|
به یادی زه‌حمه‌تكێشی كۆمۆنیست هاورێ "سابر خزرنژاد" ناسراو
به سابر ده‌رماناوێ
سیمای خۆشه‌ویست و ناوی هاورێ سابر بۆ هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی به‌شی
گه‌ورك و باسكی كۆڵه‌سه و دۆڵی ده‌رماناوێ ئاشنایه. هاورێ
سابر ساڵی 1346 له بنه‌ماله‌یه‌كی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێشی
ئاوایی ده‌رماناوێ له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له دایك بوو. باوكی
هاورێ سابر له رێگای كرێكاری و كاروان چی یه‌تیه‌وه بژیوی
ماڵی دابین ده‌كرد. وابوو كه سابریش هاوینانه بۆ كار،
یارمه‌تی باوكی ده‌دا. ساڵی 59 هاورێ سابر بوو به هه‌ڵسوراوی
كۆمه‌ڵه و له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان كاری بڵاو كردنه‌وه‌ی
بڵاوكراوه و ته‌بلیغی سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی وه ئه‌ستۆ
گرت. زۆر جار به هۆی هه‌ڵسورِانی
بۆ كۆمه‌ڵه له لایه‌ن كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌وه كه‌وته ژێر
فشار.
هاورێ سابر سه‌رئه‌نجام له هاوینی ساڵی 62دا به‌ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو. به دوای ده‌وره‌ی
ئاموزیشدا له په‌لی شه‌هیدانی "به‌رده سوور" سازمان درا.
ئیتر سابر ده‌بوا وه‌ك كه‌سێك كه له جه‌رگه‌ی
زه‌حمه‌تكێشانه‌وه هه‌ل قوڵی بوو، برِوا
هه‌تا زیاتر له باری وشیاری چینایه‌تییه‌وه گه‌شه بكات. به
حه‌ق هاورێ سابر هه‌ر له سه‌ره‌تای پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه وه‌ك
زه‌حمه‌تكێشێكی وشیار هه‌وڵی ده‌دا تا رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زیاتر
رِاده‌ی
وشیاری سیاسی خۆی به‌رێته سه‌ر. زۆر زوو توانی له دڵی
هاوسه‌نگه‌رانیدا جێ بكاته‌وه و جێگای رێز و خۆشه‌ویستی
هه‌مووان بوو. هه‌رچه‌ند ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تی هاورێ سابر،
ساڵێكی نه‌خایاند، به‌ڵام له‌و ماوه كورته‌دا ئه‌گه‌ر ته‌نیا
جارێكیش رێگای كه‌وتبایه هه‌ر شوێنێك، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی و
به تایبه‌ت زه‌حمه‌تكێشان دۆستایه‌تی داده‌مه‌زراند.
تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و رووخۆشی ده‌رحه‌ق به
هاوسه‌نگه‌رانی و زه‌حمه‌تكێشان، له تایبه‌تمه‌ندییه
به‌رچاوه‌كانی هاورێ سابر بوو.
به‌ڵێ، هاورێ سابر له چه‌شنی ئه‌و پێشمه‌رگه زه‌حمه‌تكێشانه
بوو كه دایم روو له‌گه‌شه بوو. هاورێ سابر هه‌روه‌ها له
جه‌ره‌یانی كاری نیزامیشدا به‌جه‌رگ و به شه‌هامه‌ت بوو. له
عه‌مه‌لیاته‌كاندا وه‌ك كه‌سێكی جێ متمانه سه‌یر ده‌كرا.
عه‌مه‌لیاته‌كانی پاییز و زستانی سالی 62ی نێوشاری سه‌رده‌شت و
گرتنی پایگای دوژمن له "به‌سرێ" ئه‌و مه‌یدانانه له
هه‌ڵسورانی نیزامی هاورێ سابر بوون كه هه‌رگیز له بیری
هاوسه‌نگه‌رانی ناچێته‌وه. سه‌رئه‌نجام رۆژی 21ی خاكه‌لێوه‌ی
63 له عه‌مه‌لیاتێكدا له سه‌ر جاده‌ی فه‌رعی "ووسوكه‌ل" له
مه‌سیری جاده‌ی بانه_سه‌رده‌شت، هاورێ سابر ده‌رماناوێ
كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و دڵی پڕ له هیوا و خۆشه‌ویستی
له لێدان كه‌وت.
بژی یادی خۆشه‌ویستی و له سه‌ر رێگای هه‌ر به‌رده‌وامین. |