|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی شورشگێری كۆمه‌له و
تێكوشه‌ری قاره مانی رێبازی كۆمه‌له و حیزبی كومونیستی
ئێران، هاورێ رووناكی مه‌حموودزاده
هاورێ رووناك ساڵی 1343 له شاری شنو چاوی به ژین پشكووت. تا
سالی سێهه‌می نه‌زه‌ری له‌و شاره ده‌رسی خوێند. به ده‌ست پێ
كردنی ئیعتیرازات و هه‌ستانی كومه‌لانی خه‌لك له دژی رژیمی شا
ئه‌ویش له مه‌یدانه له خه‌بات دا به‌شداری چالاكانه‌ی كرد.
هه‌ر له‌م دهورهێهدا په‌یوه‌ندی به جه‌معییه‌تی دێمۆكراتیك
له شاری شنۆ كرد و خه‌باتی سیاسی خوی په‌ره‌پێدا. سالی 59 له
گه‌ل كومه‌له په‌یوه‌ندی ته‌شكیلاتی گرت و بوو به مه‌سئوولی
لایه‌نگرانی ته‌شكیلاتی شاری شنو.
هه‌ڵسووراوی و شێلگیری ئه‌م ده‌وره‌یه له ژیانی هاورێ روناك
له شاری شنو ئه‌وی وه‌كوو هاورێیكی به ئه‌زموون و پێشره‌و
په‌روه‌رده‌ی كردبوو. مانگی خه‌رمانانی سالی 60 كاتێك شاری شنو
له لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه داگیر كرا، هاورێ
رووناك له شار مایه‌وه و له به‌شی نه‌هینی تشكیلات دا وه‌ك
ئه‌ندامی كومیته‌ی دانش ئامووزیی درێژه‌ی به فه‌عالییه‌تی خوێ
دا. پاش ماوه‌یه‌ك كه‌وته به‌ر گومانی عاملینی رژیم و ناسرا.
له حالیكدا كه پاسداره‌كان به شوێنی‌دا ده‌گه‌ران، له شار
هاته ده‌ر و هاوینی سالی 61 له ناوچه‌ی شنۆ هاته ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌ڵه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك به هوی خو و
ره‌وشتی شورشگێرانهو كارزانی خویه‌وه بوو به ئه‌ندامی
كومیته ناوچه‌ی به‌ش.
په‌یوه‌ندی دایم و گرم و سه‌میمی هاورێ رووناك له گه‌ڵ
زه‌حمه‌تكێشانی لاجان و به‌ری مێرگان، ئه‌وی كردبووه یارو
یاوه‌ری ئه‌و خه‌لكه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بوو به
كه‌سایه‌تیێكی خۆشه‌ویست و به‌ناوبانگی ئه‌و ناوچه‌یه. هاورێ
روناك له دژوارترین هه‌ل و مه‌رجه‌كاندا خوێن ساردی و
بروابهخۆیی خۆی له ده‌ست نه‌ده‌دا و هه‌میشه ده‌وری هانده‌ر
و وره به‌خشی له ناو ریزی هاورێیانیدا هه‌بوو. حزووری ئه‌و
هاورێیه له ناو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا هانده‌ری
ژنانی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌ی لاجان و به‌ری مێرگان بوو بۆ
خه‌بات كردن و به گژدا چوونه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ری و پیاوسالاری.
به زمانی شیرین و ساده له‌گه‌ڵیان ده‌دوا و رێگای رزگاری پێ
نیشان ده‌دان.
هاورێ رووناك روژی 3ی جوزه‌ردانی سالی 63 سه‌عات 5ی سه‌رله
به‌یانی له هێرشی هێزه‌كانی رژیم دا بۆ سه‌ر ئاوایی خه‌رپاپ
له به‌شی مێرگانی پیرانشار وێرای 2 هاوسه‌نگه‌ری تری گیانیان
له رێگای رزگاری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشاندا به‌خت كرد.
مرگی سه‌ربه‌رزانه‌ی هاورێ رووناكی مه‌حموودزاده نێوی ئه‌وی
له دلی هه‌زاران ژن وپیاوی زه‌حمه‌تكێش،وه له دلی هاورێیانی
پێشمه‌رگه‌ی دا گه‌ش و زیندوو دێلێته‌وه. یادی به‌رزو رێگای
پر رێبوار بێت. |