|
به‌رز و به‌رێز بیت یادی پێشمه‌رگه‌ی شورشگێر و كادری
هه‌لكه‌وتوی بزوتنه‌وه‌ی كومونیستی ئیران هاۆرێ سه‌كینه‌ی
ئاماجی
هاۆرێ سه‌كینه ی ئاماجی سالی 1337 له شاری خۆیه له
ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا چاوی به ژین پشكووت. خویندنی
سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌و شاره ته‌واو كرد و چوه
دانشگای ته‌ورێز. له سالی 56 دا و له رێگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی
دانشجوییه‌وه پێ نایه ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسێه‌وه. دوای
سه‌ركه‌وتنی راپه‌رینی كۆمه‌لانی خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی
پاشایه‌تی له گه‌ڵ رێكخراوی خویندكارانی تێكۆشه‌ری لاێه‌نگری
ئازادی چینی كرێكار په‌ێوه‌ندی گرت و له شاری ته‌ورێز ده‌ستی
داێه هه‌ڵسووران. سالی 60 له لایه‌ن رژیمه‌وه ناسراو بۆ
ماوه‌ێ 3 مانگ نهێنی بوو وه له ره‌زبه‌ری ئه‌و ساله دا
چووه تاران و له‌وێ له گه‌ڵ رێكخراوی ئیتیحادی موبارزانی
كۆمۆنیست په‌یوه‌ندی گرت.
هاورێ سه‌كینه كه به نازناوی مریه‌م ده‌ناسرا پاش ماوه‌یه‌ك
كار كردن له تاران له‌وێش شناسایی كرا و ناچار بوو ئه‌وێ
به‌جێ بهێلێ و بگه‌رێته‌وه بۆ شاری خۆیه. سالی 1362 هات بۆ
كوردستان وه پاش ماوه‌یه‌ك هه‌لسووران له ناوچه‌ی موكریان
چوو بۆ شمالی كوردستان و له ریزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌د له‌و
ناوچه‌یه دا سازمان درا.
هاۆرێ سه‌كینه له ماۆه‌ی پێشمه‌رگاێه‌تی دا له نێو
زه‌حمه‌تكێشانی ناۆچه‌كه به تایبه‌ت له نێو ژنانی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێش دا ببو به سیمایه‌كی ناسراو و خوشه‌ویست و
ده‌ورێكی گرینگی له بلاو كردنه‌وه‌ی تووی ووشیاری سیاسی و
چینایه‌تی له ناو زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌و ناوچه‌یه دا بینی.
سه‌رئه‌نجام هاۆرێ مه‌ریه‌م شورشگێری كۆمۆنیست و پێشمه‌رگه‌ی
وشیاری كۆمه‌ڵه له جه‌ریانی هێرشی به‌ر بلاو و له جه‌ریانی
5 رۆژ په‌لاماری درندانه‌ی هێزه‌كانی رژیم بۆ سه‌ر شمالی
كوردستان ،له رۆژی سێهه‌می شه‌رِه‌كه
دا واته رۆژی 3ی پوشپه‌ری سالی 63 پاش شه‌رێكی قاره‌مانانه
له پشت ئاوایی " گێچه " له ناوچه‌ی سۆما گیانی خۆێ له رِێگاێ
ئازادی سۆۆسیالیزم دا به‌خت كرد.
یادی هاورێ سه‌كینه به‌رز و رێگای به‌رده‌وام بێت |