|
به‌ریز بیت یادی شۆرشگیری كۆمۆنیست و پیشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌له هاۆری سالحی ته‌نهایی ناسراو به سالح نه‌جه‌ف ئاوایی
هاۆری سالح سالی 1339 له خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكیش له
ئاوایی نه‌جه‌ف ئاوایی كامیاران له دایك بوو. هاۆری سالح
ویرای كار و زه‌حمه‌ت، خۆیندنی سه‌ره‌تایی له ئاوای خۆیان
ته‌واو كرد وه بو دریژه پێدانی چووه شاری سنه. هاۆری سالح
له ده‌ورانی قیامدا له ئیعترازات، ته‌زاهورات وه شیوه‌ی
دیكه‌ی خه‌باتدا وه‌كوو موسادره‌ی زه‌وی له ئاوایی یه‌كانی
بێڵه‌وار و ده‌ورو پشتی كامیاران، یه‌كیك له هه‌لسووراوانی
به‌ناو بانگ بوو. كاتی په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان
دژی هیرشی ج.ا كاك سالح په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌له گرتوه
له زستانی سالی 58دا هاته ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له و
ئه‌مجاره خه‌باتی خۆی شیلگیرانه‌تر دریژه پیدا.
كاك سالح له چه‌ك كردنی سپای رزگاری له زستانی سالی 58دا له
كامیاران هه‌لسووراو بوو، وه پاش چه‌ند مانگ بوو به
فه‌رمانده‌ی ده‌سته و له زۆربه‌ی شناساییه‌كان و
عه‌مه‌لیاته‌كانی سه‌ر جاده‌ی كامیاران سنه، كامیاران
كرماشان، وه‌كامیاران مه‌ریوان وه ده‌وروبه‌ری ره‌وانسه‌ر
نموونه یه‌ك له په‌لامارو شه‌هامه‌ت بوو.
هاۆری سالح سه‌ره‌نجام بوو به معاونی ده‌سته و په‌ل و پاش
ماوه‌یه‌ك كرایه فه‌رمانده‌ی په‌ل وه له ماوه‌ی كه‌متر له
سالیكدا كه فه‌رمانده‌ی ده‌سته و په‌ل بوو، چه‌ندین
عه‌مه‌لیاتی گه‌وره و بچووكی رابه‌ری كرد.
هاۆری سالح خۆشه‌ویستی هاۆری یانی پیشمه‌رگه و كۆمه‌لانی
خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش بوو.
ئه‌م هاۆری و دلسوزو فیداكاره له شه‌ره‌كه‌ی كه‌نۆلان دا پاش
چه‌ند سه‌عات قاره‌مانه‌تی گیانی له ریگای رزگاری كریكاران و
زه‌حمه‌تكیشان دا، له ریگای ئازادی و سوسیالیزمدا فیدا كرد.
یادی به دریژه‌دان به ریگای ریزلێده‌گرین. |