به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاوێی كۆمۆنیست و پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری
كۆمه‌ڵه هاورێ محه‌ممه‌د ته‌مجیدی
رۆژی 3ی پوشپه‌ری سالی 1363 له هێرشێكی داگیركه‌رانی كۆماری
ئیسلامی‌دا بۆ سه‌ر دێه‌كی سه‌ندوس كادرێكی لێهاتوو و
هه‌ڵسوراوی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاورێ محه‌ممه‌د
ته‌مجیدی ناسراو به دوكتور محه‌ممه‌د گیانی به‌خت كرد. هاورێ
محه‌ممه‌د رابه‌رێكی كرێكارانی ناوچه‌ی سندووس بوو. خه‌لكی
ئه‌و ناوچه‌یه، ژن و پیاو گه‌وره‌و بچوك ده‌یان ناسی و به
هۆی تایبه‌مه‌ندی گه‌لێكی شه‌خسی و سیاسی كه هه‌ی بوو ببو به
كه‌سایه‌تێكی خۆشه‌ویست و جیگای متمانه. له كۆر و
كۆمه‌له‌كانیان دا به زمانێكی ساده و به ره‌فتارێكی له
دلان نزیك قسه‌ی بۆ ده‌كردن ، سه‌رچاوه‌ی ره‌نج و
مه‌ینه‌ته‌كانی بۆ شێ ده‌كردنه‌وه و رێگه‌ی رزگاری پێ نیشان
دوده‌ان. له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رێه‌كانی هاورێ مه‌حه‌مه‌دی
ته‌مجیدی دا به‌شێك له ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئه‌و تێكۆشه‌ره
ماندویی نه‌ناسه‌تان له زمانی خۆیه‌وه بۆ ده‌خوینینه‌وه.
سالی 1334 له كۆشی خێزانێكی ده‌سته‌نگی دێی ئاتابلاغی دا له
دایك بووم، سێ ساله بووم بابم له ده‌ست دا و دایك به
كوێره‌وه‌ری به‌خێوی ده‌كردم. هه‌رچه‌ند زۆرم پێ خۆش بوو بچمه
مه‌دره‌سه به‌ڵام به هۆی ده‌سته‌نگییه‌وه نه‌متوانی و تا
ماوه‌یه‌ك له خوێندن مه‌حروم بووم. له بیرمه ده‌چوومه به‌ر
ده‌رگای مه‌دره‌سه و به حه‌سره‌ت و تاسه‌ی خوێندنه‌وه
ته‌ماشای منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆمم ده‌كرد. به‌ڵام دایكم
ده‌یكوت ئێمه فه‌قیرین تۆ وا چاكتره كار بكه‌ی. پاش
ماوه‌یه‌ك به یارمه‌تی مۆعه‌لیمێكی دێ توانیم بچمه
مه‌دره‌سه و هه‌ر چۆنێك بوو ده‌وره‌ی سه‌ره‌تاییم ته‌واو كرد
به‌ڵام له‌وه به‌و لاوه نه‌متوانی درێژه‌ی به خوێندن بده‌م
و ناچار بووم كار بكه‌م. پاش ته‌وه‌او كردنی ده‌وره‌ی سه‌ربازی
له شیركه‌تێكی ته‌عاونی دامه‌زرام. به‌لام چون خولیای خویندن
و فێربوون بووم، له لای خۆم به‌رده‌وام بووم له ده‌رس خویندن
و تاقیكرنه‌وه‌كانیشم له سیستمی مۆته‌فه‌ریقه دا تێپه‌ر
كرد . كێشه‌ی به‌رده‌وام له گه‌ل كاربه‌ده‌ستانی ریشوه‌ت خۆر
و فێلباز زۆر زوو له‌وێش جێگه‌ی پێ لێژ كردم.له شۆرشی سالی
1357دا كه كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكێشی سندووس دژی مالكان و
كۆنه‌په‌ره‌ستان هه‌ستابوون و كۆمه‌ڵه‌ش له‌و خه‌باته‌دا
رێنوێنی شۆرشگێرانی ئه‌و خه‌ڵكه بوو خه‌باتی سیاسیم به
كۆمه‌ڵه‌وه ناسی و بووم به لایه‌نگری كۆمه‌ڵه. كاتێك خه‌ڵكی
سندوس به‌رامبه‌ر به قه‌تل و عامی قاڕنێ و قه‌ڵاتان رق و
بێزاریان له رژیمی كۆماری ئیسلامی زیاتر هاتبووه خرۆش،
ئێمه‌ش زیاتر رۆخساری نگریسی ئه‌و رژیمه‌مان به خه‌ڵك
ده‌ناساند. سه‌ره‌تای سالی 59 هاتمه ریزی پێشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌ڵه و هه‌موو رق و بێزاریم له نیزامی سه‌رمایه‌داری
كرده هێز و توانای خه‌بات له ریزی خه‌باتكارانی رێگای سووری
رزگاری چه‌وساوه‌كان و رزگاری هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا. پاش
ماوه‌یێك بووم به به‌رپرسی یه‌كێك له مه‌قه‌ره‌كانی
كۆمه‌ڵه. زستانی سالی 1360 له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه به
به‌رئه‌ندام ناسرام و پاشان به‌رپرسایه‌تی كۆمیته‌ی به‌شی
سندووسم پێ سپێردرا .
هاوری محه‌ممه‌د ته‌مجیدی رووی له هه‌ر مالێك ده‌كرد مالێك
زۆر زوو له گه‌ڵ باب و دایك و مندال و گه‌وره و بچووكی خێزان
ده‌بوو به ره‌فیق و وه‌كوو یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانی
خۆیان چاویان لێ ده‌كرد. هاورێ محه‌ممه‌د ا كاتێك له گه‌مارۆی
دوژمن‌دا به گولله‌ی ئه‌و جه‌نایه‌تكارانه بریندار بوو،
كۆمه‌لێك به‌ڵگه و مه‌دره‌كی ته‌شكیلاتی كه پیێ بوو بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ده‌ست دوژمن له دوایین چركه‌كانی ژیانی
داله جێگایێكدا ئه‌مین شاردیه‌وه كه پاشان ئه‌و شتانه
كه‌وتنه‌وه ده‌ستی هاورێیانی. ئه‌و كاره‌ش نیشانه‌یێك بوو له
ئیمانی بێ ئه‌و په‌ری به ئامانجه‌كانی و به سه‌ركه‌وتنی
رێبازه‌كه‌ی.
گیانبه‌خت كردنی ئه‌م هاورێیه كۆمۆنیسته نه‌ك هه‌ر بۆ حیزبی
كۆمۆنیست و هاورێیانی كۆمه‌ڵه داخێكی گران بوو به‌ڵكوو بۆ
كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكێشی سندووس و شنۆ و مه‌رگه‌وه‌ر و سۆما و
برادۆست كه دوكتور محه‌مه‌دیان وه‌كوو رابه‌رێكی به توانای
خۆیان ده‌ناسی و به دڵ متمانه‌یان پێ بوو گه‌لێك جێگای په‌رۆش
بوو، به‌ڵام كۆمه‌ڵانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش رێگا و رێبازی
ئه‌م هاورێیه خه‌باتكاره هه‌تا به‌دی هێنانی ئامانجی رزگاری
یه‌كجاری چه‌وساوه‌كان، تا به‌دیهێنانی ئازادی و سۆسیالیزم
به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن و به‌و جۆره یادی ئازیزی دوكتور
محه‌ممه‌د ئازیز رێز لێ ده‌گرن.
|