|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی تێكۆشه‌ری كۆمه‌له هاورێ
سدێق گازرخانی
یه‌كێك له گیانبه‌خت كردووانی شه‌ری قاره‌مانانه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له له خانه‌بای كامیاران، پێشمه‌رگه‌ی
تێكۆشه‌ری كۆمه‌له سدیق كه‌مانگه‌ر ناسراو به سدێق گازرخانی
بوو.
هاورێ سدیق سالی 1347 له ئاوایی "كه‌وبگار"ی ناوچه‌ی
بێله‌واری كامیاران له بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشدا چاوی به
ژین پشكوت. له سالانی نه‌وجه‌وانێه‌وه له كاری مه‌زرا و
كشت و كال دا یارمه‌تیده‌ری باوكی بوو. هاوكات له گه‌ل ده‌ست
پێ كردنی خه‌باتی جه‌ماوره‌ی سالی 57 له ئێران، و كاتێك
زه‌حمه‌تكێشانی چه‌ند به‌ش له مه‌نته‌قه‌ی كامیاران زه‌وی و
زاری گه‌وره مڵك داره‌كانیان موسادره كرد هاورێ سدیق له
خه‌باتی جوتیارانی مه‌نته‌قه‌ی كامیاراندا به‌شداری چالاكانه‌ی
كرد. دوای ڕاپه‌رینی سالی 57 به ناسینی ماهیه‌تی كۆماری
ئیسلامی خه‌بات ی خۆی شیلگیرانه‌تر درێژه پێ دا و سالی 58
له گه‌ڵ جه‌معیه‌تی دیفاع له زه‌حمه‌تكێشانی كامیاران
په‌یوه‌ندی گرت.
هاورێ سدیق له ماوه‌ی هه‌ڵسورانیدا له جه‌معیه‌ت له‌گه‌ڵ
كۆمه‌له و سیاسه‌ته‌كانی ئاشنا بوو.سالی 59 هاورێ سدیق ناچار
بوو بۆ به ده‌ست هێنانی بژیوی بنه‌ماله‌كه‌ی روو بكاته شاره
دووره‌كان و له‌وێ كرێكاری بكات.
كاك سدیق له‌و ماوه‌یه‌دا له كۆری هاورێیانی كرێكاری دا
سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌لكی كوردستان قسه‌ی
بۆ ده‌كردن و خه‌باتكارێكی هه‌ڵسوراوی كۆمه‌ڵه بوو له
ناویان دا. هاورێ سدێق سالی 62 به هۆی هه‌ڵسورانی بێ ووچانی
له تاران له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه شناسایی كرا، به‌لام
دوژمن نه‌یتوانی بیگرێ و له زستانی ئه‌و ساله‌دا گه‌رایه‌وه
كوردستان و خه‌باتی خۆی له ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌دا
درێژه پێ دا.
هاورێ سدێق گازرخانی له گوردانی ئارێز له تیپی 11ی سنه
سازمان ده‌ی كرا و بوو به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و وه‌ك
كرێكارێكی وشیار كه به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێشانی ده‌ناسی له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا له
به‌رێوه بردنی ئه‌ركی ته‌شكیلاتی خۆیدا هه‌ڵسوراو و جیدی
بوو. له په‌یوه‌ند له گه‌ل خه‌لكی زه‌حمه‌تكێش دا زۆر دلسۆز
و مێهره‌بان بوو.له مه‌یدانی شه‌ڕدا و كاتی به‌ره‌و روو بوون
له گه‌ڵ دوژمن، ئازا و جه‌سوور بوو.سالی 63 گوازرایه‌وه بۆ
گوردان شاهۆ و له‌وێ درێژه‌ی به هه‌ڵسورانی پێشمه‌رگانه‌ی خۆی
دا. هاورێ سدیق له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا گه‌لێك حه‌ماسه‌ی
قاره‌مانانه‌ی خولقاند كه قه‌د له بیر ناچنه‌وه.
سه‌رئه‌نجام كاك سدیقی گازرخانی ئه‌م هاورێیه خۆشه‌ویسته‌مان،
ئه‌م پێشمه‌رگه شۆرشگێره‌ی كۆمه‌له له شه‌ری پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له له دژی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له
خانه‌بای كامیاران، له گه‌ڵ 9 هاوسه‌نگه‌ری تری گیانی خۆی
به‌خت كرد و چووه ریزی گیانبه‌خت كردووانی رێبازی
سۆسیالیزمه‌وه.
یادی كرێكاری وشیار و پێشمه‌رگه‌ی ئازا و شۆرشگێری كۆمه‌ڵه،
هاورێ سدیق گازرخانی به درێژه‌دانی رێگای رێز لێ ده‌گرین. |