|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی
پێشمه‌رگه‌ی خه‌باتكار كۆمه‌ڵه و
ئه‌ندامی لێهاتووی حیزبی
كومونیستی ئرێان هاوڕێ"سه‌دێق
عه‌لی په‌نا"
هاوڕێ"سه‌دێق عه‌لی په‌نا" ساڵی
1346 له كۆشكی بنه‌ماله‌یه‌كی
زحمه‌تكێش له شاری سنه چاوی به
ژین پشكۆت. دایك و باوكی هاوڕی
سدیق له زومره‌ی ئه‌و
زحمه‌تكێشانه بوون كه شه‌و رۆژ
كاریان ده‌كرد و هه‌ولیان ده‌دا
ژیان خۆیان و 6 مناڵه‌كه‌یان
دابین بكه‌ن. هاوڕێ سدیق هه‌ر له
سه‌رتایی مناڵیه‌وه له گه‌ڵ
ده‌رد و ره‌نج و مه‌ینه‌تی ژیان
ئاشنا بووه و هه‌ستی به
هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری له
نیزامی چینایه‌تی كرد. هاوڕێ سدیق
تازه‌لاو بوو كه شوڕش شكۆداری
خه‌ڵكی ستكلێكراوی ئێران له دژی
ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی وه‌ك ده‌یان
هه‌زار تازه لاوی دیكه ئه‌ویشی
به‌ره‌و خه‌بات و شوڕش هان ده‌دا.
به هوی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك
له هاوڕێانی ناسراوی كۆمه‌ڵه
له‌وانه هاوڕێانی"ئه‌یوب
نه‌به‌وی"، "كاك شوان"، "خالێد
باباحاجیان" و چه‌ند كه‌سێكی
دیكه سه‌ردانی ماڵی هاوڕێ
سدیقیان ده‌كرد، ئه‌و زۆر زوو
له‌گه‌ڵ بیروبوچونیه كومونیستی
ئاشنا بوو و ئاوات و
ئاره‌زوه‌كانی ئیسنانی خۆی تێدا
به دی ده‌كرد.
هه‌ر له‌م ده‌وره‌یه دا بوو كه
هاوڕێ"ئیسماعیل عه‌لی په‌نا"
ئاموزای خوشه‌ویست هاوڕێ سدیق له
كاتی گه‌ێاندنی یارمه‌تی بۆ
خه‌ڵكی توركه‌مه‌ن سه‌حرا گیانی
له ده‌ست دا و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری
زۆری كرده سه‌ر ئه‌م هاوڕێه‌مان
و وری بۆ درێژه‌ی خه‌بات پته‌و تر
كردز
دوای شوڕش و شه‌ری 24ی رۆژه‌ی
شاری سنه هاوڕێ "سه‌دیق" كه له
گه‌ڵ كۆمه‌ڵه بوو له شاری
مایه‌وه و وێرای ژماره‌یه‌ك له
هاوڕێانی هه‌سته‌یه‌كیان پێك
هێناو و ده‌ستیان دایه ته‌بلیغی
ئامانج و سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه
له ناو خه‌ڵكی كرێكار و
زحمه‌تكێشی ئه‌و شاره.
بڵاو كردنه‌وه‌ی نوسراوه‌كان و
خه‌برنامه‌كانی كۆمه‌ڵه و
هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی
و ناردنی بۆ هاوڕێانی پێشمه‌رگه
له زومره‌ی ئه‌و تێكوشانه بوون
كه هاوڕێ سه‌دیق و هاوڕێانی
به‌روێوه یان ده‌برد.
زستانی ساڵی 1361 كاتێك هاوڕێ
سدیق له لایه‌ن هێزه‌كانی
رژیمه‌وه شناسایی كرابوو له شار
هاته ده‌رێ و به ریزی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست
بوو.
هاوڕێ سدیق دوای تێپه‌ر كردنی
سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌وره‌ی ئاموزشی
سیاسی و نیزامی له ئاموزشگای
كۆمه‌ڵه ماوه‌یه‌ك له
واحێده‌كانی جنوبی كوردستان و
دواتر له گوردانی كاك فواد
سازمان دراو و دوای ماوه‌یه‌ك بۆ
به به‌رپرسی سیاسی ده‌سته‌یك له
هاوڕێانی پێشمه‌رگه.
هاوڕێ "سدیق عه‌له په‌نا"
پێشمه‌رگه‌یه‌كی فیدار كار و
تێكوشه‌ر و ماندووی نه‌ناس له
بواری كاری نیزمای و سیمایه‌كی
خوشه‌ویست و تێكوشه‌ر له بواری
سیاسی بوو كه به هوی
كارلێهاتووی و باوه‌ری قوولی به
كۆمه‌ڵه و رێبازی كومونیستی
حیزبی كۆمونیستی ئێران وه‌ك
ئه‌ندامی حیزبی كومونیست وه‌رگیرا
بوو.
ئه‌م هاوڕێڕ خوشه‌ویسته‌مان زۆر
زوو له گه‌ڵ خه‌ڵكی كرێكار و
زحمه‌تكێشی ئه‌و شوێنانه‌ی كه
تیدا بوو ئاشنا ده‌بوو، له
گه‌لیان داده‌نیشت و كۆی بۆ قسه
و باسه‌كانیان راده‌گرت و به
زمانێكی شیرین و پاراو هه‌وڵی
ده‌دا ئه‌و شتانه‌ی كه خۆی له
كۆمه‌ڵه و حیزبی كومونیستی ئێران
فێری ببوو، بۆ ئه‌وان باسی بكات.
به داخه‌وه مه‌رگی نابه‌وه‌خت
مه‌ودای نه‌دا تا هاوڕێ سه‌دیق
هێز و توانای خۆی زیاتر له
خزمه‌ت به كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی
كرێكرا و زحمه‌تكێش به كار بێنیت
و رێكه‌وتی 28ی تیر مانگی ساڵی
1363 له كاتی هێرشی به‌ربڵاوی
هێزه‌كانی رژیم بۆ ئاوایه‌ه‌كانی
"سوێسنێ" له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
كه‌وته به‌ر گولله
جینایه‌تكارانی رژیمی كۆماری
ئیسلامی و گیانی ئازیزی به‌خت
كرد.
به درێژه دان به رێبازی
كومونیستی و سه‌ربه‌رزانه‌ی هاوڕێ
سدیق عه‌لی په‌نا و سه‌رجه‌م
گیانبه‌خت كردوانی ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه و حیزبی كومونیستی ئێران
رێز له یادی خوشه‌ویستیان
ده‌گرین.
|