|
به‌رێز بێت یادی هاورێ "سه‌ردار ئه‌حمه‌دیاری" ناسراو به
سه‌ردار عه‌لی
عراقی پێشمه‌رگه‌ی لێهاتوو و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ سه‌ردار، هاورێی جه‌سوور و فیداكار، له بنه‌ماله‌یه‌كی
ده‌ست ته‌نگ له شاری مه‌ریواندا چاوی به ژین پشكوت.
سه‌رده‌می لاوی سه‌ردار هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی
خه‌باتی كۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تكێش دژی رژیمی شا. سه‌رداریش وه‌ك
هه‌موو ئینسانێكی زۆر لێكراو كه رزگاری خۆیان به ئاوات
ده‌خوازن، بۆ گه‌یشتن به دونیایێكی بێ سته‌م و چه‌وسانه‌وه
كه تێیدا چاره‌ره‌شی زه‌حمه‌تكێشان كۆتایی بێت، هاته ناو
ریزی خه‌باتی سیاسییه‌وه. پاش ڕاپه‌رینی رێبه‌ندانی 1357
له‌گه‌ڵ رێبازی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و زۆر زوو هاته ناو
جه‌رگه‌ی خه‌باتی ته‌شكیلاتییه‌وه. سالی 61 هاورێ سه‌ردار له
شار هاته ده‌ر و به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست
بوو. ئیمانی سه‌ردار به خه‌بات بۆ رزگاری چینی كرێكار، بووه
هۆی ئه‌وه كه نه ته‌نیا ئه‌ركه ته‌شكیلاتییه‌كانی به باشی
به‌رێوه ببات، به‌ڵكوو تێ ده‌كۆشا كه ڕاده‌ی وشیاری سیاسی
خۆی هه‌رچی زیاتر به‌رز بكاته‌وه و ماركسیزم وه‌ك زانستی
رزگاری چینی كرێكار به باشی فێر بێت. یه‌كێك له هاورێیانی
ده‌گێرێته‌وه: خه‌رمانانی سالی 1362 له‌گه‌ڵ پێك هاتنی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران هاورێ سه‌رداریش بوو به ئه‌ندامی حیزب.
هاورێیانی فه‌رمانده‌ی بۆ هه‌ر كارێك حیسابیان له سه‌ر ده‌كرد
و ده‌یانزانی كه سه‌ردار بۆ ئه‌نجام دانی هه‌ر چه‌شنه
فیداكارییه‌ك ئاماده‌یه. هاورێ سه‌ردار له گوردانی كاك فواد
دا سازمان درابوو و له هه‌موو هه‌ڵسوراوانی سیاسی و
نیزامیه‌كه‌یدا به‌شداری ده‌كرد. گرتنی مه‌قه‌ری هێزه
داگیركه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئاوایی "گاگل"ی مه‌ریوان
له رۆژی 17ی تیری سالی 63، یه‌كێك له‌و عه‌مه‌لیاتانه بوو
كه كاك سه‌رداریش هه‌ڵسوراوانه تێدا به‌شدار بوو. له
جه‌ره‌یانی ئه‌م عه‌مه‌لیاته سه‌ركه‌وتووانه‌یه‌دا له
كاتێكدا هاورێیانی پێشمه‌رگه‌ی گوردانی كاك فواد به ده‌سرێژی
ئاگراوی چه‌كه‌كانیان به دروشم دان ئه‌م مه‌قه‌ڕه‌یان فه‌تح
كرد، هاورێ سه‌ردار ئه‌حمه‌دیاری كه‌وته به‌ر گولله‌ی
به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی و دڵی پڕ له هیوای به
سه‌ركه‌وتنی چینی كرێكار له لێدان كه‌وت و حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران و هه‌ڵسورِاوێكی
زه‌حمه‌تكێش و لێهاتووی خۆی له ده‌ست دا و درێژه‌دان به
رێگای سووری به هاورێیانی سپارد.
یادی فیداكاری هاورێ سه‌ردار ئه‌حمه‌دیاری و ئیمانی به
كۆمۆنیزم به درێژه‌دان به رێگای سووری به‌رێز ده‌گرین. |