|
به‌رز و به‌رێز بیت یادی هاۆرێ سالحی ئه‌فراسیاویان
پێشمه‌رگه‌ی شورشگێری كومه‌له و ئه‌ندامی حێزبی كومونیستی
ئیران
هاۆرێ سالحی ئه‌فراسیاویان سالی 1340 له خانه‌واده‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی شاری سنه دا له دایك بوو. دوای ئه‌وه‌ی كه تا
كه‌لاسی دووی راهنمایی ده‌رسی خۆیند رووی كرد له كریكاری.
هاۆرێ سالح به كار كردن له كارگاكان و باقی شۆێنه‌كانی كار ،
درد و ره‌نج و كۆێره‌وه‌ری دنیای سه‌رمایه‌داری باشتر ناسی و
تێده‌كوشا زورتر له گه‌ل هاوزنجیرانی نزیك ببێته‌وه‌و بێت به
دوستی ئه‌وان.
سالی 58 بوو به فه‌عالی كۆمه‌ڵه و به وشیاری سیاسی
زورتره‌وه به مه‌به‌ستی وشیاركردنه‌وه‌ی باقی كرێكاران وه
زه‌حمه‌تكێشان بۆ كرێكاری چووه شیركه‌تی سه‌دسازی سابیر و
له‌و ماوه‌یه دا كه له‌و شیركه‌ته بوو ،ببوه جێگای
متمانه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه ده‌یانناسی.
سالی 59 له لایه‌ن رژیمه‌وه ناسراو بۆ درێژه‌دان به
خه‌باتهاته ناو ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و به‌هاری سالی
60 دوای تێپه‌ركردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئامووزشی سیاسی نیزامی
بوو به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له.
هاۆرێ سالحی ئه‌فراسیاویان هیچ كات له كار و هه‌لسووران و
باشتر به‌رێوه بردنی ئه‌ركی شورشگێرانه‌ی ماندوو نه‌ده‌بوو.
هه‌ر وه‌ها له شه‌رایه‌تی سه‌خت دا جێگای متمانه‌و پاڵ پشتی
هاورێێانی بوو.
هاۆرێ سالحی ئه‌فراسیاویان له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی دا
مه‌سئوولییه‌تی ده‌سته و مه‌سئوولی ته‌داركاتی په‌لی پێ
سپێردرا بوو وه به هوێ دلسۆزی وه تێكۆشانی ماندوویی
نه‌ناسانه‌یه‌وه به‌هاری سالی 63 بوو به ئه‌ندامی حێزبی
كومونیستی ئیران.
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانیه‌تی و فیداكاری هاۆرێ سالحی
ئه‌فراسیاویان شه‌ری قاره‌مانانه‌ی بناری سووركێۆ له سه‌ر
جاده‌ی ئارمرده له رۆژی 28ی گۆلانی سالی 63 دا بوو. له‌و
شه‌ره‌دا بوو كه هاۆرێ سالحی ئه‌فراسیاویان كه‌وته به‌ر
گولله‌ی جه‌نایه‌تكارانی رژیمی كوماری ئیسلامی و گیانی له
رێگای رزگاری هاۆچینه‌كانی دا فیدا كرد.
یادی به‌رێزه و رێگای پر رێبوار |