|
به‌رز وبه‌رێز بێت یادی هاورێ
عبداله‌ی كێخسروی ئه‌ندامی حیزبی
كۆمۆنیستی ئیران و ئه‌ندامی
كومیته‌ی ناوچه‌ی بۆكان
ئه‌م هاورێ خۆشه‌ویسته له ساڵی
١٣٣٤ له ئاوایی قه‌ڵاگای
فه‌یزوڵابه‌گی چاوی به دنیا هه‌ڵ
هێنا و تا دیپلم درێژه‌ی
به‌خۆیندن دا. هه‌ر له سه‌ره‌تای
لاوی یه‌وه به‌هۆی په‌یوه‌ندی
نزیكی له گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان،
نابه‌رابه‌ری یه‌كانی نێو
كۆمه‌ڵگای هه‌ست پێ ده‌كرد و
به‌ته‌واوی ره‌نجی پێوه ده‌كێشا.
ئه‌مه بوو به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ
شكڵ گرتنی بیری پێشره‌و
وشورشگێرانه‌ی داهاتووی ئه‌م
هاورێ یه.
به په‌ره‌گرتنی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری له‌ساڵه‌كانی ٥٦ و
٥٧دا، یه‌كێك له هه‌ڵسوراوانی
بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له دژی
رژیمی شا بوو. هه‌ر له‌و كاته‌دا
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك له‌هاورێیانی،
كۆرێكی چكوله‌یان پیك هینا و
ده‌ستیان دایه خویندنه‌وه‌ی كتیب
ونووسراوه‌ی ماركسیستی.
له‌به‌هاری سالی ٥٨دا كاتێك كه
خاوه‌ن مۆلكه‌كان وسه‌رمایه‌داران
هێرشیان بردبووه سه‌ر
زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ی
ته‌رگه‌وه‌ر ومه‌رگه‌وه‌ر، هاورێ
عبدالله له گله‌ل چه‌ند هاوری
دیكه‌ی بۆ به‌شداری له خه‌باتی
زه‌حمه‌تكیشانی ئه‌و ناۆچه‌یه
دا و بۆ یارمه‌تی دانیان، به
هێندێ چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی یه‌وه
له‌شاری ورمێ وه بۆ ئه‌وێ
چووبوون، كه‌له‌لایه‌ن هیزه‌كانی
جمهوری ئیسلامی یه‌وه ده‌ستگیر
وزیندانی كران.
زیندان، یه‌كه‌م مه‌یدانی خه‌باتی
ئاشكرا و ده‌سته‌ویه‌خه‌ی هاوری
عبداله له‌دژی وه‌حشی گه‌ری و
خه‌فه‌قانی ئه‌م زالمانه‌ی تازه
به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی
سه‌رمایه‌داری بوو. كاك عبداڵه
له‌م مه‌یدانه، سه‌ركه‌وتووانه
هاته درێ و ئه‌شكه‌نجه و فشاری
جسمی ورۆحی جه‌للاده‌كان
نه‌یانتووانی چۆكی پێ دابدات،
به‌ڵكو ئه‌مه بروا وبریاری ئه‌وی
بۆ خه‌باتی هه‌رچی لێبراوانه
پته‌وتر كرد.
له‌پاش چه‌ند مانگ و هاوكات
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هێرشی ج.ا
بۆسه‌رده‌ست كه‌وته‌كانی راپه‌رین
جه‌لادانی ئیسلام ده‌یانوویست
هاورێ عبداڵه له‌گه‌ڵ هاورێیانی
دیكه‌ی بۆ كوردستان بگه‌رێننه‌وه
تا له‌لایه‌ن خه‌لخالی
جنیایه‌تكاره‌وه موحاكمه بكرێن.
به‌ڵام ئه‌وان توانیان به
لێهاتووییه‌وه و به فیداكاری
وئازایه‌تی یه‌وه له‌نزیك شاری
زه‌نجان له‌ده‌ست جه‌لادان
ده‌رباز ببن وخۆیان بگه‌رێنه‌وه
بۆ كوردستان.
سه‌رئه‌نجام له‌ساڵی ٦٠دا، هاته
نێو ریزه‌كانی كومه‌ڵه‌وه.
سه‌ره‌تا له بۆكان له بنكه‌ی
لایه‌نگران كاری ده‌كرد و له‌پاش
داگیركردنی ئه‌م شاره وه‌ك
پێشمه‌رگه‌یه‌ك درێژه‌ی به
هه‌ڵسورانی كومونیستی خۆی دا.
له‌به‌هاری سالی ٦١دا بوو به
به‌رپرسی سیاسی ده‌سته‌یه‌ك
له‌پێشمه‌رگه‌كان له ناوچه‌ی
بۆكان. هاورێ عبداڵه له
عه‌مه‌لییاته گه‌وره‌و حیماسی
یه‌كانی، وه‌ك شه‌ره‌كانی ناوشاری
بۆكان،شه‌ره‌كانی سه‌رجاده‌ی
بۆكان- میاندواو وسه‌دی بۆكان
وجاده‌ی بۆكان-سه‌قز و گرتنی
پایگای گه‌وره‌ی "سه‌نگ سار"
چالاكانه به‌شداری كرد.
پاشان وه‌ك ئه‌ندامی
كومیته‌به‌خشی فێزوڵابه‌گی بۆكان
سازماندرا. هاوری عبدولڵاو له
ومیدانه‌ش بوپته‌و كردنی
په‌یوه‌ندی وقولكرد نه‌وه‌ی
شناختی خۆی له ژیان وخه‌باتی
كومه‌ڵانی كریكاروزحمه‌ت كیش
كه‌ڵكی وه‌ر گرت. له‌سالی ٦٣ دا
ودووای به‌شداری له‌یه‌كه‌م
ده‌وره‌ی مه‌دره‌سه‌ی حیزبی
ئوكتوبردا به ئه‌ندامی كومیته‌ی
ناوچه‌ی بۆكان هه‌ڵبژێردرا و وه‌ك
ئه‌ندامی ئه‌و كومیته‌یه درێژه‌ی
به هه‌ڵسو رانی خۆیدا.
هاورێ عبداله كومۆنیستێكی
خه‌باتكار بوو كه له رێگای
وه‌دی هیاتنی ئامانج و
ئاره‌زووه‌كانی چینی كرێكاردا
تێده‌كۆشا.
به‌داخێكی گرانه‌وه ئه‌م هاورێ
شورشگێره‌مان، رۆژی ٧ی ئازه‌ر
مانگی ساڵی ١٣٦٤ له جه‌ره‌یانی
شه‌رێكی سه‌خت دا، له
به‌رزاییه‌كانی ئاوایی "پیریونس"
كاتێ كه له گه‌ڵ هاورێیانی
قاره‌مانانه به گژ هێزه
سه‌ركوت گه‌ره‌كانی جمهوری
ئیسلامی دا ده‌چوونه‌وه، به‌هۆی
پرشیكی خومپاره گیانی له‌ده‌ست
دا.
هه‌ر بژی یادی خۆشه‌ویستی هاوری
عبداله كه‌یخوسره‌وی .
|