|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی پێشره‌وی كومه‌ڵه هاورێ
محمدی حسێنی ناسراو به حه‌مه‌ی له‌گزی
له كۆتایی دوایین مه‌یدانی خه‌بات و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی
پێشمه‌رگانه‌یدا بوو، له كاتێكدا هاورێ محمد ویرای چه‌ند كه‌س
له هاوسه‌نگه‌رانی په‌لاماریان ده‌برده سه‌ر سه‌نگه‌ری
داگیركه‌ران، كه‌وته به‌ر گولله و بریندار بوو. شه‌ڕ كۆتایی
پێ هاتبوو. له‌و ده‌مه‌دا كه له نێو ریزی هاورێیانیدا و به
سه‌ر شانی ئه‌وانه‌وه ده‌گوازرایه‌وه بۆ شوێنێكی پشتی
جه‌بهه‌ی شه‌ڕه‌كه، وره‌ی به‌رز و توانایی مۆقاومه‌تی
به‌رامبه‌ر به ئازاره‌كانی برینی قوولی هانده‌ری هاورێیانی
بوو. به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا هه‌ر به سه‌رشانیانه‌وه بوو
كه دوایین هه‌ناسه‌ی ژیانی هه‌لًًَكێشاو
و درێژه‌ی رێگای به ئێمه سپارد.
هاورێ محمدی حسینی له ئاوایی له‌گزی به‌شی فه‌یزاله به‌گی
سه‌قز له‌دایك بوو. كومه‌لگای پر له‌نابه‌رابه‌ری وزولم وسته‌م
ئه‌ویشی هه‌ر له سه‌ره‌تای نه‌وجه‌وانییه‌وه خسته ناو كاری
تاقه‌ت پرووكێن. هێشتا محه‌مه‌د نه‌وجه‌وانێك بوو كه خه‌باتی
جه‌ماوه‌ریی دژی رژیمی په‌هله‌وی له ئیران ده‌ستی پیكرد.
ئه‌ویشی به هیوای دواروژیكی رووناك هاته مه‌یدانی خه‌باتی
كومه‌لانی خه‌لكی راپه‌ریو و به‌شداریی یه‌كی گه‌رم گوری له
جوولانه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری كرد.
له سه‌ره‌تای ئه‌و ده‌وره‌یه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك بوو به
هه‌ڵسووراوی سازمانی چریكه فیدایی یه‌كان. پاش ماوه‌یه‌ك له‌و
سازمانه دابراو كومه‌له‌ی هه‌لبژارد و له ناو ریباز و
سیاسه‌ته‌كانی كومه‌له‌دا ده‌ورێكی به‌رچاوی له خۆی نیشان دا.
سالی 1361 هاته نێو ریزی پێشمه‌رگه‌ی كومه‌له‌وه. پاش
ماوه‌یه‌ك ته‌شكیلات و مه‌ئموورییه‌تیكی پی سپاردو به‌ریی
كرده‌وه بو ناو شاری سه‌قز.
هاورێ حه‌مه‌ی له‌گزی له ماوه‌ی تێكۆشانیدا له نێو شار
گه‌لێك مه‌ئموریه‌تی هه‌ستیاری سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه برد و
سه‌ر له‌نوی له‌سالی 62 دا هاته‌وه نێو ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه و له گوردانی 31ی بۆكان سازمان درا. هاورێ حه‌مه
وه‌كو زه‌حمه‌تكێشێكی پێشره‌و گه‌لێك كارزان بوو و به پێی
تایبه‌تمه‌ندی گه‌لێك كه تێیدا شكلی گرتبوو دڵسۆزانه
یارمه‌تی هاورێیانی ده‌دا و هه‌مووان له قوولایی دڵه‌وه
متمانه‌یان پێ ده‌كرد. به‌رده‌وام هه‌ستی به‌وه ده‌كرد كه
پێویسته له‌گه‌ڵ زانستی خه‌باتی سیاسی و چینایه‌تی زۆرتر
ئاشنا بێ و له ته‌رویج و بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌رچی كه فێری
ده‌بوو له ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ماندوو نه‌ده‌بوو. دوای
ماوه‌یه‌ك هاورێ حه‌مه‌ی له‌گز به پێی بڕیاری ته‌شكیلات
ناردرا بۆ ناو گوردانی 22ی ورمێ. له‌م ناوچه‌یه‌شدا ئه‌و
ئازیزه گه‌لێك فیداكاری و لێهاتوویی له خۆی نیشان دا.
دوایین مه‌یدانی چالاكی هاورێ مه‌حمه‌د شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌كانی
گوردان 22ی ورمێ له روژی 14ی ئابانی 1363 له ناوچه‌ی
برادوست بوو كه له‌وێ دا كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و
بریندار بوو، وه سه‌ره‌ڕای هه‌ول و ته‌قالای هاورێیانی
پزشكیار، گیانی له‌پێناو ئامانجی به‌رزیدا به‌خت كرد.
یادی هاوری محمدی حسینی به‌دریژه‌دانی ریگای ریز له ده‌گرین. |