|
به‌رێز بێت یادی شۆرشگێری وشیار و ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی
ئێران و پێشمه‌رگه‌ی جه‌سووری كۆمه‌ڵه، هاورێ یه‌حیا ئیره‌جی
هاورێ یه‌حیا سالی 1337 له شاری سه‌قز چاوی به ژین پشكووت.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه له گه‌ڵ ره‌نج و كوێره‌وه‌ری
نیزامی نا عادلانه ئاشنا بوو . بۆ به ده‌س هێنانی بژیوی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ماوه‌ی ده‌رس خوێندندا كاری ده‌كرد وه له
سه‌ره‌تای لاوییه‌وه ره‌وانه‌ی شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
بوو وه له شیركه‌ته‌كان و كارگه‌كاندا كاری ده‌كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه به‌و ره‌نج و سه‌ختییه‌وه توانی دیپلۆم
له شاری سه‌قز وه‌رگرێ. ئه‌وه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌س
پێكردنی خه‌باتی سه‌راسه‌ری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دژ به رژیمی شا.
هاورێ یه‌حیا به ووشیاری و به جه‌ساره‌ته‌وه له ریزی
یه‌كه‌می ئه‌م خه‌باته شۆرشگێرانه‌یه‌دا ده‌وری خۆی نواند و
وه‌كو سازمانده‌رێكی لێهاتوو ئستیعداد و تواناییه‌كانی خۆی
ده‌رخست. دوای روخانی رژیمی شا به‌شدارێكی هه‌لسوراوانه‌ی له
پێك هێنانی جه‌معیه‌تی دیموكراتێكی سه‌قز هه‌بوو . له
جه‌ریانی هێرشی یه‌كه‌می رژیمی تازه به ده‌سه‌لات گه‌یشتوو
دا له ناو لاوانی شورشگیری شاری سه‌قز دا فه‌عالیه‌تی ده‌كرد.
له سالی 1358دا له لایه‌ن كانونی بێكارانه‌وه بوو به
مۆعه‌لیمی ئاوایی "سه‌ید ئاوا" له به‌شی تیله‌كۆی سه‌قز. له
به‌هاری سالی 59دا كه رژیم بۆ جاری دووهه‌م هێرشی هێنایه
سه‌ر كوردستان، هاورێ یه‌حیا له زومره‌ی تێكۆشه‌رانی
پێشره‌وه‌ی موقاوه‌مه‌ت بوو كه ئه‌ركی دابین كردنی
ته‌داروكاتی وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو. له ماوه‌ی كۆچی خه‌ڵكی شاری
سه‌قز بۆ بۆكان هه‌ڵسوراوانه له ناو خه‌لكی ئاواره دا كاری
ده‌كرد و به كارزانی و به دلسوزی خزمه‌تی پێ ده‌كرن. دوای
گه‌رانه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌قز به پێی بڕیاری ته‌شكیلات له به‌شی
نه‌هێنیدا سازمان درا و هه‌ڵسورانی ته‌شكیلاتی خۆی له شاری
سه‌قز ده‌س پێكرد.
له پاییزی سالی 1360دا پاش ئاشكرا بوونی بۆ رژیم، هاته
شوێنه ئازاد كراوه‌كان و له ریزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا
سازمان درا. له مانگی به‌فرانباری 62دا بوو به ئه‌ندامی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران. هاوری یه‌حیا له ده‌ورانی
پیشمه‌رگایه‌تیشدا هه‌ر وه‌كوو ده‌وری خه‌باتی ئاشكرای له شار
و ده‌وری خه‌باتی نه‌هێنی كار لێهاتوو و سه‌ركه‌وتوو بوو. روو
خۆش و رووح سووك بوو. هه‌ممو مه‌ئموریه‌تێكی به دل فراوانی
قه‌بوول ده‌كرد و له به ئه‌نجام گه‌یاندنی دا ورد و په‌یگیر
بوو. له ته‌بلیغ به‌رنامه و رێبازی كومونیستی دا به زمانی
ساكار و له دلنشین بۆ زه‌حمه‌تكێشان، كارزان و به توانا بوو
وه بۆ هه‌ر شوێنێك كه ده‌چوو بیر و هۆشی بۆ وشیار كردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵانی چه‌وساوه‌ی خه‌ڵك ده‌خسته كار. هاورێ یه‌حیا له
زۆربه‌ی شه‌ره‌كان و مه‌ئمورییه‌ته‌كان و جه‌وله سیاسیه‌كانی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی سه‌قز به‌شداری بوو. رۆژی
25ی جۆزه‌ردانی سالی 63 كاتێك كه پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
دێی قورووچای خواروو له‌گه‌ل هێزه‌كانی رژیم به‌ره‌و روو بوون،
له جه‌ره‌یانی شه‌ره‌كه‌دا بریندار بوو وه رۆژی دوایی گیانی
له رێگای رزگاری چینی كرێكار و چه‌وساوه‌كاندا به‌خت كرد.
یادی به‌رێز و رێگای به‌رده‌وام بێت. |