|
به‌رێز بێت یادی كریكاری كۆمۆنیست و پێشمه‌رگه‌ی شۆرشگێری
كۆمه‌ڵه محه‌ممه‌د خاتری ناسروا به حه‌مه‌ی شاینی
هاوری محه‌ممه‌د ساڵی 1341 له ئاوایی شاێنی له به‌شی
بێڵه‌واری كامیاران له كۆشی بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش دا
چاوی به ژین پشكوت. له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه له‌گه‌ڵ ره‌نج و
كوێره‌وه‌ری وسته‌م ئاشنا بوو. درس خۆیندنی هاوكات له‌گه‌ڵ كار
كردن ده‌ست پی كرد. هاۆری محه‌ممه‌د كه‌م ته‌مه‌ن ویرای دوو
برای هاورییان یدۆلله خاتری و ئیسماعیل خاتری كه له ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا گیانیان به‌خت كردووه بو كرێكاری
ره‌وانه‌ی شاره‌كانی ئێران بوو. هاوری محه‌ممه‌دی بو
ماوه‌یه‌كی زۆر له خوزستان كاری كرد. گه‌رمای تاقه‌ت به‌ری
خوزستان بۆ لاویكی كه‌م ته‌مه‌ن وه‌كوو هاۆری محه‌ممه‌د به
راستی سه‌خت بوو. كاری سه‌خت له‌و ته‌مه‌نی ئه‌ودا بووه هۆی
ئه‌وه كه هاۆری موحه‌مه‌د سته‌می كۆمه‌ڵگاێ سه‌رمایه‌داری
بناسی. هات وچوو كردنی هاوری موحه‌مه‌د بو كار كردن له
شاره‌كان هاو كات بوو له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی
سه‌رتاسه‌ری كومه‌لانی خه‌ڵكی ئیران دژ به رژیمی شا و هاوری
موحه‌مه‌دیش هه‌لسووراوانه له‌م ئیعترازاته‌دا به‌شداری كرد.
پاش ڕاپه‌رینی رێبه‌ندانی 1357 هاۆری محه‌ممه‌دی بۆ ماوه‌یه‌ك
له شاری كرماشان كریێكاری كرد و پاشان چووه تاران و بو
ماوه‌ی دوو ساڵ له‌وێیش كریكار بوو. دوای گه‌رانه‌وه‌ی
پیشمه‌رگه‌كان بو شاره‌كانی كوردستان هاۆری محه‌ممه‌د بو
گه‌رایه‌وه بۆ ئاواییه‌كه‌ی خۆیان. له‌م ده‌وره‌یه‌دا به
یارمه‌تی كۆمه‌ڵێك له هاورێیانی له‌گه‌ڵ رێبازی كۆمۆنیزم
ئاشنا بوو. كاتێك كه جارێكی تر گه‌رایه‌وه بۆ تاران، ئه‌و
جاره تێكۆشه‌رێكی پێشره‌و و سۆسالیست بوو كه كرێكارانی
هاوچینی خۆی بۆ خه‌بات له دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری ووشیار
ده‌كرده‌وه و رێكی ده‌خستن.
به‌هاری ساڵی 62 گه‌رایه‌وه بۆ كامیاران و له خه‌باتی
به‌رینی خه‌ڵكی ئاواییه‌كان به تایبه‌ت شاێنی دژ به سیاسه‌تی
چه‌كدار كردنی زوره ملی رژیم كه پاش داگیر كردنی ناوچه‌كه
له جه‌ره‌یان دا بوو به‌شداری كرد. هاوری محه‌ممه‌د وێرای
براكه‌ی دیكه‌ی له پیشه‌وه‌ی خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئاوایی شاێنی
له‌به‌رابه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی رژیم دا ده‌ستیان دایه ئیعتراز
و ئه‌ركی شۆرشگیرانه‌ی خۆی شیلگیرانه به‌ریوه برد. له‌م
جه‌ریانه دا رژیم بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و و براكه‌ی یانی هاۆری
گیانبه‌خت كردوو كاك ئیسماعیلیان گرت و زیندانیان كردن و
بردیاننه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌وه. ئه‌م دوو هاورێیه دلێرانه
به‌رامبه‌ر به ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران راوه‌ستان و له سه‌ر دروستی
ئه‌و كارانه‌ی كه كردبوویان، پێیان داگرت. دوای ماوه‌یه‌ك
مانه‌وه له زیندان به وشیاری و كارزانی توانیان خۆیان له
چنگ جه‌لادانی رژیم رزگار كه‌ن و هه‌لێن و له‌گه‌ڵ هاورێ
ئیسماعیل له ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی
كامیاران وه‌رگیران و هه‌ڵسورانی خۆیان له هیزی شه‌هیدانی
كامیاران دا دریژه پیدا. ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانیه‌تی هاۆری
محه‌ممه‌د خاتری شه‌ری سه‌خت و حه‌ماسی كه‌نۆلاَن
بوو. ئه‌م هاورێیه‌مان له خه‌تی ئه‌وه‌لی جبهه‌دا به شه‌هامت
و جه‌ساره‌ت و وره‌ی به‌رزی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه ئه‌و
روژه هه‌تا ئێواره قاره‌مانانه شه‌ری كرد و ده‌مه‌و ئێواره
كه‌وته به‌ر پریشكی گولله‌ی ئارپیجی و دلی پر له بڕوا و
ئومێدی به رزگاری چینی كرێكار له لیدان كه‌وت. به گیانبه‌خت
كردنی هاۆری موحه‌مه‌دی خاتری حیزبی كۆمۆنیستی ئیران و
كۆمه‌ڵه هه‌ڵسوراوێكی كۆڵنه‌ده‌ر و كریكاریكی پیشره‌و و
وشیاری خۆی له ده‌ست دا.
یادی هاۆری موحه‌مه‌دی خاتری بو هه‌میشه به‌رزه و ریبازی
رزگاری به‌خشی به‌رده‌وامه. |