|
به رێز بێت یادی كریكار كۆمۆنیست، پیشمه‌رگه‌ی وشیاری
كومه‌ڵه هاوری مۆزه‌فه‌ر كه‌مانگه‌ر
كاك مۆزه‌فه‌ر كه‌مانگه‌ر سالی 1343 له بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكیش له ئاوایی ئافریانی ژوور‌و له به‌شی بێڵه‌واری
كامیاران دا له دایك بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای
نه‌وجوانییه‌وه، له ئاواییه‌كه‌یان خه‌ریكی كریكاری بوو.
هه‌ژاری و نه‌داری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌رفه‌تی پێ نه‌دا ده‌رس
بخوێنێ. پاشان كه بووه لاویك به شوین كاردا چووه شاره‌كانی
تاران و ئه‌هواز و ئه‌گه‌ر چی ته‌مه‌نی كه‌م بوو، ده‌ستی دایه
كاری تاقه‌ت پرووكین له كارگه‌ی سه‌نگ تراشی و موزاییك
سازیدا.
له سه‌ر ده‌می ڕاپه‌رینی كومه‌لانی خه‌لكی زورلێكراوی ئیران
له دژی حكومه‌تی پاشایه‌تی، كاك مۆزه‌فه‌ر به هوی ئاشنایه‌تی
و دۆستایه‌تی له گه‌ڵ هاورێیانی كومه‌ڵه وه‌ك هاوری لۆتفۆلا
كه‌مانگه‌ر و هاور جه‌عفه‌ری كه‌مانگه‌ر له گه‌ل خه‌باتی
سیاسی تێكلاو بوو .
هاورێ مۆزه‌فه‌ر هاوینی سالی 62 بوو به پێشمه‌رگه‌ی كومه‌ڵه
و له هیزی شه‌هیدانی كامیاراندا ده‌ستی دایه فه‌عالییه‌ت.
له ماوه‌ی هه‌ڵسوورانیدا توانی وه‌كوو زه‌حمه‌تكیشكی وشیار و
تێكوشه‌رێكی شێلگیر چ له جه‌وله سیاسیه‌كانداو چ له
عه‌مه‌لیاتی نیزامی وكاروباری ته‌شكیلاتی دا تواناییه‌كی
به‌رچاو له خۆی نیشان دا.
كاك موزه‌فه‌ر به‌هاری 1362 له‌گه‌ل په‌لی شه‌هید جه‌میل دا
چووه ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و له شه‌ركانی ناوچه‌ی ئالانی
سه‌رده‌شت دا به‌شداری كرد. هاورێ مۆزه‌فه‌ر به‌هاری سالی 63
له گوردانی دالاهو له ناوچه‌ی كرماشان سازمانده‌هی كرا و
به‌رپرسایه‌تی ته‌داروكاتی ده‌سته‌ی پێ سپێردرا و زۆرتری
ماوه‌ی هه‌ڵسوڕانی له ناوچه‌كانی باوه‌جانی و قه‌ڵخانی
كرماشان بوو.
سه‌ره‌نجام له شه‌ری مانگی خه‌رمانانی پیشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له له دژی هیزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه له دولی ده‌ری
كرماشان رووی دا، دوای چه‌ندین سه‌عات خۆڕاگری و شه‌ری
سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر، كاك مۆزه‌فه‌ر كه چه‌ند برینی قورسی
هه‌ڵگرتبوو، چاوی لێك ناو و چووه ریزی گیانبه‌خت كردووانی
رێبازی سۆسیالیزمه‌وه.
یادی به‌رز وبه‌ریز وریگای به‌رده‌وام بیت |