|
به‌یادی پێشمه‌رگه‌ی شورشگێری
كۆمه‌له هاورێ عبدالله‌ی محمدی
ناسراو به وریای هه‌واساوا
معاونی فه‌رمانده‌ی ده‌سته
هاوری عبداله كه له ناو هاورێ
یان و زه‌حمه‌تكیشان دا به وریا
هه‌واساوا ده‌ناسرا، سالی ١٣٤٢
له ئاوایی هه‌واساوی كامیاران
له‌ناو خێزانێكی زه‌حمه‌تكیشی دا
له دایك بوو.
باوه‌كوو وه‌زعی ژیانی
خانه‌واده‌ی باشی نه‌بوو و ناچار
بوو كار بكات، توانی تا كه‌لاسی
پێنجه‌می سه‌ره‌تایی ده‌رس
بخوێنی. عبداله بۆ ئه‌وه‌ی
درێژه به خوێندن بدات چووه
شاری كامیاران. به‌ڵام ئه‌و
كۆسپانه‌ی كه له‌سه‌ر ریگای هه‌ر
زه‌حمه‌تكیشن، نه‌یهێشت درێژه
به‌خوێندن بدات. عبداڵه به‌ناچار
له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌كه‌ی بۆ
كریكاری رووی ده‌كرده شاره‌كانی
تری ئێران و پاشان بوو به شاگردی
خه‌یاتی. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه
كه كرێیه‌كی كه‌می وه‌رده‌گرت
به‌شاگردی له‌سه‌ر ماشێنیك كاری
كرد. له‌و به‌ینه‌دا شورشی خه‌ڵكی
زه‌حمه‌تكیشی ئیران دژی رژیمی شا
ده‌ستی پێكرد. بۆ عبداله كه له
ماوه‌ی ژیانی دا هیچ كاتێك
ئاسووده‌یی نه‌دیبوو، راپه‌رین
دژی ئه‌و وه‌زعه‌و بۆ رووخاندنی
رژیمی شا، ئاوات و ئاره‌زوویه‌كی
گه‌وره بوو. پاش راپه‌رین و به
ده‌ست پێكردنی بزووتنه‌وه‌ی
شورشگیرانه‌ی كوردستان، عبداله
بوو به هه‌لسووراوی كۆمه‌ڵه.
پاش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌شكیلاتی
شاری سنه په‌یوه‌ندی گرت و
ئه‌ركی زیاتریان پێ سپارد.
عبداله ش هه‌ڵسورِاوانه
بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و ئه‌ركانه
تێ ده‌گۆشا. له زستانی ساڵی ٦١
هاورێ عبداڵه كه‌وته به‌ر
گومانی هێزه‌كانی رژیم و هه‌رله‌و
كاته‌دا هاته نێو ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له‌وه. پاش
ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی ئاموزشی
پێشمه‌رگایه‌تی، ساڵی ٦٢ له هێزی
شورشی دا سازمان درا. به‌ڵام پاش،
وه‌ك له‌به‌ر شاره‌زا بوونی
له‌ناوچه‌ی كامیاران بۆ ئه‌م
ناوچه‌یه ناردراو له‌هێزی
شه‌هیدانی كامیاران دا رێك خرا.
به‌ڵێ! هاورێ عبداله هه‌موو
كاتێك بۆ فیداكاری و له خۆ
بوردوویی ئاماده بوو. روو خۆشی و
پێكه‌نین و شۆخی یه‌كانی هه‌میشه
هاورێ یانی له ماندوو بوون ده‌ر
ده‌هێنا. هاورێ عبداڵه له
زۆربه‌ی عه‌مه‌لییاته‌كانی
ناوچه‌ی كامیاران-سنه،
ره‌وانسه‌رو مه‌ریوان دا به‌شداری
بوو، له‌وانه ده‌كرێ
له‌عه‌مه‌لیاته‌كانی گرتنی پایگای
تازاوای چل گه‌زی له ناوچه‌ی
سنه، مه‌قه‌رِی
پاسداران له ئاوایی بولوجه،
گرتنی مه‌قه‌رِی
به‌سیجی یه‌كانی ئاوایی مرواری و
ماسان و شایه‌نی له ناوچه‌ی
كامیاران، گرتنی مه‌قه‌رِی
پاسدار و به‌سیجییه‌كانی ئاوایی
حسێن ئاوای ره‌وانسه‌رو مه‌قه‌رِی
قه‌ڵایه‌ن و گۆریه‌ری ره‌وانسه‌ر،
گرتنی پایگای ته‌نیاڵ وه ته‌فرو
توناكردنی گروهی زه‌ربه‌تی شاخ
شكێن ناو ببه‌ین. هاورێ عبداله
پاش گه‌رِانه‌وه
له ناوچه‌ی كامیاران بۆ
مه‌ئموورییه‌تێ به‌رێ كرا كه
له‌و مه‌ئموورییه‌ته‌دا له به‌ر
جه‌ساره‌ت و كارزانی له كاروباری
نیزامی دا به معاونی ده‌سته
هه‌ڵبژێردرا.
ئاخرین مه‌یدانی هه‌لسووورانی
شورشگیرانه‌ی هاوری عبداله شه‌ری
حیزبی دیموكرات له گه‌ل
َ
كومه‌له بوو له روژی
١٨.ئوردیبهشتی سالی ٦٤ له
نه‌رمه‌لاس، له جه‌ریانی ئه‌و
شه‌ره‌دا هاوری عبداله گیانی
ئازیز و خوشه‌ویستی به‌خت كرد.
یادی به‌ریزه وریگای سووری
به‌رده‌وام. |