ئاشنا كرد و بۆ خه‌بات له دژی
رژیمی جمهوری ئیسلامی هانی دان.
كاتیك رژیمی جنایتكاری كوماری
ئیسلامی هیرش دڕندانه‌ی خۆی بۆ
سه‌ر كوردستان ده‌ست پی كرد،
هاوری كه‌ریم شان به‌شانی خه‌ڵكی
شۆرشگیری شاری سنه ده‌ستی دایه
مقاومه‌تیكی سه‌رسه‌ختانه وبه
تایبه‌ت له‌جه‌ریانی ته‌فر وتونا
كردنی ستوونیكی نیزامی رژیم
له‌نزیك ئاوایی باوه‌ریز یه‌كیك
له‌و هاوڕی تیكۆشه‌رانه مان بوو
كه له ریكخستنی خه‌باتی خه‌لكی
ئاوایی باوه‌ریزدا ده‌وریكی
به‌رچاۆی گیڕا. دواتریش كاتیك
شاری سنه به‌ده‌ستی ج ا
داگیركرا له‌شار مایه‌وه‌و به
شیوه‌ی نهینی دریژه‌ی به‌خه‌بات
دا. هاوڕی كه‌ریم له دریژه‌ی
هه‌ڵسوورانی شۆرشگیرانه
وكومونیستی خۆی دا مانگی
خاکەلێوەی ساڵی ٦٢ به‌ده‌ستی
جه‌نایه‌تكارانی رژیم گیراو
زیندانی كرا، زیندان مه‌یدانیكی
تر له‌خه‌بات وتیكۆشانی هاوری
كه‌ریم بوو. جه‌لادانی رژیم هه‌ر
له ڕوژه‌كانی ئه‌وه‌ڵه‌وه
خستیانه ژیر تووندترین
ودڕندانه‌ترین شكنجه وئه‌زیت و
ئازار تا بتوانن وه‌قسه‌ی بینن و
به‌م جوره به‌ئاواتی چه‌په‌ڵیان
بگه‌ن، به‌ڵام مقاومه‌تی
قاره‌مانانه‌ی هاوڕی كه‌ریم
مستیكی پۆڵاین بووكه
هه‌مووخه‌یاڵیكی ئه‌م
جنایتكارانه‌ی پووچه‌ڵ كرده‌وه.
سه‌رئه‌نجام له یه‌كیك له
رۆژه‌كانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی
٦٣دا هاوری كه‌ریم له زیندانی
ئه‌وینی تاران به ده‌ستی
جه‌لادانی رژیم ئیعدام كرا‌و به‌م
جوره به‌خۆینی سووری خۆی مه‌رگی
نیزامی گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داری
ئیمزا كرد‌و میژووی پڕ له شانازی
چینی كرێكاری ره‌نگاند. مه‌رگی
هاوری كه‌ریمی حاجی میرزایی
كۆمه‌ڵانیكی به‌رین له كرێكاران
وزه‌حمه‌تكیشانی سنه‌ی داغدار كرد
وله مه‌راسمی سه‌رخۆشی ئه‌م
هاوریی خۆشه‌ویسته‌مان دا
به‌سه‌دان كه‌س له كرێكاران و
زه‌حمه‌تكیشانی شار ودیهاتی سنه
به دڵێكی پڕ له قینه‌وه
به‌شداریان كرد و یادی ئازیزی
ئه‌م رابه‌ره دلسوز و فیداكاره‌ی
خۆیان ریز لی گرت.
یادی فیداكاری و له‌خۆی بردوویی
هاوری كه‌ریم حاجی میرزایی بۆ
هه‌میشه له دڵی ئیمه
وكۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكیش دا
زیندووه
|