یادێك له هاوسه‌نگه‌ری كۆمۆنیست هاورێ نه‌بی یوسفی ئه‌ندامی
حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی
به‌شی بێله‌واری كامیاران
هاورێ نه‌بی یوسفی ناسراو به رێبوار سالی 1336 له ئاوایی
"ئه‌ڵك"ی كامیاران له دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌و
ئاواییه ته‌واو كرد، پاشان بۆ درێژه‌دان به خوێندن چووه
شاره‌كانی كامیاران و سنه. هاورێ نه‌بی وه‌ك شۆرشگێرێك كه
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ده‌ناسی و
خۆی ژیانی سه‌خت و تاقه‌ت پروكێنی ئه‌وانی له نزیكه‌وه هه‌ست
پێ كردبوو، له ڕاپه‌رینی سالی 57ی خه‌ڵكی ئێران‌دا له دژی
رژیمی به‌شدارێكی هه‌ڵسووراوانه هه‌بوو. ئه‌و كات ئه‌و
خوێندكارێك بوو و له شوێنی ته‌حسیلی خۆی تووی ووشیاری سیاسی
بلاو ده‌كرده‌وه و هاورییانی خۆی بۆ به‌شداری چالاكانه له‌م
خه‌باته دا هان ده‌دا.
دوای روخانی رژیمی شا چالاكانه بۆ پارێزگاری له
ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه هاته مه‌یدان و به‌رو روی
رژیمی ئیسلامی و سیاسه‌ته‌كانی راوه‌ستا. هه‌ر له‌م
په‌یوه‌ندیه دا له موقاوه‌مه‌تی نه‌ورۆزی سالی 58ی خه‌لكی
شاری سنه‌دا به‌شداری كرد . له جه‌ره‌یانی ئه‌و
موقاوه‌مه‌ته دا بوو كه ، خێرا خۆی گه‌یانده ناوچه‌ی
كامیاران و ده‌ستی كرد به رێك خستنی جه‌ریانی كۆ كردنه‌وه‌ی
خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی رۆژانه‌ی پیویست بۆ خه‌ڵكی شاری
سنه. له‌م ده‌وره‌یه‌دا هاورێ نه‌بی ئه‌ندامێكی چالاكی
جه‌معیه‌تی دیفاع له زه‌حمه‌تكێشانی خه‌ڵكی كوردستان له
كامیاران بوو. له رێگای ئه‌و جه‌معیه‌ته‌وه بوو كه له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه و سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی ئاشنا بوو، وه وه‌ك
هه‌ڵسوراوێك به پێی رێنوێنییه‌كان و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه،
ده‌ستی كرد به كاری شۆرشگێرانه.
پاش هێرشی 28ی گه‌لاوێژی رژیم بۆ سه‌ر كوردستان، هاورێ نه‌بی
خه‌باتی خۆی له شاره‌كانی كامیاران و سنه و ئاواییه‌كانی
ده‌ور و به‌ری كامیاران درێژه پێ دا و وێرای ته‌بلیغ و بلاو
كردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن و خه‌به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه، هه‌میشه
خه‌ریكی كاری وشیاری ده‌رانه بوو. پاییزی سالی 58 له
هه‌سته‌ی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له كامیاران سازمان درا و له
قۆناغی دووهه‌می بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا
و له هێرشی سه‌رله‌نوێی داگیركه‌رانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر
كوردستان، له شاری كامیاران مایه‌وه، به شێوه‌ی نهێنی
ئه‌ركی ته‌شكیلاتی خۆی درێژه پێ دا.
هاورێ نه‌بی له ئاخره‌كانی سالی 59دا له لایه‌ن
به‌كرێگیراوانی رژیمه‌وه گیرا و بۆ ماوه‌ی 6 مانگ كه‌وته ژێر
ئه‌شكه‌نجه و ئه‌زیه‌ت و ئازاره‌وه. له‌و ماوه‌یه كه له
زیندانی كۆماری ئیسلامی‌دا بوو، جه‌نایه‌تكارانی رژیم بۆ ئه‌وه
به‌ڵگه‌یێكی لێ وه‌ده‌س خه‌ن، گه‌لێك جار ئه‌شكه‌نجه‌یان كرد،
سه‌حنه‌ی ئێعدامی به‌درۆیان بۆ ساز كرد، شۆكی ئێلكتریكی یان
لێدا و ددانه‌كانیان شكاند و نێنۆكه‌كانیان ده‌رهێنا، با
به‌ڵكوو به قسه‌ی بێنن. به‌ڵام هاورێ نه‌بی راوه‌ستا و
سه‌ربه‌رزانه نهێنییه‌كانی پاراست.
پاش ئازاد بوونی له زیندان، هه‌ولی دا دیسان له گه‌ڵ
ته‌شكیلات په‌یوه‌ندی بگرێته‌وه، وێرای په‌یوه‌ندی سه‌ر له
نوێ له‌گه‌ڵ ته‌شكیلات، هه‌ڵسوورانی خۆی ده‌س پێكرده‌وه.
زستانی سالی 61 له لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری
ئیسلامییه‌وه ناسرا، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كه بكه‌وێته داوی
دوژمنه‌وه، له شار هاته ده‌ره‌وه و به‌هاری سالی 62 هاته
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له له ناوچه‌ی كامیاران. هاورێ
نه‌بی به هۆی كارزانی و لێهاتوویی له به‌رێوه بردنی
ئه‌ركه ته‌شكیلاتییه‌كانیدا، وه‌ك جێگری كۆمیته‌ی ته‌شكیلاتی
روستایی له‌و ناوچه‌یه ده‌س به كار بوو. زستانی سالی 62 بوو
به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، وه له به‌هاری سالی
63دا بوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌شی بێڵه‌وار و له‌و
ناوچه‌یه‌دا ده‌ستی دایه هه‌ڵسوورانی شۆرشگێرانه.
سه‌رئه‌نجام هاورێ نه‌بی له هاوینی سالی
1363دا، كاتێك له‌گه‌ڵ
هاورێیانی ده‌چوون بۆ مه‌ئمورییه‌تێكی ته‌شكیلاتی، له
شه‌ڕێكدا دژی هێزه كانی كۆماری ئیسلامی له خانه‌بای
كامیاران، پاش چه‌ندین سه‌عات شه‌ڕی سه‌خت و حه‌ماسی، و نیشان
دانی شانۆیه‌ك له خۆڕاگری و په‌لاماری سه‌ركه‌وتووانه بۆ
سه‌ر دوژمن، گیانی خۆی به‌خت كرد وه چووه ریزی گیانبه‌خت
كردووانی رێبازی سۆسیالیزمه‌وه.
یادی به‌خێر و رێگای به‌رده‌وام بێت
|