|
به‌رێز بێت یادی هاوری كۆمونیست و شورشگێر موحه‌مه‌دی سالحی
پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و فیداكاری كومه‌له
هاورێ محه‌مه‌دی سالحی سالی 1342 له كۆشی خێزانێكی هه‌ژار و
ده‌ست ته‌نگ دا له ئاوایی شه‌شه له به‌شی كێلێ ی بانه له
دایك بوو. هه‌رچه‌ند بنه‌ماڵه‌كه‌ی یه‌كجار ده‌ست ته‌نگ بوون
به‌لام ناردیانه مه‌دره‌سه و هاورێ محه‌مه‌د به
شووروشه‌ۆقێكی زۆره‌وه خۆێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو كرد و بۆ
درێژه‌دان به خوێندن چوو بۆ شاری بانه. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا
خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی ئێران له دژی رژیمی شا له ئارا
دا بوو. هاۆرێ محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ ره‌وتی ڕاپه‌رین توانی له
باری سیاسی و خه‌باتكارانه‌وه گه‌شه بكات و له ناره‌زایه‌تی
خه‌ڵك دا به‌شداری بكات.
ئه‌و كه خۆێ له چینی زه‌حمه‌تكێش بوو و له‌گه‌ڵ مه‌ینه‌ت و
مه‌راره‌تی زه‌حمه‌تكێشان ئاشنا بوو تامه‌زرۆی وه‌رگرتنی
بیروباوه‌ری سۆسیالیستی بوو و ئه‌وه‌ی كه فێری ده‌بوو ده‌ی
برده ناو هاوچینه‌كانی. سالی 1359 وه‌ك هه‌ڵسووراوی كۆمه‌ڵه
له شاری بانه ده‌ستی به هه‌ڵسووڕان كرد.
سالی 60 له لایه‌ن پۆلیسه‌وه شناسایی كرا و به‌م بۆنه‌وه
له شار هاته ده‌ر و به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
په‌یوه‌ست بوو.
سالی 1361 هاۆرێ محه‌مه‌د له یه‌كێك له واحێده
نیزامیه‌كاندا سازمان درا. ئه‌و له مه‌یدانی شه‌ریشدا
به‌رانبه‌ر به دوژمنانی ئازادی جه‌سوور و لێهاتوو بوو.
سه‌رئه‌نجام ئه‌م هاۆرێ فیداكار و دڵسۆزه، ئه‌م زه‌حمه‌تكێشه
شورشگێر و كۆمۆنیسته، رۆژی 9ی گه‌لاۆیژی سالی 1363 كاتێك كه
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه بۆ زه‌ربه لێدان له هێزه‌كانی
كۆماری ئیسلامی چووبوونه شاری بانه پاش به‌رێوه بردنی
عه‌مه‌لیاته‌كه و پاش وێران كردنی یه‌كێك له مه‌قه‌ره‌كانی
دوژمن كه 7 سه‌عاتی خایاند به‌داخه‌وه هاۆرێ كۆمۆنیست كاك
محه‌مه‌دی سالحی له گه‌ل یار و هاوخه‌باتی هاۆرێ به‌ختیاری
كه‌مالی گیانیان به‌خت كرد و چوونه ریزی گیانبه‌خت كردووانی
رێگاێ ئازادی و سۆسیالیزمه‌وه. یادی فیداكاری ئه‌و هاۆرێێانه
بۆ هه‌میشه له دلماندا زیندوه‌و هرگیز له بیر ناچنه‌وه و
له‌سه‌ر رێگاێ سووریا‌ن به‌رده‌وامین.
یادیان به خێر |