|
به‌رێز بیت یادی زه‌حمه‌تكیشی شورشگیر و پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌له هاورێ "ره‌زم ئارا مورادی" ناسراو به "چ_گوارا"
هاوری ره‌زم ئارا كه له نێو پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له دا به
"چ_گوارا" ده‌ناسرا، سالی 1346 له ئاوایی ته‌نگی سه‌ری
ناوچه‌ی سنه له دایك بوو. هاوری ره‌زم ئارا هه‌ر له
سه‌رده‌می مندالییه‌وه له گه‌ڵ ره‌نج و كوێره‌وه‌ریی گه‌وره
بوو. سه‌رده‌می مندالی به كاری تاقه‌ت پروكێنه‌وه برده
سه‌ر. له ته‌مه‌نی 10 سالیدا ناچار بوو بۆ به ده‌ست هێنانی
بژیوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بچێته ئه‌م شار و ئه‌و شار وه رۆژه‌كانی
ژیانی خۆی له په‌نا كووره‌ی شیرینی په‌زیه‌كاندا به‌رێته
سه‌ر.
پاش ڕاپه‌رینی سالی 1357 وه له گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی
بزووتنه‌وه‌ی شورشگێرانه‌ی كوردستان، هاورێ ره‌زم ئارا له‌گه‌ل
ئه‌و خه‌باته تێكه‌ل بوو وه خه‌باتی سیاسی خۆی ده‌ست پێ كرد
و په‌ێوه‌ندی به كومه‌له‌وه كرد‌و بوو به هه‌لسووراوی
كۆمه‌له و له نیۆ زه‌حمه‌تكیشانی دیه‌كه‌یانداو له نیو
لاوان‌دا ته‌بلیغی سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی كومه‌له‌و كۆمۆنیزمی
ده‌كرد.
له ئاخره‌كانی سالی 1361 دا له ناوچه‌ی كامیاران هاته ریزی
پێشمه‌گه‌كانی كومه‌له‌وه.پاش چه‌ند مانگ پێشمه‌رگایه‌تی له
كاتیك دا كه بنه‌ماله‌كه‌ی پێویستییان به یارمه‌تی ئه‌و بوو
به ناچار بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستی دایه كرێكاری. به‌لام هاورێ
ره‌زم ئارا به‌و بیروباوه‌ره‌وه كه ته‌نیا رێگای رزگاری
هه‌موو بێ به‌شان و زه‌حمه‌تكیشان له چنگ هه‌ژاری و
فه‌لاكه‌ت، له‌وه دایه كه كرێكاران وزه‌حمه‌تكێشان، له دژی
دوژمنانی چینایه‌تیان ده‌ست بده‌نه خه‌باتی بێ وچان و
چاره‌نووسی خۆیان وه ده‌سته‌وه بگرن هه‌ڵده‌سوڕا و ئه‌م
جاره هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه.
هاوری ره‌زم ئارا له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا له گه‌لێك
عه‌مه‌لیات دا به‌شداری كرد و قاره‌مانیه‌تی بێ وێنه‌ی له خوێ
نیشان دا. ئه‌و نموونه‌ی شورشگێریكی جه‌سوور و كۆمۆنیست بوو
له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی شورشگیرانه‌یدا.
سه‌ره‌نجام ئه‌و پێشمه‌رگه زه‌حمه‌تكێش و وشیاره له
جه‌ریانی شه‌ری سه‌خت و سه‌نگه‌راوسه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له له دژی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له
خانه‌بای كامیاران له رۆژی 3ی موردادی سالی 1363دا پاش
چه‌ندین سه‌عات شه‌ری حه‌ماسی وه كوڵنه‌ده‌رانه گیانی به‌خت
كرد و چووه ریزی گیانبه‌خت كردووانی رێبازی ئازادی و
به‌رابه‌رییه‌وه.
یادی هاوری ره‌زم ئارای مورادی به درێژه‌دانی رێگاكه‌ی كه
رووخاندنی سه‌رمایه داری و دامه‌زراندنی سۆسیالیزمه
رێزلێده‌گرین.
یادی به‌رز و رێگای به‌رده‌وام. |