|
به یادی هاورێی گیانبه‌خت كردوو كاك نه‌بی ره‌زائی ناسراو به
نه‌بی تازاوا پێشمه‌رگه‌ی پێشره‌و و وشیاری كۆمه‌ڵه
هاورێ نه‌بی سالی 1345 له ئاوایی "تازاوای هێجان"ی ناوچه‌ی
دیوانده‌ره له دایك بوو. له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ
كوێره‌وه‌ری و مه‌ینه‌ت و ژیانی تاڵ ئاشنا بوو. هاورێ نه‌بی
سالی 1357 له جه‌ره‌یانی گه‌شه‌ی ڕاپه‌رینی سه‌راسه‌ری
ئێران‌دا تێكه‌ڵ به خه‌باتی سیاسی بوو. دوای ڕاپه‌رین و له
كاتی لاوی دا چوو بۆ شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له‌وێ
له شیركه‌ته‌كان خه‌ریكی كرێكاری بوو. كاتێك چوو بۆ كار له
شاره‌كانی تری ئێران به چه‌شنێكی هه‌مه‌لایه‌نه و روون توانی
سته‌م و زولم و زۆری چینی ده‌سه‌ڵات داری سه‌رمایه‌دار هه‌ست
پێ بكات. له به‌هاری سالی 1361دا هاته ناو ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و له گوردانی كاوه له ناوچه‌ی
دیوانده‌ره هه‌ڵسووڕانی خۆی ده‌ست پێ كرد. په‌یوه‌ست بوون به
ریزی خه‌باتكارانی رێبازی رزگاری چینی كرێكار ئاڵ و گۆڕێكی
بنه‌ڕه‌تی له ژیانی هاورێ نه‌بی دا پێك هێنا. خۆی هه‌موو
جارێك ئه‌م ئاڵ و گۆڕه‌ی وه‌ك گرینگ‌ترین و خۆشترین رووداوی
ژیانی ناو لێ ده‌برد.
له كاتی پێشمه‌رگایه‌تیدا تێكۆشه‌رێكی دڵسۆز بوو و تێ ده‌كۆشا
زانیاری سیاسی خۆی به‌رێته سه‌ر. رووخۆش بوو وه هه‌موو كاتێك
به شه‌وق و شادمانییه‌وه به پێشوازی مه‌ئموریه‌ته
ته‌شكیلاتییه‌كانه‌وه ده‌چوو. به‌هاری 1363 له‌گه‌ڵ په‌لی
شه‌هید عه‌تا بۆ مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی چووه ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت و پاشان چوو بۆ ناوچه‌ی بانه و له‌وێوه بۆ ناوچه‌ی
بۆكان.
هاورێ نه‌بی پێشمه‌رگه‌ی وشیار و تێكۆشه‌ری كۆمه‌ڵه و
زه‌حمه‌تكێشێكی ماندوویی نه‌ناس و پێشره‌و و یار و یاوه‌ری
ره‌نجده‌ران له ئاخرین شه‌ری دا كه 16 سه‌عاتی خایاند له
به‌رزاییه‌كانی "ئاسمان بلاغی" بۆكان له رۆژی 12ی پووشپه‌ری
سالی 63دا له‌گه‌ڵ 4 هاورێ تێكۆشه‌ری گیانی به‌خت كرد و گیاین
خۆی له پێناو ئازادی زه‌حمه‌تكێشان و گه‌یشتن به حكومه‌تی
كرێكاری‌دا فیدا كرد.
هه‌ر به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاورێ نه‌بی ره‌زائی و هه‌موو
گیانبه‌خت كردووانی رێگای سووری سۆسیالیزم |