|
به یادی هاوری محه‌مه‌د سالحی محه‌مه‌دی ناسراو به سالح
ماویانی ئه‌ندامی حیزبی كمونیستی ئیران
هاوری محه‌مه‌د سالحی محه‌مه‌دی سالی 1339 له ئاوایی
"ماویان"ی كامیاران چاوی به‌ژین پشكووت . ئه‌ویش وه‌ك زۆربه‌ی
زه‌حمه‌تكیشان هه‌ر له سه‌ره‌تای لاویه‌تی له‌گه‌ل كاری
تاقه‌ت پروكێن و هه‌روه‌ها زۆلم‌و زۆری مالیكه‌كانی ناوچه
ئاشنا بوو وه به تیپه‌ر بوونی ته‌مه‌نی ، زیاتر له دژی ئه‌و
چه‌وسینه‌رانه ، خه‌باتی ده‌كرد . هاورێ محه‌مه‌د سالح هاوكات
له‌گه‌ل كاركردنیش ده‌رسی ده‌خویند و توانی ده‌وره‌ی
سه‌ره‌تایی له ئاوایی خۆیان ته‌واو بكات وه پاشان بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانی دریژه به خویندن بدات چووه شاری كامیاران .
محه‌مه‌د سالح ساله‌كانی 55 و 56 له شاری كامیاران له‌گه‌ل
ژماره‌یه‌ك موعه‌لمی تێكوشه‌ر ئاشنا بوو. ئه‌م موعلمانه زۆر
زوو توانیان له سه‌ر محه‌مه‌د سالح ته‌ئسیر دابنێن و له
ده‌ره‌وه‌ی كۆره‌كه‌ی خۆیان فه‌عالی بكه‌ن. هه‌ر له‌م
سالانه‌دا بوو كه رق و بێزاری محه‌مه‌د سالح له رژیمی شا
ره‌نگی چینایه‌تی به خۆیه‌وه‌گرت و به‌ره‌و ماركسیزم مه‌یلی
په‌یدا كرد.
محه‌مه‌د سالح به هه‌ستی چینایه‌تی و شورشگیرانه‌ی خویه‌وه
بۆیه ماركسیزمی هه‌لبژارد تا بۆ كومه‌لگایه‌ك خه‌بات بكات كه
تیێدا ئینسانه‌كان له ئازادی و به‌رابه‌ری دا بژین و
چه‌وساندنه‌وه له هیچ شوێنیك دا ره‌نگی نه‌بیت.
محه‌مه‌د سالح بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی خه‌رجی ژیانی به ده‌ست بینی،
ره‌وانه‌ی شاره‌كانی تری ئیران بوو وه له شاره‌كانی تاران و
قه‌زوین ده‌ستی به كرێكاری كرد. له‌م شوێنانه‌دا به شێلگیری
یه‌وه له‌گه‌ل كرێكاران په‌یوه‌ندی ده‌گرت . هه‌وه‌لین
هه‌نگاوه‌كانی بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ل ئه‌و كرێكارانه‌ی
كه به یه‌كه‌وه كاریان ده‌كرد ئه‌وه بوو كه هه‌رچی زیاتر
ئه‌وان له‌گه‌ل مافی خۆیان ئاشنا بكات. به ده‌ست پێكردنی
ئیعترازاتی كۆمه‌لانی خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش له دژی رژیمی شا و
بلێسه‌سه‌ندنی ئه‌م ئیعترازانه له شاره‌كانی كوردستان،
محه‌مه‌د سالح یه‌كێك له‌و هه‌لسوراوانه بوو كه له ناو
كریكاران و هه‌روه‌ها دانش ئاموزانی كامیاران دا شیلگیرانه
رژیمی شای ئیفشا ده‌كرد و ئه‌وانی بۆ خه‌باتی هه‌رچی
لیبراوانه‌تر هان ده‌دا.
محه‌مه‌د سالح هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ل جه‌معیه‌تی
دیفاع له زه‌حمه‌تكیشانی شاری كامیاران په‌یوه‌ندی گرت و
له‌وه‌یه‌وه له‌گه‌ل كومه‌له ئاشنا بوو.وه به رێنوینی
هاورێه‌یانی كومه‌له له اعترازی زه‌حمه‌تكیشانی ئاواییه‌كانی
"ئه‌تك" و"ماواو" و "سه‌ید اسماعیل" دا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
زه‌وی یه‌كانیان به‌شداری كرد و وه‌ك رابه‌رێكی ئه‌م خه‌باته
رێنوێنی ده‌كردن و خه‌لكی ئاواییه‌كانی ده‌وروپشتی بۆ پشتیوانی
كردن له خه‌بات و اعترازاتی ئه‌م زه‌حمه‌تكیشانه هان ده‌دا.
پاش هێرشی 28ی موردادی رژیمی جمهوری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان
، هاوری محه‌مه‌د سالح له شارمایه‌وه و خه‌باتی خۆی به
شێوه‌ی نهینی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل كومه‌له درێژه پیدا.
به هاری سالی 61 كاتی كه ته‌شكیلاتی كومه‌له له شاری
كامیاران كه‌وته به‌ر هێرشی به‌كری گیراوانی جمهوری ئیسلامی
هاوری محه‌مه‌د سالحی محه‌مه‌دی ده‌ستگیر كرا‌و تا هاوینی ئه‌و
ساله له زیندان دا بوو وه پاش ئه‌وه‌ی له زیندان ئازاد
بوو، هاته ریزی پیشمه‌رگه‌كانی كومه‌له و پاش ده‌وره‌ی
ئامووزشی له پالی " شه‌هید جه‌میل" له ناوچه‌ی كامیاران
سازمان درا.
تێكوشانی بۆ بردنه سه‌ری وشیاری چینایه‌تی زه‌حمه‌تكیشان ،
بووه هۆی ئه‌وه كه به‌هاری سالی 63 به به‌رئه‌ندامی حیزبی
كمونیستی ئیران قه‌بول بكری . پاشانیش به معاونی ده‌سته
هه‌لبژیردرا. هاوری محه‌مه‌د سالحی ماویان كمونیستی وشیار و
شیلگیر، یارو یاوری زه‌حمه‌تكیشان و هاوری یه‌كی دلسوزیان بوو
كه به‌رنامه و سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی حیزبی كمونیستی ئیرانی
له نیویاندا ته‌بلیغ ده‌كرد.
هاوری محه‌مه‌د سالح سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له كاروباری سیاسی _
ته‌شكیلاتی دا هه‌لسوراو و شیلگیر بوو، له كاروباری نیزامیش
دا هاوری یه‌كی جه‌سور بوو.
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانه‌تی و فیداكاری هاوری محه‌مه‌د سالح
شه‌ری پیشمه‌رگه‌كان كومه‌له له ئاوایی "ترازووله"ی ناوچه‌ی
كامیاران له رۆژی 5ی شه‌هریوه‌ری سالی 63 دا بوو، كه پاش
شه‌ریكی قاره‌مانانه و چه‌ندین سه‌عاته ، گیانی له رێگای
گه‌یشتن به ئازادی و سوسیالیزم دا به‌خت كرد و چووه ریزی
گیان به‌خت كردووانی ریبازی سووری سوسیالیزمه وه .
یادی هاوری محه‌مه‌د سالحی محه‌مه‌دی ناسراو به محه‌مه‌د
سالحی ماویان، به‌رێز و رێگای سووری به‌رده‌وام ده‌بێت. |