|
به‌ریز بیت یادی كۆمۆنیستی شیلگیروپیشمه‌رگه‌ی ماندوویی
نه‌ناسی كۆمه‌ڵه هاوری موحه‌مه‌دی حجازی ناسراو به "كاوه"
هاوری محمه‌دی حجازی ناسراو به دكتور كاوه سالی 1340 له
شاری ئه‌رده‌كانی شیراز چاوی به ژین پشكووت. خویندنی
سه‌ره‌تایی و راهنمایی هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كرد وه زۆر زوو
هاته ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسیه‌وه .
هاوری كاوه سالی 1355 بوو به هه‌لسوراوی به‌ریوه بردنی
كتیبخانه‌یه‌ك كه له لایه‌ن دانشجوویانی خه‌باتكار دانشگای
شیرازه‌وه سازمان درا بوو. له ده‌ورانی شورشی سالی 1357 دا
فه‌عالییه‌تی سیاسی خۆی په‌ره پیداو له خه‌باتی خه‌ڵكی
شیرازدا دژ به رژیمی شا به‌شداریی هه‌لسووراوانه‌ی كردوه
وه‌ك شورشگیریكی پیشره‌و له گه‌ره‌كه فه‌قیرنشینه‌كانی شیراز
ده‌ناسرا. عه‌شقی به رزگاری زه‌حمه‌تكیشان، بووه هۆی
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ، ماركسیزم و سوسیالیسمی زانستی وه‌ك ریگای
رزگاری به‌شه‌رییه‌ت ئاشنا یێت. پاش راپه‌رینی به‌همه‌نی 1357
له‌گه‌ڵ سازمانی چریكه فیدایییه‌كانی خه‌لك په‌یوه‌ندی گرت
وه پاش ماوه‌یه‌ك له‌م سازمانه جیا بوه‌وه وه له‌گه‌ڵ
كومه‌لیك له شۆرشگیرانی كۆمۆنیستی شیراز هه‌لسوورانی خۆی
دریژه پیداو له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌معه به سازمانی په‌یكار
په‌یوه‌ست بوون وه له‌و شاره له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و
سازمانه دا ده‌ستی دایه فه‌عالییه‌ت وه له هاوینی سالی
59دا ویرای ته‌شكیلاتی ئه‌رده‌كانی په‌یكار به سازمانی
ره‌زمه‌نده‌گان په‌یوه‌ست بوون.
مانگی سه‌رماوه‌زی 59 كه‌وته به‌ر گومانی عاملینی رژیم و گیرا
وه له زیندانی عادل ئابادی شیراز زیندانی كرا. ئه‌شكه‌نجه و
زه‌خت و زۆری زیندان نه‌یتوانی لیوی نه‌هینی پاریزی هاوری
كاوه بكاته‌وه و هیچ به‌لگه‌و مه‌دره‌كیكی به دوژمن نه‌داو
و ناچار بوون ئازادی بكه‌ن. پاش بلاو بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی
حیزبی كۆمۆنیستی ئیران، هاوری محه‌مه‌د حیجازی بوو هه‌لسوراوی
ئه‌و رێبازه و هاته كوردستان و له ناوچه‌ی مه‌ریوان له
ریزی پیشمه‌رگه كانی كومه‌له‌دا و له په‌لی شه‌هیدانی تاله
سوار دا هه‌لسورانی خۆی درێژه پێدا. پاش ماوه‌یه‌ك هاوری
كاوه به هۆی ئیستعداد و لیهاتوویی یه‌وه له یه‌كه‌مین
ده‌وره‌ی پزیشكاریدا به‌شداریی كرد‌و بوو به مه‌سئوولی پزشكی
په‌ل وه له هیزی شه‌هیدانی كامیاراندا سازمان درا. شیلگیری و
ئیحساسی مه‌سئوولییه‌تی هاوری كاوه ئه‌وی كرد بوو به
خۆشه‌ویستی هاوری یانی. پاش ماوه‌یه‌كی كورت به هۆی
لێهاتویه‌وه له لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه به ئه‌ندام ناسراوو
بوو به مه‌سئوولی سیاسی ده‌سته‌یه‌ك له هاورییانی پیشمه‌رگه
له ناوچه‌ی كامیاران.
هاوری كاوه نه ته‌نیا له نیو هاورێ یانیدا وه‌ك رفیقیكی
دلسوز و فیداكار و جه‌سوور ناسرابوو، به‌لكوو له نیو
زه‌حمه‌تكیشانی ناوچه‌كانی كوردوستانیش دا وه‌ك رابه‌ریكی
دلسوز خوشه‌ویست بیت. خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیشی ناوچه‌ی كامیاران و
خورِ
خورِه‌ی
دیوانده‌ره دكتور كاوه‌یان به باشی ده‌ناسی و خوشیان
ده‌ویست. ئه‌ویش بو معالجه و یارمه‌تی دان به‌و خه‌لكه
زه‌حمتكیشه دریغی نه ده‌كرد. هاوری كاوه له كاره‌كه‌یدا
فیداكاری زۆری له خۆی نیشان ده‌دا، بو ده‌رمانی كردنی هاوری
یانی بریندار له مه‌یدانی شه‌ردا له خۆ بوردوویی زۆری بوو.
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی و فیداكاری هاۆری كاوه شه‌ری
كه‌نۆلاَن بوو. كاتیك كه هاوری
فه‌رمانده كاك سالحی ته‌نهایی بریندار ببوو، وه كاك كاوه
به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پیشه‌وه بو ده‌رمان كردنی ئه‌و
هاورییه ده‌چوو، كه‌وته به‌ر پریشكی گولله‌ی توپ و له‌گه‌ڵ
هاوری سالحی ته‌نهایی فه‌رمانده‌ی خۆشه‌ویستی خۆی ئاخرین شعاری
بژی سووسیالیزمیان دا‌و دلی پرِ
له عه‌شقیان له لیدان كه‌وت. به‌م شیوه‌یه هاوری كاوه
گیانی له ریگای رزگاری چینی كریكار و زه‌حمته‌كیشدا فیدا كرد.
یادی به دریژه‌دانی ریگاكه‌ی ریز لێ ده‌گرین. |