|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاورێ كومونیست،پێشمه‌رگه‌ی شورشگێری
كوَمه‌له
و ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هاۆرِێ
ناسری حه‌یده‌ری
هاۆرِێ
ناسری حه‌یده‌ری ناسراو به ناسر پاوه‌یی سالی 1342 له شاری
پاوه چاوی به‌ژین پشكووت. خۆێندنی تا ته‌واو كردنی راهنمایی
هر له‌و شاره درێژه پێدا. به په‌ره سه‌ندنی شه‌پۆلی
ئیعتیرازاتی خه‌لك له سالی 57 دا،كاك ناسر وه‌ك لاوێكی شورِشگێر
سیماێ كۆنه په‌ره‌ستانه‌و دژی خه‌لكی رژیمی شاێ ناسی و له
زۆربه‌ی ته‌زاهورات و باقی شێوه‌كانی ئیعتیرازی له شاری
پاوه‌و ناوچه‌ێ هه‌ورامان دا به شدار و هه‌لسووراو
بوو.به‌دوای هاتنه سه‌ركاری رژیمی ئیسلامی هاورێ ناسر زۆر زوو
توانی ناوه‌رۆكی جنایه‌تكارانه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی بناسێ و
به شێوه‌ی جۆر به جۆر دژی ئه‌و رژیمه ده‌ستی داێه خه‌بات.
كاك ناسر سه‌ره‌تای به‌هاری سالی 60 هاته ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه. سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌ی كامیاران و
ماوه‌یه‌ك دواتر له ناوچه‌ی هه‌ورامان سازمان درا . دوای
ماوه‌یه‌ك تێكۆشان له له ناۆچه‌ی هه‌ورامان ناردرا بۆ
ناوچه‌ی سنه.
مانگی خاكه‌لێوه‌ی سالی 62 هێرشی به‌ربلاوی رژیم بۆ سه‌ر
ناۆچه‌ی ئازادكراوی ژاوه‌رۆ ده‌ستی پێكرد.له‌و شه‌رانه‌دا
هاۆری ناسر وره‌ی به‌رز و له‌خۆبردوویی فیداكاریه‌كی كه‌م
وینه‌ی له خۆی نیشان دا. گه‌رمه‌ی شه‌ره‌كه‌دا كاتێك براكه‌ی،
هاۆرێ مه‌نسووری حه‌یدری كه مه‌سئوولی ده‌سته بوو، وله
سه‌نگه‌رێكی نزیك هاۆرێ ناسر گیانی به‌خت كرد،گه‌رایه‌وه‌و
رووی له هاۆرییانی كرد و وتی : بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه‌كانمان پێویستمان به گیانبازی هه‌یه، هاورێیان بۆ
پێشه‌وه.
به‌ڵێ هاۆرێ ناسر ئیمانی خوێ به رزگاری كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشان چ پێش ئه‌وه‌و چ پاش ئه‌وه نیشان دابوو. كاتێك
كه باۆكی له مه‌قاومه‌تی زه‌حمه‌تكێشانی دزڵی له به‌هاری59
دا گیانی به‌خت كرد،،كاتێك كه برا چكۆله‌كه‌ی هاۆرێ فاروقی
حه‌یده‌ری له شه‌رِه‌كانی
ئالان له ریزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه دا گیانی به‌خت كرد،كاتێك
كه هه‌واڵی گیرانی ته‌واوی خانه‌واده‌ی بیست و سه‌رئه‌نجام
كاتێك كاتێك كه دایكی له ده‌ست دا، هیچ كام له‌و رووداوه
دلته‌زێنانه نه‌یان توانی ئیراده‌ی ئه‌و بۆ درَیژیه‌دان
به خه‌باتی شورشگیرانه سست كه‌ن به‌لكوو به وره‌ی
به‌رزه‌وه ته‌حه‌مولی كردن و هه‌ر وا شیلگیر و پته‌و و
كۆلنه‌ده‌ر ده‌وری پیشره‌و و رێ نیشانده‌ری خۆی بینی. له
به‌هاری سالی 62بوو به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران وه
فه‌رمانده‌ی نیزامی ده‌سته و له پاییزی سالی 62 دا بۆ
ناۆچه‌ی بانه ناردرا و له گرووهی شناسایی دا سازماندهی كرا.
له‌ۆێش ئه‌ركه‌كانی به باشی جێ به جێ ده‌كرد.
به‌هاری سالی 63 هاۆرێ ناسر بۆ مه‌ئموورییه‌تێك چوو بۆ ناۆچه‌ی
كرماشان. سه‌رنجام ئه‌م هاۆرِێ
خوشه‌ویسته‌ی ئێمه‌و ئه‌م یار و یاوه‌ره‌ێ كریكاران و
زه‌حمه‌تكێشان ، هاۆرِێ
ناسری حه‌یده‌ری شه‌وی 9 ی جۆزه‌ردانی سالی 63 له ناۆچه‌ی
سه‌لاس و باۆه‌جانی
ٍبه‌سه‌ر
مینی عاملینی رژیمدا كه‌وتٍ
و ژیانی پرِ
له خه‌بات و گیانی پرِ له ئیمانی به كۆمۆنیزمی كرد
به فیدای رزگاری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و درێژه‌ی رِێگای
به هاۆرِێیانی
سپارد.
یادی به رێزه و رێگای به‌رده‌وام |