|
به‌رێز بێت یادی كرێكاری وشیار و
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌له
هاۆری محه‌مه‌د حسین میره‌كی
شه‌وێك نیه له داۆێنی پر له ئه‌ستێره‌ی ئاسمان
ئه‌ستێره‌ی سوور رانه‌خوشێن
كه‌چی دیسان پۆل پۆل ئه‌ستێره‌ی
گه‌شی سوور
ئه‌م ئاسمانه به‌رینه‌مان
ده‌نه‌خشێنن
رۆژی 10ی مانگی گۆلانی سالی 63
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئیران
یه‌كیكی تر له یارانی له
مێژینه و وه‌فاداری خۆیان له
ده‌ست دا.
هاورێ محه‌مه‌د حسینی میره‌كی
كرێكاری ۆشیار و زه‌حمه‌تكێش له
شه‌رێكی سه‌خت و نابه‌رابه‌ر دا
گیانی خۆێ له پێناو ئازادی و
سۆسیالیزم دا به‌ختكرد.
هاورێ محه‌مه‌د حسینی میره‌كی
سالی 1344 له كۆشی خیزانێكی
ئاوایی میره‌كی له به‌شی
له‌یلاخی ناۆچه‌ی سنه دا چاۆی
به ژین پشكوت.به هۆی ده‌ست
ته‌نگی بنه‌ماله‌كه‌یه‌وه
نه‌یتوانی ماوه‌یه‌كی زۆر له
مه‌دره‌سه بێت و هه‌ر له
سه‌ره‌تاێ لاویه‌وه به
مه‌به‌ستی كرێكاری چوو بۆ
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
وه له گه‌ل مه‌ینه‌ت و
كۆێره‌وه‌ری ژیانی كرێكاران زورتر
ئاشنا بوو.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا هاورێ محه‌مه‌د
حسینی میره‌كی به هۆی تیگه‌یشتن
له وه‌زعی كریكاران وه
زه‌حمه‌تكیشان ده‌ستی به
ته‌بلیغی خه‌باتی كریكاری له نیۆ
ئه‌وان دا كرد.هه‌ر له‌م
ده‌وره‌یه‌ش دا بوو كه له گه‌ل
كۆمه‌له په‌یوه‌ندی گرت وه بوو
به هه‌لسووراوی كۆمه‌ڵه و ئه‌م
جار بیروباوه‌ری كریكاری وه
كومونیستی كومه‌له‌ی برده نیو
هاوزنجیرانیه‌وه‌و به‌ره‌و ئه‌م
ریگایه هانی دان.
پاش ماوه‌یه‌ك زستانی سالی 61
هاته ناو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له وه‌و خه‌باتی سیاسی خۆی
لیبراوانه به‌ره‌و پێش برد. پاش
ته‌واو بوونی ده‌وره‌ی سیاسی
نیزامی له په‌لی
گیانبه‌ختكردووانی چیا دا سازمان
درا. له‌م مه‌یدانه‌شدا هاوری
یه‌كی شیلگیر و وه‌فادار به
ئامانجی سۆسیالیزم بوو.
هاورێ محه‌مه‌د حسینی میره‌كی
نموونه‌ی كریكاریكی پێشره‌و وه
شورشگیر بوو وه له زوربه‌ی
عه‌مه‌لیاته‌كاندا به تایبه‌ت
عه‌مه‌لیاته‌كانی نجێ ،
ئه‌وێهه‌نگ و ته‌یناڵ دا
هه‌لسووراوانه به‌شداری كرد.
جه‌وهه‌ری خه‌باتكارانه‌ی ئه‌م
هاۆرییه بووه هوێ ئه‌وه‌ی كه
زور زوو له گه‌ل كریكاران وه
زه‌حمه‌تكیشان نزیك بیته‌وه‌و
دلسۆزانه تێكه‌لاویان بیت.
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانیه‌تی
هاورێ محه‌مه‌د حسینی میره‌كی
شه‌ریكی سه‌خت وه كولنه‌ده‌رانه
بوو كه ریكه‌وتی 10ی گولانی سالی
63 له نزیك ئاوایی " سووره‌وان "
له به‌شی كه‌لاته‌رزان دا رووی
دا. كاك محه‌مه‌د حسین له‌و په‌ری
فیداكاری وه له خو بردوویی دا
قاره‌مانانه جه‌نگی و گیانی
له‌پێناو ئازادی و سۆسیالیزم دا
فیدا كرد.
یادی به رێزه و رێگای
به‌رده‌وام |