|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاورێ پێشمه‌رگه و كۆمۆنیستی
ماندوویی نه‌ناس، هاورێ محه‌ممه‌د ئه‌مین نه‌جاری یار و
ڕابه‌ری زه‌حمه‌تكێشانی ژاوه‌رۆ
كاك محه‌ممه‌د ئه‌مین نه‌جاری سالی 1341 له ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ
له دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایبی له‌وێ ته‌واو كرد و
ده‌وره‌ی ده‌بیرستانی له شاری سنه درێژه پێ دا. به‌ڵام به
هۆی ده‌سته‌نگییه‌وه ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرت وه له
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ستی دایه كرێكاری.
له سالی 54ه‌وه كاك محه‌ممه‌د ئه‌مین به هۆی هاورێ
گیانبه‌خت كردوو دكتور فه‌تحۆلا لۆتفۆلانژادیانه‌وه هاته ناو
جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسیه‌وه. كاك محه‌ممه‌د ئه‌مین له
درێژه‌ی هه‌ڵسوورانیدا چووه شاری سنه و له نێو خوێندكاران‌دا
ده‌ستی دایه فه‌عالیه‌تی سیاسی. له ده‌وره‌ی شورشی سالی 1357
یه‌كیك له سازمانده‌رانی خۆپیشاندان و هه‌لسوراوی ریزی
پێشه‌وه‌ی خه‌باتی ئه‌و سه‌رده‌م بوو. دوای هاتنه سه‌ركاری
حكومه‌تی ئیسلامی په‌رچه‌می خه‌بات له ژی ئه‌و رژیمه‌ی
به‌ده‌سته‌وه گرت و له شه‌ڕی نه‌ورۆزی سالی 58دا له
سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه دا بوو. له پاییزی سالی 58ه‌وه
خه‌باتی شۆرشگێرانه‌ی خۆی به كۆمه‌ڵه‌وه گرێ دا. پاش داگیر
كرانی شار له لایه‌ن رژیمه‌وه هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه و له ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ و دێهاتی ژاوه‌رۆ درێژه‌ی
به خه‌بات دا و له به‌رپرسایه‌تی جۆراوجۆری وه‌كووو مه‌سئولی
ده‌سته و ته‌دارۆكاتی ده‌سته و په‌لدا دڵسۆزانه ئه‌ركی
شۆرشگێرانه‌ی به‌رێوه ده‌برد.
ته‌بلیغی كۆمۆنیستی به ساده‌ترین زمان بۆ جه‌ماوه‌ر، هۆیه‌كی
تری خۆشه‌ویستی كاك محه‌ممه‌د ئه‌مین له نێو زه‌حمه‌تكێشانی
ناوچه‌كه‌دا بوو. نه‌ك هه‌ر له مه‌یدای ته‌بلیغدا، به‌ڵكوو
له مه‌یدانی شه‌ریشدا كاك محه‌ممه‌د ئه‌مین وه‌كوو
پێشمه‌رگه‌یه‌كی لێهاتووی كۆمه‌ڵه، ده‌وری به‌رچاوی له خۆی
نواند. شه‌ڕی كه‌ڵاتێ، عه‌مه‌لیاتی حاجیاوای شاری سنه،
شه‌ڕه‌كانی كێلانه و مه‌ڵه‌كشان، شه‌ڕه‌كانی هاوینی سالی 60
له كامیاران، هه‌روه‌ها شه‌ره‌كانی ژاوه‌رۆ له به‌هاری سالی
62دا، گرتنی پایگای تازاوای چل گه‌زی، گرتنی پایگا و مه‌قه‌ری
دوژمن له ئه‌وێهه‌نگ، وه هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌كانی كه‌ڵاته‌رزان
و كۆماسی، مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی هاورێ محه‌ممه‌د ئه‌مین
نه‌جاری بوون.
هاورێ محه‌ممه‌د ئه‌مین رۆژی 25ی جۆزه‌ردانی 63 كاتێك به‌ره‌و
ئاوایی ڕه‌شنه‌ش بۆ مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی ده‌چوو، كه‌وته
كه‌مینی دوژمن و گیانی به‌خت كرد.
یادی كاك محه‌ممه‌د ئه‌مین نه‌جاری بۆ هه‌میشه له دڵی
زه‌حمه‌تكێشانی ژاوه‌رۆ، له دلی هه‌زاران هه‌زار ئینسانی
زۆرلێكراو و چه‌وساوه‌دا هه‌ر به‌رز و به‌رێزه و رێبازی
رزگاری به‌خشی به‌رده‌وامه. |