|
به‌رێز بێت یادی شۆرشگێری كۆمۆنیست و شێلگیر، یاری ماندوویی
نه‌ناس و ڕابه‌ری دڵسۆزی زه‌حمه‌تكێشانی شۆمالی كوردستان هاورێ
ناسری عه‌له‌وی ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی ناوچه‌ی ورمێ
هاورێ ناسر سالی 1334 له ئاوایی كۆرانه‌ی برادۆست دا چاوی به
ژین پشكووت. سالی 54 له شاری كرماشان دیپلۆمی وه‌رگرت وه پاش
ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی سه‌ربازی له سالی 57دا له شاری
كرماشان له رادیۆ ته‌لفزیۆندا دامه‌زرا. له سالی 59دا
گه‌رایه‌وه بۆ ئاواییه‌كانی شومالی كوردستان، وه هاته ناو
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه. كاك ناسر پێش ڕاپه‌رینی سالی 57
له بنه‌ماله‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سائیلی سیاسی ئاشنا بوو. هه‌ر
له سه‌ره‌تای تێكۆشانیه‌وه له گه‌ل سوسیالیسمی زانستی و
بیری ماركسیستی ئاشنا بوو. دوای روخانی رژیمی شا په‌یوه‌ندی
به كۆمه‌له‌وه گرت و خه‌باتی سیاسی خۆی له نێو
زه‌حمه‌تكێشانی شومالی كوردستان ده‌ست پێ كرد. هاورێ ناسر له
ناو كۆمه‌له دا له ناو و زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌كه‌دا جێگای
تایبه‌تی هه‌بوو.
كاك ناسر له كاتێكدا بوو به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، كه
سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان له ترسی په‌ره سه‌ندنی كۆمه‌ڵه له
هیچ پیلانێك دژ به كۆمه‌ڵه غافل نه‌بوون وه هاورێ ناسر و
هاورێیانی دیكه‌ی له بارودۆخی ئه‌و كاته‌دا كه‌بێ وچان
خه‌ریكی وشیار كردنه‌وه و رێكخستنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
چه‌وساوه بوون، چقڵی چاوی زۆرداره‌كان بوون. هاورێ ناسر له
به‌هاری سالی 60دا بوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سۆما برادۆست.
دوای داگیر كردنی ناوچه‌كانی شیمالی كوردوستان له لایه‌ن
هێزه‌كانی رژیمه‌وه ، كاك ناسر ماوه‌یه‌ك چوو بۆ ناوچه‌ی شنۆ
وه پاشان له‌گه‌ڵ هاورێیانی دیكه وه‌ك هاورێیانی گیانبه‌خت
كردوو كاك فۆئاد و كاك بۆرهان ئه‌نساری بۆ ده‌س پێكردنه‌وه‌ی
خه‌باتی نیزامی له‌و ناوچانه بوو به مه‌سئولی كۆمیته‌یه‌ك
كه به‌رێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی ته‌شكیلاتی له شومالی كوردستان
پێ سپێردرا بوو.
له پاییزی 62دا بوو به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوچه‌ی ورمێ. له‌و
جێگا و شوێنه ته‌شكیلاتیه‌وه هاورێ ناسر ده‌ورێكی گرینگی له
بۆژاندنه‌وه و به‌ره‌وپێش بردنی ته‌شكیلاتی كۆمه‌له له
شیمالی كوردوستان بینی. ووشیاری سیاسی تێكه‌لاو له گه‌ل شور و
شه‌وقی شورشگیرانه و باوه‌ر به سه‌ركه‌وتن هاورێ ناسری
كردبوو به كادرێكی به‌رجه‌سته‌ی كۆمه‌له به نفوزێكی به‌رینی
جه‌ماوه‌ریه‌وه. هاورێ ناسر عه‌له‌وی مۆبه‌لێغیكی به‌ناوبانگ
له شومالی كوردستان و سیمای ناسراو و خۆشه‌ویستی
زه‌حمه‌تكێشان بوو.
هاورێ ناسر له جه‌ره‌یانی هێرشی سه‌ر له نوێی رژیمدا بۆ
سه‌ر شومالی كوردستان كه بووه هۆی داگیر كردنی به‌شێك له
شوێنه ئازاد كراوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، رۆژی 3ی مانگی
گه‌لاوێژی 63 له پشتی ئاوایی گێچه له به‌شی سۆما پاش
خۆڕاگرییه‌كی قاره‌مانانه وه شه‌رێكی سه‌خت و ده‌سته‌و
یه‌خه له حالێكدا كه كه‌وتبووه گه‌مارۆی ده‌یان كه‌س له
هێزه‌كانی رژیم گیانی له رێگای رزگاری كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشاندا به‌خت كرد.
. یادی به درێژه‌دان به رێگای به‌رێز ده‌گرین. |