|
بژی یادی هاورێ خۆشه‌ویست ره‌زا خۆرده‌بینان ئه‌ندام و كادری
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه
هاورێ ره‌زا خۆرده‌بینان سالی 1341 له شاری سنه له دایك بوو
و هه‌ر له‌وێ ده‌رسی خوێند. سالی 1357 له‌گه‌ل كاروباری سیاسی
ئاشنا بوو و به هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاورێیانی گیانبه‌خت
كردوو "سه‌لاح گۆلچینی" و "توره‌ج میرزایی" و "سابر
به‌دووحی"یه‌وه هاته ناو ریزی فه‌عالیه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه. دوای
شه‌ره مێژووییه‌كه‌ی به‌هاری 59ی له سنه هاورێ ره‌زا به
پێی رێنوێنی ته‌شكیلات بۆ ماوه‌یه‌ك شاری سنه‌ی به‌جێ هێشت و
دوای چه‌ند مانگ هه‌ر ئه‌و ساڵه بۆ درێژه‌دان به هه‌ڵسورانی
سیاسی خۆی گه‌رایه‌وه بۆ ئه‌و شاره.
به‌هاری سالی 60 هاته ناوچه ئازاده‌كان و به‌ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی ناوچه‌ی سنه په‌یوه‌س بوو. ماوه‌یه‌ك له
په‌لی شه‌هید جه‌لال بوو و پاشان ناردرایه هێزی شوان و زستانی
سالی 61 بۆ مه‌ئموریه‌تێكی 8 مانگه چووه ناوچه‌ی سه‌رده‌شت.
دوای شه‌ره‌كانی ئالان له په‌لی شه‌هیدانی هه‌وراماندا سازمان
درا و مه‌سئولیه‌تی ته‌داروكاتی په‌لی پێ سپێردرا و له‌گه‌ڵ
گوردانی داڵاهۆ چووه ناوچه‌ی كرماشان و له مه‌نته‌قه‌ی
قه‌لخانی درێژه‌ی به خه‌باتی خۆی دا. له ماوه‌یه‌كدا كه
له‌و ناوچه‌یه بوو له شه‌ڕه‌كانی "قه‌لا زه‌نجیر و ته‌ته"دا
به‌شداری هه‌بوو. كاك ره‌زا له مه‌یدانی كاری نیزامیشدا هه‌ر
وه‌كوو فه‌عالیه‌ته‌كانی له ته‌شكیلاتی نهێنی شاردا
تێكۆشه‌رێكی پێشره‌و و لێهاتوو بوو. ده‌وره‌ی خه‌باتی
پێشمه‌رگانه بۆ ئه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌ل و مه‌رجێكی تایبه‌ت به‌م
خه‌باته، بۆ هاورێ ره‌زا مه‌جالێك بوو بۆ بردنه سه‌ری وشیاری
سیاسی خۆی و هیچ فۆرسه‌تێكی بۆ فێر بوون و خوێندنه‌وه له
ده‌ست نه‌ده‌دا. به نیسبه‌ت هاورێیانی گه‌لێك به ده‌ربه‌ست
بوو. هه‌رچی فێری ده‌بوو به حه‌وسه‌له و به دڵسۆزییه‌وه بۆ
هاوسه‌نگه‌رانی خۆی ده‌گواسته‌وه. به زمانێكی ساده و پاراو
له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش ده‌دوا و سه‌رچاوه‌ی ده‌ر و
مه‌ینه‌ته‌كانیانی بۆ رۆشن ده‌كردنه‌وه.
كاك ره‌زا ماندوویی نه‌ناس و هه‌ڵسوراو بوو و هه‌میشه به
عه‌شق و عه‌لاقه‌وه كاری ده‌كرد و به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م
توانایی و لێهاتوییه‌ی له ته‌بلیغ و ته‌رویج له لایه‌ن
ته‌شكیلاته‌وه وه‌ك كادری ته‌شكیلاتی بۆ كۆمیته‌ی به‌ش
هه‌ڵبژێردرا و له ناوچه‌كانی گۆران و قه‌لخانی سازمان درا.
سه‌رئه‌نجام به‌ره‌به‌یانی رۆژی 20ی پووشپه‌ری سالی 63 كاتێك
هاورێ ره‌زا له‌گه‌ڵ دوو كه‌س له هاورێكانی له شوێنێك به
ناوی "قه‌مان" خه‌ریكی حه‌سانه‌وه بوون له لایه‌ن هێزه‌كانی
رژیمه‌وه گه‌مارۆ دران و له ناكاو كه‌وتنه به‌ر ده‌سرێژی
چه‌كی دوژمن و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاورێ ره‌زا بریندار بوو و
دوو هاورێ كه‌ی تر ئالقه‌ی گه‌مارۆكه‌یان تێك شكاند. به
داخه‌وه هاورێ ره‌زا له درێژه‌ی شه‌رِه‌كه‌دا
گیانی به‌خت كرد و چووه ریزی گیانبه‌خت كردووانی رێگای ئازادی
و رزگاری چینی چه‌وساوه و زۆر لێكراوه‌وه.
به درێژه‌دانی رێگای رێز له یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی
ده‌گرین. |