به‌ریز بیت یادی هاوری عه‌بدولای مه‌جیدی پێشمه‌رگه‌ی فیداکاری
کومه‌له
هاوری عه‌بدولای مه‌جیدی که له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا به شوانه ده‌ناسرا، یه‌کیک له‌و هاوسه‌نگه‌رانه بوو که سالی 1345 له شاری بانه چاوی به ژین پشکوت. خویندنی ده‌ورانی سه‌ره‌تایی و راهنمایی هه‌ر له‌و شاره ته‌واو کرد. له جه‌رەیانی راپەرینی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران لە دژی رژیمی شا وه‌ک زوربه‌ی لاوانی کوردستان به‌شداری کرد و به دوای قیامدا و بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە وەک هەڵسوراویکی کۆکەڵە له زوربه‌ی کۆرو کۆبوونه‌وه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی خه‌بەرنامه و باقی راگه‌یاندنه‌کانی کۆمه‌ڵه نه‌خشیکی هه‌ڵسووراوی بوو. له جه‌ریانی هێرشی خه‌ڵک و هێزی پێشمه‌رگه بو سه‌ر پادگانی بانه و کیوی ئه‌ربابا وه‌کو گروهیی ئیمداد سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر خۆراک و ئازوقه‌ی به پێشمه‌رگه‌کان دا ده‌گیرا وه‌کوو لاویکی خوینگه‌رم به‌شداری ئه‌و شه‌ره‌ی کرد. به دوای داگیرکردنی شار و ئاواییەکانی کوردستان له لایان هیزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی رژیمی ئیسلامی، هاوری عه‌بدولا چه‌ند سالیک له شاردا ماویه‌وه و درێژەی بە تێکۆشانی خۆی دا. له ماوه‌ی ساله‌کانی 61 و 62 دوو جار له لایه‌ن رژیمه‌وه دەسگیراو که‌وته به‌ر ئازار و ئه‌شکنجه. هاوری عه‌بدولا خۆی ده‌یگیراوه ، هه‌ر چه‌ند ده‌مزانی کار کردن له شار بو حیزبی کومونیستی ئیران و کۆمه‌ڵه به که‌لکە و جێگای تایبه‌تی هه‌یه، هه‌ر چه‌ند ئه‌و ماوه‌یه‌ش له ته‌بلیغ و بلاوکردنه‌وه‌ی بیر و بوچونی کۆمه‌ڵه ماندوو نه‌بووم، به‌لام زه‌خت و زۆری هێزه‌کانی رژیمی ئیسلامی بو سه‌ر خه‌ڵک، به‌راده‌یه‌ک فشاری روحی بو هینام که له به‌هاری سالی 64 دا به ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کومه‌له په‌یوه‌ست بووم. هاوری عه‌بدولا مه‌جیدی دوای تیپه‌ر کردنی ده‌ورەی ئامووزشی له ناوچه‌ی بانه سازمان درا.
له‌و ماوه‌یه‌دا به هه‌موو توانا یه‌وه تێده‌کۆشا ئه‌ره‌کەکانی به باشی به‌ریوه‌به‌ری و یارمه‌تی ده‌ریکی باش بێت بۆ هاورییکانی. هاوری عه‌بدولا له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی دا هەر چەند تەمەنی زۆر نەبوو / بەڵام سەمیمیەت و باوەری قول بە رێبازی رزگاری چینی کریکار و بێ بەشانی ناو کۆمەڵگا لە سیمای دا بەدی دەکرا لە حاست پاراستنی ئوسول و پرنسیبەکانی کۆمەڵە حساس بوو و هەوڵی دەدا ئامانجەکانی کۆمەڵە بۆ زەحمەتکێشانی شوینی هەڵسورانی بە زمانیکی سادە وساکار باس بکات ، پێوەندییەکی رفیقانەی لە گەڵ هاوسەنگەرانی پێک هێنا بوو ، هەر بۆیە لە ماوەیەکی کەم دا ببۆە به خوشه‌ویستی هاوری کانی. به داخه‌وه ئه‌و هاورێ خۆشه‌ویسته‌مان به‌ر له‌وه‌ی غونچه‌ی ئاواتی بپشکوی، ریکه‌وتی 5ی مانگی رەزبەری سالی 1364 له ئاوایی قووله‌ستیری ناوچه‌ی بانه له جه‌ریانی شه‌ریکی قورس و دەستەو یەخە له گه‌ل داگیرکه‌رانی رژیمی ئیسلامی کەوتە بەر گوللەی پاریزەرانی جەهل وسەرمایە و گیانی له پێناو ئامانجه‌کانی دا به‌خت کرد. یادی هاوری عه‌بدولا مه‌جیدی به‌ریزه و ریگای پر ریبوار
|