|
به‌رێز بێت یادی هاورێ مه‌حموود ره‌زاپوور ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگێری كۆمه‌ڵه
سالی 1345 هاورێ مه‌حموود ره‌زاپوور له ئاوایی "ئینگیجه"ی
سه‌قز چاوی به ژین پشكووت. ده‌ورانی منداڵی هاورێ مه‌حموود
وه‌كوو ژیانی زۆربه‌ی منداڵانی زه‌حمه‌تكێشان، پڕ بوو له
كوێره‌وه‌ری. هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ
ده‌رس خوێندن كرێكاری ده‌كرد. هاورێ مه‌حموود له خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری سالی 57دا به وشیاری سیاسی و چینایه‌تی كه له
ره‌وتی ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌دا وه‌ده‌ستی هێنابوو،
به‌شداری كرد، وه له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی ئه‌و خه‌باته‌دا
هه‌ڵسوڕاو و له ریزی پێشه‌وه‌دا بوو. ئه‌م خۆشه‌ویسته له
هان دان و رێكخستنی خه‌باتی خوێندكاران‌دا ده‌ورێكی به‌رچاوی
نواند. كاتی یه‌كه‌م هێرشی رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر شاره‌كانی
كوردستان و داگیر كرانی ئه‌و شارانه وه له‌وانه شاری سه‌قز،
هاورێ مه‌حموود هه‌ڵسوڕانی خۆی به نهێنی له ناو خوێندكاران و
هاوماڵانی دا درێژه پێ دا. دوای ئازاد بوونی شاره‌كانی
كوردستان و له ده‌وری دووهه‌می بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی
كوردستاندا له‌گه‌ڵ ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه بوو به
هاورێ و هاوخه‌بات. دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ڵسوڕان له ریزی
ته‌شكیلاتی نهێنیدا هاورێ مه‌حموود له سه‌ر داوا و پێداگرتنی
خۆی هاته ناو ریزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه و له ناوچه‌ی
سه‌قز له په‌لی هاورێ شه‌هید عه‌تا قورئانیدا سازمانده‌هی كرا
و دوای ماوه‌یه‌ك به‌رپرسایه‌تی ته‌داروكاتی ده‌سته‌ی پێ
سپێردرا.
هاورێ مه‌حموود تینوو و خوازیاری فێر بوونی زانستی ماركسیزم
بوو.له نێو زه‌حمه‌تكێشاندا جێگای متمانه و خۆشه‌ویست و
دڵسۆزییان بوو. له مانگی گوڵانی سالی 1363دا بوو به ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كاتێك ئه‌م هه‌واڵه‌یان پێ ڕاگه‌یاند،
به خۆشحالییه‌وه به هاورێیانی وت: هیوادارم بتوانم بۆ
چینه‌كه‌م هه‌رچی زیاتر هێز و توانام بخه‌مه گه‌ڕ وه
توانیبێتم خزمه‌ت به ئامانجه‌كانم بكه‌م.
سه‌رئه‌نجام ئه‌م هاورێیه فیداكاره له رۆژی 12ی پووشپه‌ری
سالی 1363 و له شه‌ڕێكی دلێرانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا
له دژی هێزه داگیركه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، له
به‌رزاییه‌كانی ئاسمان بڵاغی تورجان له ناوچه‌ی سه‌قز،
كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و بریندار بوو. نیو سه‌عات دوای
بریندار بوونه‌كه‌ی له‌حالێكدا دروشمی بژی كۆمه‌ڵه و بژی
سۆسیالیزمی ده‌دا، گیانی به‌خت كرد و درێژه پێدانی رێگای سوور
و پڕ له شانازی به ئێمه سپارد.
یادی به‌رێز و رێگای به‌رده‌وامه. |