|
به‌رز و به‌رێز بێ یادی پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه هاورێ
"محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌هامی" ناسراو به محه‌ممه‌د ئه‌مین
مه‌زره
هاورێ "محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌هامی" ناسراو به "محه‌ممه‌د
ئه‌مین مه‌زره" سالی 1334 له ئاوایی "مه‌زره"ی سه‌رشیوی
سه‌قز له دایك بوو. سه‌رده‌می مناڵی هاورێ "محه‌ممه‌د ئه‌مین"
به كار و تێكۆشان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی تێپه‌ری و له پاڵ
ئه‌وه‌شدا ده‌ورانی سه‌ره‌تایی خوێندنی له ئاوایی خۆیان
ته‌واو كرد. پاشان بۆ درێژه پێدانی خوێندنه‌كه‌ی چووه شاری
سه‌قز و ده‌وره‌ی راهنه‌ماییشی له‌و شاره ته‌واو كرد.
ده‌سپێكردن و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له دژی زۆلم
و ۆزری رژیمی شا، هاورێ "محه‌ممه‌د ئه‌مین"ی وه‌ك هه‌موو
ئینسانێكی تێكۆشه‌ر و شه‌ریف و لایه‌نگری ئازادی و به‌رابه‌ری،
كێشایه مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی و له‌و مه‌یدانه‌شدا
لێبراوانه به‌شداری كرد. به دوای رووخانی رژیمی شادا هاورێ
محه‌ممه‌د ئه‌مین به‌وپه‌رِی
شور و شه‌وقه‌وه ئێعلامیه و بڵاو كراوه‌ی سیاسی بۆ
ئاواییه‌كه‌یان ده‌برده‌وه و له كۆرِ
و كۆمه‌ڵی جۆراوجۆردا سه‌باره‌ت به‌م ژیانه سه‌خت و دژواره و
ناوه‌رۆكی نیزامی سه‌رمایه‌داری قسه و باسی ده‌كرد.
هاورێ محه‌ممه‌د ئه‌مین له
سه‌ره‌تای هه‌لسورانی ته‌شكیلاتی
خۆی دا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی
" ریكخراوی چریكه فیداییه‌كان"
گرت و دوای ماوه‌یێك خه‌باتی
سیاسی خۆی به هه‌ڵسورانی سیاسی
كۆمه‌ڵه‌وه گرێ دا و وه‌ك
تێكۆشه‌رێكی كۆمه‌ڵه ئه‌ركی بلاو
كردنه‌وه‌ی نه‌شریات و ته‌بلیغی
سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پێ
سپێردرا. پاشان له به‌هاری ساڵی
62دا بۆ خه‌باتی لێبراوانه‌تر و
قوورس و قاییمتر له دژی زولم و
چه‌وسانه‌وه و وه‌دیهێنانی مافی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش،
هاته ناو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له و به دوای ته‌واو كردنی
سه‌ركه‌وتووانه‌ی ده‌وره‌ی
ئاموزشی سیاسی و نیزامی له گۆردانی 24ی مه‌هاباد دا سازمان درا.
پاش ماوه‌یێك هاورێ محه‌ممه‌د ئه‌مین گوزرایه‌وه بۆ گوردانی
26ی سه‌قز و به هۆی گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی شۆرشگێرانه‌یه‌وه
وه‌ك فیداكاری، جه‌ساره‌ت و دڵسۆزی ببو به هاوریێكی
خۆشه‌ویستی ناو هاوسه‌نگه‌رانی. هه‌روه‌ها به هۆی په‌یوه‌ندی
قوول و هه‌وڵ و تێكۆشانێك كه بۆ وشیار كردنه‌وه و رێكخستنی
ژنان و پیاوانی زه‌حمه‌تكێش ده‌یدا بوو به هاورێكی خۆشه‌ویستی
ئه‌وانیش و له ناو خه‌لكی ناوچه‌كه‌دا كه‌سایه‌تێكی ناسراو و
خۆشه‌ویست بوو.
هاورێ محه‌ممه‌د ئه‌مین له گه‌لێك جه‌وله و عه‌مه‌لیاتی
نیزامی گوردانی 26ی سه‌قز له به‌شه‌كانی سه‌رشیو،
فه‌یزۆلابه‌گی و گه‌ورك و شاری سه‌قز له به‌هاری سالی 63دا
به‌شداری كرد و به شور و شه‌وقی زۆره‌وه ئه‌ركه پێ
سپێردراوه‌كانی به‌جێ گه‌یاند. به داخه‌وه ئه‌م هاورێیه
خۆشه‌ویست و تێكۆشه‌ره‌مان رۆژی 12ی مانگی پووشپه‌ری سالی 63
له شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی گوردانی 26ی سه‌قز و
گوردانی 31 بۆكان له دژی هێرشی به‌ربڵاوی هێزه
داگیركه‌ره‌كانی رژیم، بۆ سه‌ر ئاواییه‌كانی "كانی زێرینه" و
"هه‌رمێڵه" و به‌رزاییه‌كانی "وه‌ستا مسته‌فا" له به‌شی
"تورجان" كه ماوه‌ی 16 سه‌عاتی خایاند و زه‌بری قورس له
هێزه‌كانی رژیم كه‌وت، له نزیك ئاوایی "كانی زێرینه" كه‌وته
به‌ر گولله‌ی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی و دڵی پڕ له
عه‌شق و ئیمانی به رزگاری چینی كرێكار له لێدان كه‌وت و بۆ
هه‌میشه به‌جێی هێشتین.
یادی هاورێ محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌هامی به درێژه پێدان به
رێگای پڕ له شانازی و وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، رێز لێ
ده‌گرین. |