|
به رێز بێت یادی هاورێ "شه‌هرام عه‌تایی" ناسراو به "حامد
بڵواناوا" ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئیران و فه‌رمانده‌ی
ده‌سته
سه‌ره‌تای ئاشنایی هاورێ شه‌هرامی عه‌تایی له گه‌ل كۆمه‌له
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه له زینداندا بوو. ئه‌و
ده‌بوو له زیندان بیر له چه‌ند شت بكاته‌وه. هه‌م له ژێر
ئه‌شكه‌نجه‌دا موقاومه‌ت بكات و هه‌م له بیری هه‌لاتن له
زینداندا بیت. جه‌لادانی رژیم نه‌یان توانی له ژێر
ئه‌شكه‌نجه‌دا لێوی نهینی پارێزی بكه‌نه‌وه و وه قسه بێنن،
هاورێ شه‌هرام ئه‌وانی ناهومێد كردبوو.
له‌م به‌ینه‌شدا ته‌رحیكی ده‌قیقی بو هه‌لاتن و ده‌ربازبوون
له زیندان دارشت. هه‌لێكی باشی بۆ هه‌لكه‌وت. ته‌رحه‌كه‌ی به
كارزانی و شه‌هامه‌ته‌وه ئه‌نجام دا و توانی خۆی له زیندان
ده‌رباز بكات. جۆزه‌ردانی سالی 1361 له شار هاته ده‌ر و خۆی
به پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه گه‌یاند. له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا
له نێو هاۆرێێانیدا جیگای خۆی كرده‌وه‌و خوشیان ده‌ویست.بیر
وباوه‌ور و عیشقی به رێبازێك كه هه‌ڵیبژارد بوو، وه
فیداكاری بۆ ئه‌و بیروباوه‌ره بووه هوێ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو
ئه‌ركه‌كانی به باشی ئه‌نجام بدا و زور زوو گه‌شه بكات.
سه‌ره‌تا به به‌رپرسی بێ‌سیمی په‌ل هه‌لبژێردرا و پاش
ماوه‌یه‌ك مه‌سئوولیه‌تی بێ‌سیمی هێزی شوانیان پێ سپارد.
له به‌ر كارزانی و لێهاتوویی له كاروباری نیزامی دا و به
تایبه‌ت ڕابه‌ری هاورێیانی له به‌ره‌كانی شه‌ر دا بوو به
جێگری فه‌رمانده‌ی ده‌سته. له جۆزه‌ردانی سالی 1363 بوو به
ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ماوه‌یێك كورت دوای ئه‌وه‌ش
بوو به فه‌رمانده‌ی ده‌سته.
ئه‌م هاورێیه له ناو كومه‌لانی خه‌لكی زه‌حمه‌تكیشدا
روخساریكی ناسراو بوو كه وه‌ك رۆله و یار و یاوه‌ری خۆیان
چاویان لێ ده‌كرد و خۆشیان ده‌ویست.
هاوری شه‌هرامی عه‌تایی سالی 1343 له ئاوایی بڵواناوای سنه
له دایك بوو. فه‌قیری و ده‌ست ته‌نگی بنه‌ماله هاوری
شه‌هرامیشی ره‌وانه‌ی بازاری كار كرد. هاۆرێ شه‌هرام ناچار بوو
هاوكات له گه‌ل ده‌رس خویندن بۆ وه ده‌س هینانی بژیوی
بنه‌ماله‌كه‌ی هه‌وڵ بدات. له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌لك دا بو
رووخانی رژیمی شا دا له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ رێكخراوی چریكه
فیدائیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران‌دا به‌شداریێكی هه‌ڵسوڕاوانه‌ی كرد.
له ده‌ورانی حكومه‌تی رژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا بۆ جاسووسه‌كانی
ج ا ناسراو پاش ماوه‌یه‌ك گیراو له زیندانی قوروه زیندانی
كرا. له‌م ده‌ورانه‌دا بوو كه خۆی له گه‌ل كۆمه‌له به نزیك
زانی وه پاش هه‌لاتنی له زیندان به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كومه‌له‌وه په‌یوه‌ست بوو.
هه‌ڵسوورانی هاورێ شه‌هرام له مه‌یدانه جۆربه‌جۆره‌كانی
خه‌باتی چینایه‌تی دا‌و دلسۆزی و فیداكاری بۆ زه‌حمه‌تكێشان
نیشانه‌ی ئیمانی قورس و قایمی به سه‌ركه‌وتنی چینی كرێكار، بۆ
گه‌یشتن به سۆسیالیزم ،بو نه‌مانی هه‌ر چه‌شنه سته‌م
چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك بوو.
ئاخرین مه‌یدانی فیداكاری و هه‌لسووراوی هاۆری شه‌هرامی
عه‌تایی شه‌ری رۆژی 3ی گه‌لاوێژی سالی 1363 دژی سه‌ركوتگه‌رانی
كۆماری ئیسلامی له ئاوایی باوه‌رێزی چه‌م شاری سنه بوو كه
پاش 7 سه‌عات شه‌ری حه‌ماسی، كه‌وته به‌ر گولله‌ی پارێزه‌رانی
جه‌هل و سه‌رمایه‌و گیانی ئازیز و خوشه‌ویستی به‌خت كرد.
یادی ئاسوی روونی سه‌ركه‌تنه بۆ كریكاران و چه‌وساوه‌كان |