|
به‌رێز بێت یادی هاورێ كۆمۆنیست وپێشمه‌رگه‌ێ فیداكاری كوَمه‌ڵه
كورش شاهۆیی مۆقه‌ده‌م
كاك كورش سالی 1342 له شاری سنه له دایك بوو. تا كه‌لاسی
دووی نه‌زه‌ری ده‌رسی خوێند و هاوكات له‌گه‌ل خه‌باتی مێژویی و
شكۆداری خه‌ڵكی ئێران له دژی حكومه‌تی په‌هله‌وی له سالی
57دا له ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا به‌شداری كرد و
له درێژه‌ی خه‌بات و هه‌ڵسورانی خۆیدا له شاری سنه، سالی 59
پاش شه‌ڕی 24 رۆژه له شاری سنه هاته ده‌ر و به هۆی ئاشنا
بوونی له گه‌ڵ سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه، هاته ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه و خه‌باتی خۆی به ئاوات و
ئامانجه‌كانی چینی كرێكاره‌وه گرێ دا.
پاش دوو سال هه‌ڵسورانی شۆرشگێرانه له ناوچه‌كانی
دیوانده‌ره و سنه و خه‌بات له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
لقی شه‌هید سه‌عید و هێزی شۆرش و په‌لی هاورێ حه‌مید و
وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تی ته‌داروكاتی و كاری بێ‌سیم له
ناو په‌لدا، سه‌رئه‌نجام به‌هاری سالی 62 له گه‌ڵ په‌لی
شه‌هیدانی تازاوا چوو بۆ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت. هاورێ كوروش پاش
به‌شداری كردن له موقاوه‌مه‌تی ناوچه‌ی ئالان، له پاییزی
ئه‌و ساله‌دا وه‌ك به‌رپرسی نیزامی ده‌سته له گوردانی داڵاهۆ
سازمان درا. به‌شداری كردن له عه‌مه‌لیاته جۆراوجۆره‌كانی
چه‌مشاری سنه له به‌هار و هاوینی سالی 61دا، به‌شداری له
عه‌مه‌لیاتانه كانی هاوینی 62 له سه‌ر جاده‌ی بانه
سه‌رده‌شت ، به‌شداری له شه‌ڕی گه‌وره و به‌رینی ئالانی
سه‌رده‌شت له پایگاكانی ده‌رماناوێ و هۆمل، وه به‌شداری له
شه‌ڕی سه‌خت و قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
به‌رزاییه‌كانی بێژوێ له پاییزی 62دا، و زۆر مه‌یدانی تر، وه
سه‌رئه‌نجام به‌شداری له عه‌مه‌لیاتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی داڵاهۆ له به‌رزاییه‌كانی داڵاهۆی
كرماشان، چه‌ند مه‌یدانێك بوون له جه‌نگاوه‌ری و له خۆ
بوردویی و بوێری ئه‌و رۆله خه‌باتكاره‌ی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان وه ئه‌و كۆمۆنیسته شێلگیره كه بۆ رزگاری
هه‌موو ئینسان له كۆت و به‌ندی نیزامی چه‌وسێنه‌ری
سه‌رمایه‌داری تێده‌كۆشا.
هاورێ كورش كۆمۆنیستێكی وشیار و سیمایێكی دڵسۆزی زه‌حمه‌تكێشان
بوو وه بۆ هه‌موو هاوسه‌نگه‌رانی پێشره‌وێكی قورس و قایمی
ئامانجه‌كانی بوو. هاورێ كورش هاوینی 63 بوو به به‌رپرسی
نیزامی ده‌سته‌ی رێكخستن له ناوچه‌ی كرماشان. وه هه‌ڵسورانی
خۆی له نێو خه‌ڵكی بێ به‌ش و زه‌حمه‌تكێشی قه‌لخانی و گۆران‌دا
درێژه پێدا. سه‌رئه‌نجام پاش به‌رێوه بردنی مه‌ئموریه‌تێك،
كاك كورش و هاورێیانی ده‌سته كاتێك ده‌گه‌رانه‌وه لای
هاورێیانی تری گوردانی داڵاهۆ، له شه‌ڕی چه‌ندین سه‌عاته‌ی
دولی ده‌رێ له‌گه‌ل 9 هاوسه‌نگه‌ری تری گیانی به‌خت كرد وه
درێژه‌دانی رێگای پڕ له فیداكاری به ئێمه سپارد.
به ده‌رس وه‌رگرتن له ژیانی خه‌باتكارانه‌ی هاورێ كورش یادی
به‌رز و به‌رێز ده‌گرین و رێگای درێژه پێ ده‌ده‌ین. |